2022-08-29 11:20:52
#ئابووری
گەندەڵیەکانی ئابووری ئێران
د.موسا غەنینژادبە ئاوڕدانەوە لە مێژووی ئابووری نیو سەدەی ڕابردووی وڵاتەکەمان، دەکرێ بڵێین
نرخدانانی دەستووری، گەندەڵی ئابووری ئێران بووە لەم ساڵانەدا. بێگومان مانای گەندەڵی لێرەدا تەنیا گەندەڵی دارایی نییە، بەڵکوو گەندەڵییە، مانای گشتی ئەم وشەیە، کە
بەهەدەردان و خراپ بەکارهێنانی سەرچاوە دەگرێتەوە. سیاسەتی نرخدانان کە ئەمڕۆ حکومەت لە نزیکەی
هەموو بازاڕە گرنگەکانی وڵاتدا دەیکات، یەکێک بووە لە هۆکارە سەرەکییەکانی بڵاوبوونەوەی گەندەڵی لە ئابووری نیشتمانی ئێمەدا لە نیو سەدەی ڕابردوودا.
لە سەرەتای ساڵانی ١٣٥٠وە، کاتێک داهاتی باهێنراوی نەوت بە شێوەیەکی بێ وێنە زیادی کرد، حکومەتەکان نەیانتوانی بەرەنگاری وەسوەسەی
دەستێوەردانی زیاتر لە ئابووریدا بە پشتبەستن بەم داهاتانە ببنەوە.
زیادکردنی دەسەڵاتی دارایی حکومەت بەبێ پشت بەستن بە
باج (ماڵیات) وایکرد سیاسەتمەدارانی دەسەڵاتدار بتوانن بە خیاڵێکی ئاسوودە ڕووبکەنە سیاسەتی
یارمەتیدانی (یارانە) نرخ لە بەشێکی زۆری ئابووریدا و خۆشەوستی خۆیان لە کورتخایەندا لە ناو جەماوەر خەڵکدا زیاد بکەن.
لە پێشێلکارییە پڕهەراکاندا کە لەم دواییانەدا لە راپۆرتێکی
کۆمیسیۆنی نەوەدیمەجلیسدا (کمیسیون اصل نود مجلس) سەبارەت بە پۆڵا مۆبارەکە بڵاوکرایەوە تا دەگاتە ئەو گەندەڵییە فەلەکیانەی لە سیستەمی پووڵی وڵاتەکەدا هەیە کە لە ڕابردوودا چەندین جار ئاشکرا بووە،
هەموویان ڕەگ و ڕیشەیان لە سیاسەتی دانانی نرخەکانی حکومەتەوە هەیە.
بە دەستێوەردانی حکومەت لە
بازاڕی سەرمایە و بازاڕی پووڵدا، ڕانت خەیاڵنەکراو دروست دەبێت، کە بنەمای گەندەڵی دارایی بەربڵاوە.
@jnanipesheng
237 views08:20