Get Mystery Box with random crypto!

گـۆرانــی عەزیزم به دەنگی #دڵنیا_ڕەزازی #دەقی_گۆرانی | دەقی گۆرانی

گـۆرانــی عەزیزم
به دەنگی #دڵنیا_ڕەزازی

#دەقی_گۆرانی
ــــــــــــــــــــــــــ

عەزیزم بۆچی تۆراوی لەخۆڕا؟
چ قەوماوە؟دڵی تۆ بۆچی گۆڕا ؟

ئەتۆ وا زوو لەبیرت کردم ئەمما
فەرامۆشت نەکەم شەرتە لە گۆڕا

لە من ڕا خۆ خەتایەک ڕووی نەداوە
ئەدی بێ مەیلی بۆ ڕووی دا تۆ ڕا ؟

ئەسیری کەزیەتە کۆتری دڵی من
دەبێ حاڵی چ بێ کۆتر لە تۆڕا ؟

سەر و ماڵ و کەماڵ و بیر و هۆشم
لە نەردی عیشقی تۆدا پاکی دۆڕا

لە چاوم دێ بە خۆڕ فرمێسکی خوێنین
کەچی ئەم گۆمە خوێنە هەڵنەچۆڕا

من و لاشەی پەپوولە ماینەوە و بەس
شەوی دووری ، شەمیش تواوە لە کۆڕا

شێعر: مامۆستا #هێمن

بۆ دانلۆد کلیک بکەن
عەزیزم ناسر ڕەزازی
عەزیزم مەرزیە فەرێقی
ــــــــــــــــــــــــــ
گـۆرانــی عەزیزم
به دەنگی #دڵنیا_ڕەزازی
┄┅┄┄┅┄┄┅┄
@Kurdi_Clip
ڪــاناڵی تـێـکـستی گـۆرانـی
متن همەی آهنگ های کوردی
@Kurdi_Clip