Get Mystery Box with random crypto!

Kurdish Book House

لوگوی کانال تلگرام kurdishbookhouse — Kurdish Book House K
لوگوی کانال تلگرام kurdishbookhouse — Kurdish Book House
آدرس کانال: @kurdishbookhouse
دسته بندی ها: دستهبندی نشده
زبان: فارسی
مشترکین: 7.56K
توضیحات از کانال

✍️مەکۆی ناساندن و هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی کتێبخانەی کوردی و ئەو پەرتووکانەی سەبارەتن بە کورد و کوردستان
✍️کانال معرفی و نقد آثار کتابخانه کُردی و منابع کُردشناسی
✉️ارتباط باما/پەیوەندی:
Admin: @KurdishBookHouse1
kurdishbookhouse@gmail.com

Ratings & Reviews

3.00

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

2

2 stars

0

1 stars

0


آخرین پیام ها 2

2022-04-25 13:27:30 ناوی بەشداربووانی بیستوپێنجەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ ئاشکرا کران

بە پێی پێگەی هەواڵنێریی #ماڵی_کتێبی_کوردی، بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ناوی بەشداربووانی بیستوپێنجەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژی ڕاگەیاند و ماڵی کتێبی کوردیش ناوەکانی هەر سێ بوواری؛ چیرۆک، شیعر و لێکۆڵینەوە ئاشکرا دەکات.

پاش ئەوەی هەموو ئەو بابەتانەی نێردرابوون بۆ فێستیڤاڵی گەلاوێژ، بەبێ ناوی نووسەرەکانیان ڕادەستی هەرسێ لیژنەی هەڵسەنگاندنی (لێکۆڵینەوە، چیرۆک، شیعر) کران. لە ماوەیەکی دیاریکراودا لیژنەکانی هەڵسەنگاندن، ناونیشانی ئەو بابەتانەیان دەستنیشان کرد کە پەسەندکراوی ئەوانن بۆ ئەوەی بەشداری لە فێستیڤاڵدا بکەن. دوای گەڕانەوەی بابەتەکان و بەپێی ئەو هێمایانەی بۆیان دانرابوو، ناوی نووسەرەکانیان لەگەڵ ناونیشانی بابەتەکانیان دیاری کرد. ئەوەی لە خوارەوە دانراوە، بەرهەمە پەسەندکراوەکانی بیستوپێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژە.


لێکۆڵینەوە:

هەورامان فەریق كەریم- سلێمانی - گوتاری یەكسانیی جێندەریی لە پەرتووكەكانی مافی مرۆڤ و پەروەردەی ئیسلامیی

د. ئەحمەد غوڵامی- بۆکان - سیاسەت بە واتەی دوورکردنەوە له ئەویدیی نوقسان

موحسین عەبدولڕەحمان- دهۆک- پەرتووكا (ئاناھیتا و گەمیڤان- پێنج دەقێن شانۆیێ) ڕاستییا كەفتنا بۆھایێن جڤاكێ كوردی خویا دكەت

محەمەد حەقمورادی- سنە - کوردبوون؛ "یەکایێتی چەندینە" و پرسی تەواویێتی

ئارش مێهرەبان- سنە- شیکاریی شیعری کوردیی منداڵان (نموونە: منداڵ و ژینگە و هۆنراوەی ژینگەیی)

توورەج خەسرەوی- سنە- نواندنەوەی دالی بۆش لە ڕۆمانی کوردیدا: خوێندنەوەی لاکلائۆیی ڕۆمانی کەوتنی ئاسمانەکان

ئاریان سەلیم خدر – سۆران - شوناس و خەباتی نەتەوەیی کورد لە باکووری کوردستان: فیلمی (زەر) وەک نموونە

محەمەد نەبی ئیبراهیم- سۆران -پرسیار وه‌ک بنه‌ڕه‌تێکی بوونگەرایی له‌ دیوانی"گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌رده‌شت"ی "ئه‌حمه‌دی مه‌لا"دا


چیرۆک:

شەمیسا ناسری- سنە - ئێوارەی ژنانە

دلبرین عەبدولفەتاح عەلی- دهۆک - دناڤبەرا دوو زللـەهان دا

خاتره محەمەدی- سنە - چاوەڕێم کەسێک تەلەفۆنم بۆ بکات

ئەمجەد محمەد عەزیز- بۆکان- میوانی هەڵەمووت

كاروان محەمەد فەتاح- چەمچەماڵ- بارانى جێنیوەرى

سەید شاڵاو- سلێمانی- نوقتەیەكی ڕەش لەودیو پەنجەرە بچووكەكە

ئه‌نوه‌ر عه‌ره‌ب- بۆکان- ئاخرجار که‌ له‌گه‌ڵ باوکم چووم بۆ سه‌فه‌ر


شیعر:

ئاراس ئەنوەر حەمەد ئەمین- سلێمانی- تۆ جیاوازنیت

بڵند باجه‌لان- هەولێر- جگه‌ له‌ پیاڵه‌ شكاوه‌كان

ئازاد بەھین عەلی- بەرلین- لە مۆدێڕنەدا بەشوێن خۆمدا دەگەڕێم

دڵدار موحەمەد- دهۆک - ژانێت عەسمانەكێ‌ لێڤە بووی

شوان تۆفیق یاسین- کۆیە- ستێلا

گوڵاڵە عوسمان- سلێمانی- لێرە نەبوویت دەنا پێم دەوتی

جەمیلە چوپانی- بانە - زۆر ئەترسم پاکیزەیەک بمرم لە باوەشتا

فەرهەنگ فەریق سەمین- سلێمانی- نەمری لە وشەدا بۆ نمونە شەهید

میران سەعدوڵڵا ساڵح- چەمچەماڵ - سزاکانی ئیلۆهیم

داستان مارف کەریم- سلێمانی - دواهەمین گۆرانیت

هێمن قوربانی- سلێمانی- ڕەنگمان چاند


درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)

‌ http://kurdishbookhouse.com/ku/100-924/

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

@kurdishbookhouse

پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
5.8K viewsedited  10:27
باز کردن / نظر دهید
2022-04-20 19:14:26 ناساندنی کتێبی «فیکری ڕادیکاڵ؛ دەربارەی سەید قوتب و سلاڤۆ ژیژێک و لیبراڵیزم»

د. #مەریوان_وریا_قانع

ئەم کتێبە باس لە دوو شێوازی تایبەتی ڕادیکالیزمی فیکری، لە ڕۆژ ھەڵاتی ناوەڕاست دەکات، یەکەمیان ڕادیکالیزمی دینییە لای سەید قوتب، دووھەمیان ڕادیکالیزمی نادینییە لای سلاڤۆ ژیژێک، یەکەمیان ئیسلامیەکی میسریە و بەباوکی بزوتنەوە جیھادیستە توندڕەوەکانی ئەمڕۆکەی جیھان دادەنرێت، دووھەمیان چەپگەرێکی ئەوروپییە، کەبە چەپی چەپ ناودەبرێت و نوێنەری شێوەیەکی نوێی مارکسیزمی ڕادیکاڵە، یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم کتێبە ئەوەیە نیشانی بدات، ئەگەر چی ئەم دوو شێوازە لە ڕادیکاڵیزم لەڕوکەشدا لە یەکتری جیاوازن و ھێما بۆ دوو پڕۆژەی ئایدۆلۆژیی جیاواز دەکەن، بەڵام ھەم لە ئاستی بونیادی و ھەم لە ئاستی ئامڕازو ھەڵسوکەوت و کردەشدا، تەواو ھاوشێوەو وەک یەکن، بەزۆر مانا دەکرێت، ژیژێک وەک سەید قوتبی ناو ھێزە نادینیە چەپەکان ببینین و سەید قوتبیش وەک ژیژێکی ناو ھێزە نادینیە توندڕەوەکان، ھەردووکیشیان لەوەدا ھاوڕێ و ھاودەمن کەبە گژ لیبرالیزم و لیبرال دیموکراسدا دەچنەوە.

ئەم کتێبە لە سێ بەش پێک ھاتووە. بەشی یەکەم؛ لێکۆڵینەوەیەکی درێژە لەسەر چۆنیەتیی دروستبوون و سەرھەڵدانی ڕادیکاڵیزمی دینی لای سەید قوتب و دەرەنجامەکانی بۆ مێژووی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست، لە پەنجا ساڵی ڕابردوودا. بەشی دووھەم؛ لێکۆڵینەوەیە لە ھەندێک ڕەھەندەی سیاسیی فیکری سلاڤۆ ژیژێک و ئەو دەرەنجامانەی دەشێت لەم تەرزە تایبەتەی فیکر و فەلسەفەی سیاسییەوە لەدایک ببێت. بەشی سێھەمیش تەرخانە بۆ باسکردنی لیبراڵیزم وەک خاڵێک، کە ھەم ڕادیکاڵیزمی دینی لای سەید قوتب و ھەم ڕادیکاڵیزمی نادینی لای سلاڤۆ ژیژێک، بە گژیدا دەچنەوە و پەلاماری دەدەن. ھەموو ئەمانەش لە پەیوەندییاندا بە دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگەی ئێمەوە و لەدایکبوونی گوتارێکی ڕادیکاڵی چەپگەر، لەناو ڕۆشنبیریماندا. ھێڵێکی سەرەکی کە لە ھەرسێ بەشی کتێبەکەدا ئامادەیە، بریتییە لە ئەنجامدانی جۆرە بەراوردکارییەک لە نێوان ئەو دوو فۆڕمە لە ڕادیکاڵیزمی دینی و نادینی لەگەڵ یەکدا و نیشاندانی ڕووکارە سەرەکی و گرنگەکانی لێکچوونیان.

وەک گوتم ئەوەی ئەم کتێبە لەسەر ژیژێک دەیڵێت، قسەکردنە لەسەر دونیابینییە سیاسییەکەی، لەسەر ئەو فیکرە سیاسییە، کە ئەم نووسەرە لە زیاد لە کتێب و نووسین و چاوپێکەوتنێکدا، نمایشی دەکات. ھەر لێرەدا و بە شێوەیەکی سادە و ڕاستەوخۆ، دەمەوێت بە خوێنەر بڵێم، کە فیکری سیاسیی ژیژێک، چ لە ژینگە ئەورووپییەکەدا و چ لە دەرەوەی ئەو ژینگەیەدا، فیکرێکی پەڕگیر و مەترسیدارە و دواھەمین دەرەنجامیشی، ئاوکردنە بە ئاشی دەسەڵاتدارێتییەکی ستەمگەر و تاکڕەو و خراپەکاردا. ھاوکات تێگەیشتنی ژیژێک بۆ سیاسەت خۆیشی، وەک چالاکییەکی ئینسانیی گرنگ و بنەڕەتی، تێگەیشتنێکی تەواو نوخبەویی سنووردار و ناڕاستە.

ئەوەی خوێنەر لەم کتێبەدا دەیخوێنێتەوە، ھێنانی ئەو ھێڵە ڕاست و چەپە نییە بەسەر فیکری ژیژێک و ھەوادارەکانیدا لە کوردستان، بەھیچنەزانینی کارەکانیان و بێنرخ و بێبایەخکردنی ھەوڵە فیکرییەکانیان نییە، بە پێچەوانەوە، بەشێک لەو ھەوڵانە کاری گرنگن و شوێنی نرخاندن و ڕێزلێگرتنی تایبەتن، وەک چۆن بەشێکن لە هەوڵدانی خەمخۆرانە بۆ تازەکردنەوە و دەوڵەمەندکردنی کایەی ڕۆشنبیریی ئێمە. ئەوەی ئەم کتێبە ئەنجامی دەدات، ھەوڵدانە بۆ نیشاندانی ھەندێک لە ڕووکارە ترسناکەکانی ئەم فۆڕمە تازەیە لە ڕادیکاڵیزمی فیکری لە دونیای ئێمەدا، کە لە ئاستە سیاسییەکەیدا، دەچێتە خزمەتی بەرگریکردنێکی ڕاستەوخۆ لە فۆڕمێکی ترسناکی دەسەڵاتگەری و ستەمگەری و لە بێنرخکردنێکی ترسناکی بەھاکانی پلورالیزمی سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرھەنگی، ھەروەھا دەچێتە خزمەتی گاڵتەکردن بە دیموکراسییەت و بێنرخکردنی مافەکانی مرۆڤ و بەگژداچوونەوەی ئەو لانی ھەرە کەمەی ڕێژەگەرایی، کە ڕەنگە بەسەریەکەوە لە دونیای ئێمەدا بتوانن سنوورێک بۆ ستەمگەری و موتڵەقگەرایی و بێڕیزیکردن بە مرۆڤ دابنێن.

دواھەمین خاڵێکی بمەوێت ھێمایەکی خێرای پێ بکەم، ئەو ڕاستییە کە ئەم ناوچەیەی ئێمە، لە سەد ساڵی ڕابردوودا، ھەرچییەکی لێ بڕابێت، ڕادیکاڵیزمی ئایدیۆلۆژی و سیاسی و دینی و فیکری دۆگمایی لێ نەبڕاوە، کە ھەڵگرەکانی لە کاتێکدا وێنەیەکی شەیتانی بۆ دەرەوەی خۆیان دەکێشن، ئاکاری فریادڕەسێکی پێغەمبەرانەش بە خۆیان و بیرکردنەوەکانیان دەبەخشن. ڕادیکاڵیزم لەم ناوچەیەدا، ھەر جارە لە فۆڕم و بەرگێکی نوێدا دەرکەوتووە، جارێک لە فۆڕمی ڕادیکاڵیزمی دینی و جارێکی تر لە فۆڕمی ڕادیکاڵیزمی نادینیدا، جارێک وەک ڕادیکاڵیزمی ناسیۆنالیستی و جارێکی تر وەک ڕادیکاڵیزمی سۆسیالیستی، جارێک لە فۆڕمی ئیسلامیست و جارێکی تر لە فۆڕمی سێکیولاریستدا...ھتد.

درێژەی بابەت...

‌ http://kurdishbookhouse.com/ku/100-922

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

@kurdishbookhouse

پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
7.7K viewsedited  16:14
باز کردن / نظر دهید
2022-04-14 18:56:39 فەرهەنگی زارەکیی موکریان و دواگوژمەکانی گەمییەوانی زەریای زمانەوانی

دوکتۆر
#ئەحمەد_ئەحمەدیان

لەم دواییانەدا دووبەرگی تر لە پڕۆژەی پڕپیت و فەڕی خەرمانی «فەرهەنگی زارەکیی موکریان» لە لایەن «خانەی موکریانی» چاپ و بڵاوبۆوە و چاو و دڵی هەموو نووسەران و وێژەران و توێژەران و فەرهەنگدۆستان و مشوورخۆرانی ڕاستەقینەی زمان و کەلتوور و کەلەپووری کوردی پێ ڕوون بۆوە.

ئەم دوو بەرگە بریتین لە بەرگی ۱۱ کە لەخۆگری ماکەکان و نێرتکەکانی پیتی «قاف»‌ـە لە ‌۸۸۲ لاپەڕەدا و هەروەها بەرگی ۱۲ کە لەخۆگری ماکەکان و نێرتکەکانی پیتی «کاف »ـە لە ۱۳۳۴ لاپەڕەدا.

پڕۆژەی فەرهەنگ‌نووسی زارەکیی موکریان تا ئێستا سەرجەم ۱۲ بەرگی فەرهەنگی ئەلف‌وبێیی، لە ۹۵۲۵ لاپەڕەدا و، دووبەرگی سەربەخۆی، واتە: «فەرهەنگی زارەکیێ موکریان، خورد و خۆراک» و «فەرهەنگی زارەکیی، بەشی ژنان» لە ۸۵۶ لاپەڕەدا لێ چاپ و بڵاوبۆتەوە (سەرجەم لە ۱۴ بەرگ و لە ۱۰۳۸۱ لاپەڕەدا).

پڕۆژەی فەرهەنگی زارەکیی موکریان بە چاپ و بڵاوبوونەوەی ئەم دوو بەرگە تەکووز و دڵ‌ئەنگێوەی، هەنگاوی ناوەتە قۆناغ و وارگەیەکی کۆتاییی دڵ‌ئەرخەیانکەر و جێ‌گرتوو و سەقامگیر کە وەک هەتاوی پڕتین و تاوی هاوینانی سارا و گەرمێنان تیشک و پڕشەنگی زێڕینی هاویشتووەتە گشت قەد و لاپاڵەکانی گەرمێن و کوێستانی کوردستان و لق و پۆپی داکوتاوەتە ناو هەناوی دڵ‌بزوێن و ڕۆح‌‌هەژێنی جەستەی فەرهەنگ‌نووسیی کوردیی سەردەمەوە.

مامۆستا #سەلاح_پایانیانی ورەبەرز و لێهاتوو و بەئەزموون، وردەوردە و وارگەوارگە پێی سەلماندین کە دەکرێ زمانی کوردیش وەک زمانانی تری خاوەن پلەوپایەی گەردوون، دەراوی ڕوون بەخۆیەوە ببینێ و ببێتە خاوەنی فەرهەنگێکی زانستی و وڵامدەر و کارا و داگر و تەکووز، لەسەر بنچینەی ماکە زمانی‌یەکانی زمان-وێنەی زارەکیی ئەم بەشەی کوردستان. گەر بە چاوێکی وردبینانە و شڕۆڤەکارانە و لێزانانە و پێزانانەوە بڕوانینە مێژووی فەرهەنگ‌نووسیی کوردی، لە سەردەمی ئەحمەدی خانی‌یەوە تا چاخی ئێستا، تاک‌وتەرا بیرۆکەی وەگەڕخستنی پڕۆژەی فەرهەنگ‌نووسیی کوردی لە بیرگەی زمان‌ناسان و زمان‌زانانی کورددا گەرای خستووە، بەڵام تاقە پڕۆژەیەکی فەرهەنگ‌نووسیی کوردی کە تا ئێستا توانیبێتی لە وارگەی بیرۆکەی گەرا خستنەوە بۆ قۆناغی کردەیی، وەگەڕ و گەڕیان کەوتبێ و بەو جێگەوپێگە دڵ‌ئەرخەیانکەر و سەقامگیر و جێ‌گرتووە گەیشتبێ، تەنیا پڕۆژەی تاک و بێ‌میناکی فەرهەنگ‌نووسیی زارەکیی موکریان ـە و بەس؛ بەتایبەت کە ئەم فەرهەنگە هەرمانە گەیشتۆتە قۆناغی هەرە کۆتایی و وارگەی دڵنیایی و بستووی دڵئەرخەیانی لە بەستێنی داهێنان و ڕۆنان و ئافراندن و خوڵقاندنی فەرهەنگنووسیی گشتگیردا.

بەئەوپەڕی دڵخۆشی و گەشە و نەشەوە دەبێ ڕایگەیێنم کە گەمییەوانی فەرهەنگی زارەکیی موکریان تەنیا و تەنیا گوژمێکی ماوە تا گەمییەکەی لە زەریای بێ‌بنی فەرهەنگنووسی و کەلتوورناسی و زمانەوانی‌دا و بەسەر شەپۆلە فیتەر و زەبەلاح و باڵکێشەکانی ئەم زەریا زراوتۆقێن و پیرۆزەدا بگەیێنێتە ڕۆخی دڵنیاییی کۆتایی و کەناری ئاکامی پڕپیت و فەڕی دوایی.

ئەو دیاردەیەی وا جێی تێ‌ڕامان و ئاماژەیە ئەوەیە کە ئەم پڕۆژەیە هەتا هاتووە هەم لە باری ناوئاخن و کاکڵەوە و هەم لە بواری توێکڵ و ڕواڵەت و دیمەنەوە بەرەژوورتر چووە و هەنگاوی تەرز و بەرزی ناوەتەوە و گەشەونەشەی بەردەوامی بەخۆیەوە بینیوە، بەو نێونیشانەیەی وا لەم دوو بەرگەش‌دا هەر وەک چواربەرگەکەی پێشوو،جیا لەوەی بەهۆی بەئەستۆگرتنی ئەرکی تاقەت‌پڕووکێن و دژواری «پێداچوونەوەی زانستی» لەلایەن مامۆستا #عەزیز_ئالی، وەک ئیدیتۆڕێکی لێهاتوو و شارەزا و وردبین و پسپۆڕ، نرخ و بایەخی ئەم ئاسەوارە بەپێز و بەهێزە، هێندەی تر بەرزبۆتەوە، هەروەها مامۆستا عەزیز ئالی لە ژێرەوەی بەشێکی زۆر لە ماکە و نێرتکە زمانی‌یەکانی ئەم دوو بەرگەدا تێبینی و شڕۆڤە و لێک‌دانەوەی وردبینانە و زانستیانە و ڕوونکەرەوە و بەراوردکارانەی لە بواری ڕێزمان و وشەناسی و ڕەچەلەک‌ناسی و ئێتیمۆلۆژیی وشەکان و زاراوەکان بەدەستەوەداوە کە بەبێ پیاهەڵگوتن و «مُجاملە»، جیا لەوە کە نرخ و بایەخ و ئاستی ئەم ئاسەوارەی فرە پێ چۆتە بان، لەلایەکی تریشەوە پتر لە پێشوو ئاستی بەرزی زمان‌زانی و زمانەوانیی خۆی بە خوێنەری زیت و لێزان و وریا ناساندووە و سەلماندووە. مامۆستا عەزیز ئالی لە ڕاستی‌دا ئەو بۆشاییەی لەو فەرهەنگەدا پڕکردووەتەوە کە ماوەی نیوسەدە دەبێ لە فەرهەنگە پێشکەوتووەکان‌دا لە ژێر سەردێڕی «بەکارهێنانی کردەیی» (=practical usage)، وەک بەشێکی پێویستی ڕێزمانی و وشەناسی و ڕەچەلەک‌ناسی، لە ژێر تاقمێک لە ماکە و نێرتکەکان کە پێویستییان بە تێبینی و لێکدانەوەیە، تۆمار دەکرێ.

درێژەی بابەت...

‌ http://kurdishbookhouse.com/ku/100-920/

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

@kurdishbookhouse

پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
7.2K viewsedited  15:56
باز کردن / نظر دهید
2022-04-12 19:55:50 تازه‌های نشر

كتاب "شور شاعری: جستاری در زيبايی‌شناسی منظومه‌های کلامی مولوی كُرد منتشر شد

كتاب «شور شاعری(جستاری در زیبایی‌شناسی منظومه‌های کلامی مولوی کرد)» اثر دكتر #هادی_رضوان عضو هيئت علمی دانشگاه كردستان و عضو گروه پژوهشی زبانشناسی و ادبيات كُردی پژوهشكده كردستان شناسی دانشگاه كردستان در ۱۶۰ صفحه توسط كردستان‌شناسی دانشگاه كردستان چاپ و منتشر شد.

سیّد عبدالرحیم حسینی متخلّص به معدومی و مشهور به مولویِ کُرد، از جمله شاعرانی است که منظومەهای تعلیمی او هیچ‌‌‌‌‌ گاه با شعر پیوند نگسستەاند؛حتّی آن جا که پای آموزش کلام و حکمت در میان است.او در منظومەی عربی (الفضیلة) حکمت و کلام را در سطح عالی و بر پایەی منابع درسی زمان خود آموزش می دهد و در عین حال شاعری است پُرشور و شیفته که هم در مقدمه و خاتمه و هم در سایر مباحث کتاب،به خوبی این توانایی خود را ظاهر ساخته است.در منظومەی فارسی (فوائح) گویی سایەی مولوی ،عطار و سنایی پیوسته بر سر اوست و در منظومەی کُردی (العقیدة المرضیة) از همین تخییل و موسیقی و احساس بهره گرفته و حکمت و کلام را به میان مردم برده است.

کتاب شور شاعری شامل چهار فصل است؛ در فصل اول به تفصیل به زندگی، شخصیت علمی، شعر و آثار مولوی، از جمله سه منظومه فضیله، عقیده مرضیه و فوائح پرداخته شده است.

در فصل دوم برجسته‌ترین زیبایی‌های منظومه کردی عقیده‌ی مرضیه بررسی شده است. مولوی در مباحث ایمان، وحدت، روئیت، رسول، معراج و ولایت بیشر مجال هنر نمایی و خیال پردازی داشته است. همچنین مقدمه و خاتمه این منظومه به تمامی ادبی و احساسی و نشان‌دهنده قریحه خلاق و شور شاعری مولوی هستند. در این منظومه مولوی مخاطب عام کرد‌ زبان را در نظر داشته و با رعایت مقتضای حال مخاطبان، مسائل کلامی را بیان کرده و خیال و استدلال را در هم آمیخته است.

در فصل سوم کتاب، زیبایی‌ها و هنرنمایی‌های موجود در منظومه عربی الفضیله بررسی شده‌اند. در این منظومه نیز علاوه بر مقدمه و خاتمه، در مباحث دیگری هم شور شاعری مولوی نمایان است. این منظومه اثری کلامی در سطح عالی است و به همین دلیل با منظومه عقیده‌ی مرضیه تفاوت فراوان دارد، اما مباحث خشک و مغلق کلامی نتوانسته‌اند این منظومه را در حد منظومه‌ای تعلیمی و عاری از زیبایی شعری نگه دارند و به همین دلیل الفضیله در میان منظومه‌های تعلیمی کم نظیر است.

فصل چهارم کتاب از منظومه فارسی فوائح سخن می‌گوید؛ در این منظومه ردپای دو منظومه کردی و عربی مولوی به عیان دیده می‌شود و تبویب منظومه مانند تبویب الفضیله هنری است. مبحث احسان یکی از زیباترین مباحث این منظومه است که مولوی در آن به شیوه عرفا از مراتب سیر و سلوک سخن گفته است.

نگارنده در این مختصر کوشیدە است تا گوشەهایی از زیبایی این سه منظومه را در حد توان بازگو کند تا آنان که با دیوانِ گورانی این شاعر بزرگ آشنایی ندارند،تا اندازەای با قدرت شاعری و روح لطیف و شور و حال او آشنا شوند و آنان که طعم شعرش را در دیوان چشیدەاند بر سفرەی منظومەهایش هم تذوّقی بنمایند و سویەهای دیگری از شاعری او را به عیان ببینند.این جا مبنای نویسنده بر اختصار است و همەی آن چه که باید گفته شود نیامده است، با این حال کتاب برای مشتاقان شعر مولوی خالی از فایده نیست.

در بخشی از کتاب آمده است: به گفته‌ی #علاءالدین_سجادی «بی گمان مولوی بزرگترین شاعر کُرد سده نوزدهم و شاید هم بزرگترین شاعر سده نوزدهم و قبل از آن در میان شاعران کُرد و غیر کُرد باشد.». سید #طاهر_هاشمی هم مولوی را به خاطر قریحه و استعداد والایش ابوبجدّه‌ی فن شاعری می‌نامد و معتقد است مولوی سرآمد سخن‌سرایان عصر اخیر و خلاق‌المضامین بوده و سبکی مختص به خود داشته است و از زمره‌ی بزرگترین شعرا و علما و عرفا به شمار می‌آید.

ادامه مطلب... (Zêdetir Bixwîne)

‌ http://kurdishbookhouse.com/100-511/

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ به کانال "خانهٔ کتاب کُردی" بپیوندید:

@kurdishbookhouse

پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
4.9K viewsedited  16:55
باز کردن / نظر دهید
2022-04-04 19:19:32 دەسەڵات و نەریتی فەرهەنگ‌نووسی

دکتور #کەماڵ_سولەیمانی

«فەرهەنگی زارەکیی موکریان» ئەرشیڤێکی زمانیی نەتەوەیی و ئینسکلۆپیدیای ئەدەبی زمانی کوردی‌یە. «فەرهەنگی زارەکیی موکریان» بەبایەخ‌ترین خەڵاتی مێژوویی‌یە کە تا ئێستا بە زمانی کوردی پێشکەش کراوە و گەورەترین فەرهەنگی وشەی نەتەوەیی‌یە کە تا ئێستا کوردستان بەخۆیەوە بینیویه. «فەرهەنگی زارەکیی موکریان» لە ڕاستی‌دا قەڵایەکی لەبن‌نەھاتوو و مێژوویی دروست کردووە و یەکێک لە بزێوترین پارێزەرانی زمان و ئەدەبی کوردی‌یە کە ئەم زمانە بۆ هەمیشه له با و باران دەپارێزیت.

دەبێ لەبیری نەکەین کە وشەنامە نەتەوەیی‌یەکان، فەرهەنگ‌گەلێکی تایبەتن کە ڕووی قسەیان لە نەتەوە و وڵاتانێکی تایبەتە، هەر بۆیە دەتوانن بڵاوکەرەوە، هەڵگر و نیشانەی شوناسی نەتەوەیی بن و ببنە گرینگ‌ترین ئامێری ڕەوتی پلان‌ڕێژی زمانی نەتەوەیی. ئامانجی وشەنامە بەخشینی مانای هەمیشەیی بە وشە و چەمکی بگۆڕی زمانە کە کارامەیی زمان و هەلی لێک‌تێ‌گەیشتنی بەکارهێنەرانی بەرز دەکاتەوە؛ شڵەژاویی زمانی کەم دەکاتەوە، بواری پەیوەندی ڕێک‌وپێک دەکات و ئامێری زمانیی پێویست دەخاتە بەردەست بەکارهێنەرانی زمانێک. وشەنامە، ژینگە و ڕوانگە و بەستێنی سازێنەری زمان تۆمار دەکات و دەیگوازێتەوە و لە ڕاستی‌دا بەردی بناغەیی ئەرشیڤی زمانی نەتەوەیەک دادەنێت. بەم شێوە، فەرهەنگ‌نووسی جگە لە تۆماری مێژووی نەتەوەیەک، هەوڵێکە لەپێناو ڕێک‌وپێک کردنی زانستی نەتەوەکە. زانست لە ڕێگای جۆرێک پۆلێن‌بەندی نەتەوەیی و پێداویستی‌یە تایبەتەکانی شێوازی نەتەوەیی بەخۆوەدەگرێت. فەرهەنگ ڕووی ناوازەی ئەم زانستە نەتەوەیی‌یە دێتە ئەژمار کە بە بەڵگاندنی زمان جگە لە تۆمار کردنی گۆڕان‌کاری‌یەکانی زمانی نەتەوە، زانستی نەتەوەییش سەقام‌گیر و فۆڕم‌ڕێژ دەکات.

فەرهەنگێک بە پێوەجێیی و پتەوی «فەرهەنگی زارەکیی موکریان» خۆناوەندبینی، زمانی زاڵ بەئاسانی تووشی تەنگژە دەکات و بە دزەکردنە ناو کەشی تاک‌دەنگیی زمانی زاڵ، خۆگێڕانەوەیی، ئەو تووشی کێشە دەکات. ئەم فەرهەنگە وەکوو ئەرشیڤێکی مەزن، شەرعییەت و خواستی سروشتیی زمانی زاڵ بۆ زمان‌کوژی دەخاتەژێر پرسیار. «فەرهەنگی زارەکیی موکریان» لە مەقامی ئەرشیڤێکی نافەرمی بنەڕەتی لۆژیکی ئەرشیڤی زمانی زاڵ و مێژوونووسی پشتیوانی ئەو لۆژیکەش لەرزۆک دەکات. ئەم فەرهەنگە بەڵگەنامەی بێ‌ژماری تێ‌دایە و دەربڕی ئەم ڕاستیەیە کە زاڵێتی زمانێک حەتمەن بەمانای توانایی لۆژیکی، شەرعییەتی جەوھەری و ڕەزامەندی ڕەھا ئەوانەی کە ناچارن بیخوێنن و ئاخاوتنی پێ‌بکەن، نییە. لە باری ئەرشیڤەوە، ئەم فەرهەنگە جگە لە تێک‌شکاندنی تاک‌دەنگی زمان‌کوژ، چییەتی لەرزۆکی ڕەوایەتی زاڵ لە بەرانبەر توانایی پەراوێز، لە پێک‌ھاتەشکێنی و تێک‌ھێنانی زمانی زاڵ، نیشان دەدات.

درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)

‌ http://kurdishbookhouse.com/ku/100-918/

داگرتنی PDF

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

@kurdishbookhouse

پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
6.5K viewsedited  16:19
باز کردن / نظر دهید
2022-03-30 19:10:59 تازه‌های نشر

کتاب «پرتوی از دیارِ کهن» منتشر شد

شناسنامه‌ٔ کتاب: «پرتوی از دیارِ کهن»، #عزیز_ولیانی، نشر سرای #هیمن، مهاباد ۱۴۰۱.

فهرست عناوین مقالات، تنظیمی در ١٠ فصل، خود گویای چکیدەایست از کتاب پیش رو. تمامی مطالب مندرج در کتاب دلالت دارند بر اذعان این واقعیت کە تدوین مبانی مطالعاتی ادبیات شفاهی کردی، بە منظور تجلی اعتلای هویت فرهنگی از اهم اهداف غایی این پژوهش می‌باشد.

موضوعیت کلی این تحقیق را می‌توان بازخوانی، پی‌جویی و کندوکاو در لایەهای متنوع ادبیات مزبور دانست؛ با تاکید بر محوریت "بیت"، "افسانە"، "حکایات" و دیگر چکامەهای منظوم از قبیل "بند" و "حیران".

مۇلف در برخی از فصول کتاب بر آن است کە نخست، وقایع تاریخ را در وادی جوامع اولیە بنگریم تا در بطن آن، مناسبات اقتصادی ـ اجتماعی کردستان را کە بستر تکوین فرهنگ غنی این دیار را تشکیل می‌دهد؛‌ بهتر واکاوی نماییم. سپس شاخص‌های ارزشی این بخش از فولکلور را زینت‌بخش موضوع نمودە تا خوانندگان این پژوهش، با اشتیاق و ذوق ادبی و نە از سر رفع تکلیف، پیگیر متون دیگر صفحات شوند.

نگارندەی کتاب" پرتوی از دیار کهن" می‌نویسد: در خصوص پژوهش در مبانی ادبیات مزبور، شوربختانە در برابر ارزش بی‌بدیل منظومەها، بە لحاظ کمی، تحقیقات در خور توجهی، چاپ و نشر نیافتە است. شاید بە سبب همین واقعیت، همچون یکی از دلایل است کە جوانان این دیار هنوز آنچنان کە باید با ادبیات فولکلور مانوس و دمساز نگشتەاند. فراتر از آن بندرت آثاری از رمان‌نویس، داستان‌سرا یا شاعر کُرد را می‌یابی کە با عناصر اسطورەایی یا زبان نمادین، موجب استغنای اثر گشتە باشند. عناصر بدیعی کە در چشمەی جوشان ادبیات روایی جاری و ساری است.

فرهنگ بە مثابە عصارەی زندگی اجتماعی، رمز پویندگی و استمرار یک جامعە محسوب می‌شود. با بسط میراث فرهنگی و غنای روزافزون آن، تکامل و پیشرفت جوامع میسر گشت. تامل و تعمق در زوایای بەظاهر مفقود گذشتگان، بلاخص سنجش ادبیات شفاهی، مدد و رهنمونی خواهد بود در تبیین شناخت ما از عناصر فرهنگی جوامع کنونی و یافتن پاسخ بە چیستی‌های مطرح امروز. بازنمایی و بازشناسی این قسم از ادبیات نانوشتە بطور اعم و گزینەی "بیت و افسانەها" بطور اخص، این هدف ستُرگ را مَد نظر دارد کە با واکاوی پتانسیل‌های فرهنگی گذشتگان و متُد بازنگری امروز، بە ارزش‌های شامخ آن نظام معنایی نهفتە، روشنی بخشیم.

در بخشی از کتاب آمدە است: ''بیت‌ها'' حامل آن پتانسیل و بستر مناسب هستند کە می‌توان مزید بر دیدگاه و ژانرهای ادبی همچون تراژدی، رمانتیسم، سمبولیک، سوررآلیسم و... نیز بە لحاظ اسلوب‌های: جامعە‌شناسی، روان‌شناسی، زبان‌شناسی و تاریخ، مورد مطالعە و ارزیابی قرار گیرند. و بر مبنای همین دادەها می‌توان اذعان داشت کە #بیت همچون مهمترین بخش از ادبیات روایی کُردی، مستمسکی بودە است در پیشگاە جامعەی کُرد تا هستی‌شناسی خود را روایت نماید.

فهرست مطالب:

فصل اول: حوزه‌ی جغرافیایی نضج و رشد بیت

فصل دوم: بازتاب سلایق و تفکر راویان در ادبیات شفاهی کردی

مقوله‌ی تغییر در آینه‌ی روایات ادبی
بازتاب نقش‌آفرینی راوی در بیت
بیت مم و زین

فصل سوم: قرائتی از " بیت" در گذشتەهای دور

زنان در حوزەی اقتدار
لاس و خزال
محمل و ابراهیم دشتستان
بهرام و گل‌اندام

فصل چهارم: تاملی بر جایگاە بیت در روند تاریخ

بیت قوچ عثمان
بیت قلعەی دم‌دم
بازتاب خاستگاە و مواضع ملی احمد خانی
خوانشی گذرا بر مواضع شاعر در پروسەی ناسیونالیسم

فصل پنجم: کنکاشی در مضامین افسانە‌ای بیت و‌ حکایات کردی

فصل ششم: تاملی بر مضامین اسطورەای در ادبیات روایی کُردی

شرحی بر زنبیل‌فروش
گذری کوتاە بر مضامین اسطورەای در بیت سیدوان
نگرشی بر اسطورەهای قربانی و باران در بیت سیدوان
رهیافتی بە اسطورەی پسر‌کشی در بیت سیدوان

فصل هفتم: گذری کوتاە بر حوزەی نمادپردازی در ادبیات

فصل هشتم: غمکدەهای نهان

شرحی باختصار در مضمون آوای گوڵێ
بازتاب مضامین رمانتیک در برخی چکامەهای روایی
زبان سمبولیک در نوای پاییزە

فصل نهم: جایگاە عشق در ادبیات روایی

حیران، میعادگاە عشق
کنش‌های روابط اجتماعی در حیران
اشارەای کوتاە بە تقسیم‌بندی حیران

فصل دهم: برگردان سە آوای منظوم

شرحی موجز بر گنج خلیل
سوارەی ئایشە‌گل

ادامه مطلب... (Zêdetir Bixwîne)

‌ http://kurdishbookhouse.com/100-506/

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ به کانال "خانهٔ کتاب کُردی" بپیوندید:

@kurdishbookhouse

پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
5.0K viewsedited  16:10
باز کردن / نظر دهید
2022-03-18 20:33:32 چاپکراوی نوێ

دیوانی حەریق (ساخکردنەوە و پێداچوونەوەی نوێ) لە لایەن توێژینگەی کوردستان‌ناسی زانکۆی کوردستان بڵاو کرایەوە

ناسنامەی کتێب: دیوانی حەریق (ساخکردنەوە و پێداچوونەوەی نوێ)، ساخکەرەوە: #جەعفەر_قارەمانی، #محەممەد_ئیسماعیل‌_نەژاد، ٢٠٦ لاپەڕە، چاپەمەنی: پەخشانگای زانکۆی کوردستان ١٤٠٠ ک. هـ..

#جەعفەر_قارەمانی

#حەریق یەکێک لە شاعیرە ناسراوەکانی قوتابخانەی کوردیی ناوەندییە کە لە نیوەی دووهەمی سەدەی نۆزدەهەم و سەرەتای سەدەی بیستەم ژیاوە. دیوانی حەریق تا هەنووکە چەندجار چاپ و بڵاو کراوەتەوە؛ بەڵام سەرەڕای هەوڵی ساخکەرەوان ئەو دیوانە تووشی ناتەواوییەکی زۆر وەک: هەڵەی ڕێنووسی، گۆڕانکاریی و دەست‌تێوەردانی هەڵە، داکەوتنی پیت و وشە، هەڵەی پیتچینی، نەپاراستنی مەودا و نیومەودای نێوان وشەکان و هتد، بووە، تاڕادەیەک کە خوێندنەوەی شیعرەکانی حەریق ئاستەم بووە و گەر خوێنەر وردبین نەبێت، ڕەنگە تووشی هەڵەی خوێندنەوەیی و تێگەیشتنی ناتەواو ببێت، بۆ نموونە لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی دیوانی حەریق لە لایەن #نەوزاد_کەڵهوڕ لە ساڵی ٢٠١١، نەتەنیا هەڵەکانی پێشووی ئەو دیوانەی کەم نەکردۆتەوە؛ بەڵکوو ڕەچاو چاپەکانی پێشوو هەڵەی زیاتری تێکەوتووە. ئەم ساخکردنەوەیە بەپێی کۆنترین نوسخە خەتتییەکان شیعری حەریق ساخ‌کراوەتەوە.

لەم دیوانەدا بە پشت‌بەستن بە نوسخە خەتتییەکان و سوودوەرگرتن لە پێوەری زمانی و ڕەوانبێژی لێکدانەوەی دێڕە ساخکراوەکان بە شێوەی ڕووکەشی کراوە، هەرچەند زانستیی ساخکردنەوە جیاواز لە لێکدانەوەیە و لە ساخکردنەوەدا هەر جۆرە لێکدانەوەیەک هەڵەیە، بەڵام لەم دیوانەدا بۆ سەلماندنی دروستی وشە و لێکدراوە ساخکراوەکان بە شێوازێکی ڕووکەشی واتای دێڕەکان شی‌کراوەتەوە. مەبەست لە ئەنجامی ئەو توێژینەوەیە، تەنیا ساخکردنەوەی شیعری حەریق نییە؛ بەڵکوو لە ڕوانینێکی بەربڵاوتردا سەلماندنی ئەو بابەتەیە کە ساخکەرەوەی دیوانی شاعیرانی کلاسیک جیا لە پشت‌بەستن بە نوسخە خەتتییەکان- وەک بناغەی ساخکردنەوە- دەبێت شارەزای زانستەکانی شێوازناسی، کێشناسی و ڕەوانبێژیی ئەدەبیش بێت. ساخکردنەوەی دیوانی شاعیرانی کلاسیک بێ‌ڕەچاوکردنی مێتۆدۆلۆژی زانستی، ناسینی پێوەرەکانی ساخکردنەوە و ڕوانینی ڕەخنەیی بە دەق کارێکی ناتەواوە. ساخکردنەوەی ئەو دیوانە بەپێی پێوەرەکانی زانستیی ساخکردنەوەیی دەتوانێت یارمەتیدەری ساخکەرەوانی تر بێت و ڕێگە لە دووپاتی هەڵەی هاوشێوە لە ساخکردنەوەی دیوانی شاعیرانی کلاسیکی کوردی بگرێت.

ئەو دیوانە (حەریق) لە چوار بەش پێک‌هاتووە:

بەشی یەکەم: پێش‌باس

لەم بەشەدا بەپێی زانستیی شێوازناسی، شێوازی شیعری حەریق لە سێ ئاستی زمانی، ئەدەبی و هزریدا بە شێوەیەکی پوخت شی‌کراوەتەوە و بابەتە دیارەکانی ئەو سێ ئاستە پشکنینی بۆ کراوە. دیاری‌کردنی شێوازی شیعری حەریق تەنیا بۆ سەلماندنی ئەو بابەتەیە کە شیعری حەریق سەر بە قوتابخانەی کوردیی ناوەندییە.

بەشی دووهەم: پێشەکی

ئەو بەشە لە چەند تەوەر پێک‌هاتووە؛ تەوەری یەکەم: لەم تەوەرەدا زانستیی ساخکردنەوە و شێوازەکانی ساخکردنەوەی دەق تاوتوێ کراوە، پاشان نوسخە خەتتییەکانی دیوانی حەریق بۆ ساخکردنەوەی ئەو دیوانە پێناسە کراون. لە تەوەری دووهەمدا بە شێوەیەکی ورد هەڵە و ناتەواوی چاپەکانی پێشووی دیوانی حەریق و جیاوازییەکانیان لەگەڵ ئەو دیوانە لە پەراوێزدا خراوەتە ڕوو. لە تەوەری سێهەمدا ئاماژە بە هۆکارە سەرەکییەکانی سەرهەڵدانی هەڵە و ناتەواوی لە دیوانی شاعیرانی کلاسیک و بەتایبەت دیوانی حەریق کراوە. لە تەوەری چوارەمدا ژیاننامەی حەریق و چەند گێڕانەوەیەکی پەیوەندیدار بە حەریق و ڕوانگەی توێژەرانی پێشوو، لەسەر ڕێکەوتی لە دایک‌بوون و کۆچی دوایی و ڕووداو دیارەکانی ژیانی حەریق باس‌کراوە.

بەشی سێهەم: لەم بەشەدا شیعرە کوردییەکانی حەریق بەپێی دوایین پیتی سەروای دێڕەکان پۆلێن کراون، پاشان هەرکام لە شیعرەکان بەپێی نوسخە خەتتییەکان بەردەست ساخکراونەتەوە. لەم بەشەدا جیاوازیی چاپەکانی پێشوو لەگەڵ ئەو دیوانە دیاری‌ و نووسراوە.

بەشی چوارەم: لەم بەشەدا شیعرە فارسییەکانی حەریق بەپێی نوسخە خەتتییەکانی بەردەست ساخکراوەتەوە و جیاوازیی شیعرە فارسییەکانی حەریق لەگەڵ چاپەکانی پێشووی دیوانی حەریق خراوەتە ڕوو.

درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)

‌ http://kurdishbookhouse.com/ku/100-914/

داگرتنی PDF

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

@kurdishbookhouse

پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
6.1K viewsedited  17:33
باز کردن / نظر دهید
2022-03-13 19:00:36 چاپکراوی نوێ

«فەرهەنگی زارەکیی موکریان»؛ هەوڵێکی مرۆڤ‌ناسانە بۆ زیندووکردنەوەی زمان و شوناس

دکتور #ئەحمەد_محەمەدپوور – مامۆستای مرۆڤ‌ناسی و کۆمەڵ‌ناسی

زانکۆی ماساچۆسێت، ئەمهێرست

فەرهەنگی زارەکیی #سەلاح_پایانیانی هەندێک تایبەتمەندیی کەم‌وێنەی هەیە کە کردوویەتی بە خاڵی وەرچەرخانی مێژوویی لە مێژووی ئەدەب و فەرهەنگی کوردی و بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌دا. تا ئێستا ١٠ بەرگ لەم فەرهەنگە تێروتەسەل و گەورەیە نووسراوە و بەرگی ئێستا بەرگی یازدەهەمە کە تایبەتە بە پیتی «ق». ئەم فەرهەنگە بەرهەمی مەعریفەی کەلتووری و زمانیی کەم‌وێنەی سەلاح پایانیانی‌یە کە بەشێوەیەکی کەم‌وێنە بەسەر زمانی کوردی و لەویش گرینگ‌تر بەسەر هەموو بەستێنە کلتووری، مێژوویی و مانایی‌یەکانی هەرکام لە وشە نووسراوەکانی ناو وشەدانەکەدا زاڵە. مەعریفەی تێروتەسەل و فراوانی #سەلاح_پایانیانی توانای ئەو لە بەستێن‌مەندکردنی هەرکام لە مەدخەلەکان/ وشەکان، فەرهەنگی وشەی زارەکیی موکریانی لە ئاستی فەرهەنگێکی وشە فروان‌تر کردووە و گۆڕیویەتی بۆ ئینسایکلۆپێدیایەک یان کتێبێکی ڕێ‌نوێنیی ڕەچەڵەک‌ناسیی کەلتووری و زمانیی وشە کوردی‌یەکان.

ئەو بە لێ‌هاتوویەوە هەرکام لە وشەکانی نەک هەر لە گۆشەنیگای مانایی جۆراوجۆرەوە شی کردووەتەوە و لێی‌دەکۆڵێتەوە، بەڵکوو دەکارکردنشیان بە یارمەتیی نموونە و میناک لە کەلتووری گشتی، مێژووی زارەکی و بەستێنی قسەی ڕۆژانە شی دەکاتەوە؛ لێرەدا پایانیانی ڕۆڵی مرۆڤ‌ناسێک دەگێڕێ کە تێ‌گەیشتنێکی قوڵ و هاوکات فرەڕەهەندی خۆی لەسەر زمانی کوردی هەم لەباری پێک‌هاتە و هەم لەباری کارکردی کەلتووری و زمانی‌یەوە پێشان دەدات. لەم بارەوە فەرهەنگی زارەکیی موکریان بەرهەمێکی نوێ، هەرمان و لە چەشنی خۆی‌دا بێ‌وێنەیە لە بواری مرۆڤ‌ناسیی زمانی‌دا. پایانیانی تەنیا باسی ڕەچەڵەک‌ناسیی وشەکان ناکات، بەڵکوو دەیهەوێ نەک هەر بەستێنی کلتووری و مانایی ئەم وشانە ڕوون‌تر بکاتەوە، بەڵکوو ماناکانیان لە بەستێنە جیاوازەکانیش‌دا لە ناو خودی کەلتووری کوردی‌دا باس بکات، لێرەدایە کە ڕەهەندی بەراوردکاری و تەنانەت بەجۆرێک نێوان کەلتووری پڕۆژەکەی پایانیانی زیاتر خۆ دەنوێنێ و فەرهەنگەکەی زیاتر دەخاتە خانەی مرۆڤ‌ناسیی زمانیی بەراوردکاری و زمان‌ناسیی بەراوردکاری. تێ‌ڕوانینێکی وەها فراوان، ورد و مێژوویی بۆ پێک‌هاتە و کارکردی وشەکان نەک هەر لە کۆمەڵگای کوردی بێ‌وێنەیە، بگرە نموونەی هاوشێوەی کاری لەم چەشنە لە ڕێک‌خراوترین هەوڵە هاوشیوەکانی تەنانەت ناوەندە زانستی و زانستگەیی‌یەکان کە لەلایەن حکومەتەوە پشتیوانیان لێ دەکرێ نابیندرێ.

سەلاح پایانیانی بناغەیەکی وەها گەورە، بەهێز و بێ وێنەی بۆ زمانی کوردی، مرۆڤ‌ناسیی زمان و زمان‌ناسیی کۆمەڵایەتی و کلتووریی لە کوردستان داناوە کە ئەم زمان و کەلتوورە لە هەرچەشنە ئەگەرێکی لەبیر کردن، یان نکۆڵی دەپارێزێ.

درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)

‌ http://kurdishbookhouse.com/ku/100-912/

داگرتنی PDF

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

@kurdishbookhouse

پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
6.7K viewsedited  16:00
باز کردن / نظر دهید
2022-03-02 13:22:02 رۆمانی «تەنیا»؛ گێڕانەوەیەکی راستگۆیانە

#مەحموود_محەمەدیان

رۆمانی «تەنیا» لە نووسینی #ئۆژن_یۆنسکۆ یەکێک لە دوایین کارەکانی ئەم نووسەرە فەڕەنسییەیە. یۆنسکۆ پێشتر بەهۆی شانۆنامەکانیەوە ناسرابوو و لە کۆتاییەکانی تەمەنیدا دەست دەداتە نووسینی ئەم رۆمانە.

«تەنیا» مۆنۆلۆگێکی تاڕادەیەک دوور و درێژە و بەسەرهاتی ژیانی کەسێکمان بۆ دەخاتە روو کە لە نیوەی دووهەمی سەدەی بیستەم و سەروبەندی رووداوەکانی دەیەی ٦٠ـدا دەژی، سەر بە چینی مامناوەندی کۆمەڵگایە و پاش ئەوەی میراتێکی پێ‌دەبڕێ و خۆی خانەنشین دەکات، دەست دەکات بە گێڕانەوەی خۆی. بە رستەی کورت بەڵام وردبیانە درێژە بە کارەکەی خۆی دەدات و دوای ئەوەی دەستی لەدڵی دەبێتەوە کە ئەو پووڵەی وا بە میرات پێی بڕاوە خەرجی بکات، مەنزڵ دەگۆڕێ و لەوێوە بەرەبەرە شەڕ دەست پێدەکات و ریتمی گێڕانەوەکەش توندتر دەبێ. وای لێدێ ئەو ڕستە خەمۆکانەی وا لەسەرەتاوە رەنگە خوێنەر وەڕەز بکات لەنەکاو یەک یەک و دوو دوو مانا لەخۆ دەگرن. ئەو کەسایەتییە نەوسن و چاوبرسییەی وا تەنیا لە فکری خۆشبژێویی خۆیدا بوو، لە رواڵەتێکی زۆر ئاوەزمەندانەدا دەردەکەوێت و ئیتر بە ئاسانی ناتوانین لە تەنیشت رستە کورت و خزەکانییەوە تێپەڕ بین.

ئەم ئاماژانەی سەرەوە کە پێناسەیەکی کورتن لە رۆمانی «تەنیا»، هەموویان سەر بە روانگەیەکی فکری دیاریکراون کە بە دەرکەوتەوەی جۆراوجۆر بەڵام هاوشێوە، لە کاری باقی نووسەرانی ئەم رێبازەدا بەدی دەکرێت. ئەم رۆمانە وەکوو هەموو کارەکانی پێشووی یۆنسکۆ دارماڵە لە هزری ئەبزۆردیستی و هاوکات دەتوانین ریشەگەلی ئیگزیستانسیالیستیشی لێ دەرباوێین. ئەگەرچی بۆخۆی هەرگیز ئەم شتەی قەبووڵ نەکردووە و دایمە لۆمەی ئەو رۆژنامەوان و لێکۆڵەرانەی کردووە کە لێرە و لەوێ بەم جۆرە باسی دەکەن و دەڵێ من تەنیا ویستوومە ناخی خۆمتان بۆ هەڵڕێژم. بەڵام تازە خۆشی بێ و ترشی بێ لەم فیگۆڕە فکرییەدا پۆلێن کراوە و بەڕاستیش هەر وایە.

وەرگێڕانی ئەم رۆمانە لە زمانی سەرەکییەوە بۆ زمانی کوردی چەند مانگ لەمەوبەر لەلایەن چاپەمەنیی #خانی و بە قەڵەمی وەرگێڕی بەتوانا #ئاکۆ_عەباسی هاتە ناو کتێبخانەی کوردییەوە. ئاکۆ عەباسی پێشتر بە چەندین وەرگێڕانی دیکە خۆی لە گۆڕەپانی وەرگێڕاندا تاقی کردووەتەوە. جێی ئاماژەیە سەرجەم کارەکانی ئەم وەرگێڕە لە زمانی فەڕەنسییەوەن.

ئەگەر بمهەوێ بەکورتی وەرگێڕانی رۆمانی «تەنیا» و کارەکانی دیکەی عەباسی (شانۆنامەی دادپەروەران-کامۆ، کۆچیرۆکی باوەتوان-موپاسان و ...) پێک بگرم دەتوانم بڵێم ئەم دوایین وەرگێڕانەی، سەر و گەردنێک لەوانی دیکە بەرزترە. وەرگێڕ لەم کارەدا بە باشی توانیویەتی ئیمکاناتی زمانی کوردی بناسێت و بیخاتە خزمەت وەرگێڕانەکەیەوە. ئەگەر لە کارەکانی پێشوویدا لە هەندێک شوێندا رەنگە بە شێوەیەکی ناپێویست کەڵکی لە ئیدیۆم و دەستەواژەکان وەردەگرت، ئەوە لەم کارەیدا زۆر بە باشی شوێنی نیشتنەوەی هەر کامەیانی دۆزیوەتەوە و دەکاری کردوون.
تەنز و گەمە بە وشە، هەر وەک لە پێشەکی کتێبەکەدا ئامێژەی پێکراوە، بەشێکن لە ناسنامەی نووسراوەکانی یۆنسکۆ. دیارە وەرگێڕ بەباشی ئەم شێوەنواندنەوەیەی لە زمانی مەخسەددا بەکارهێناوە، بە چەشنێک کە هەندێک جار لەبیرت دەچێتەوە لەگەڵ دەقێکی وەرگێڕدراو رووبەڕووی و لەهەمانکاتدا کەمتر تووشی گرێ و گۆڵی زمانی و داڕشتنی نامۆی رستەکان دەبی.

#کۆندرا دەڵێ نووسینی رۆمان کارێکی توێژینەوەییە و نووسەر دەبێ پڕاوپڕ بێ لە زانیاری و شارەزایی لەمەڕ ئەو مژار و بابەتەی وا بڕیارە بیگێڕێتەوە و هەروەها ئەو قاڵب و چوارچێوەیەی کە قەرارە کارەکەی لەودا پێشکەش بکات. بە بڕوای من وەرگێڕی رۆمانیش دەبێ هاوشانی نووسەر، زاڵ بەسەر چوارچێوەی کارەکەدا و بگرە زیاتریش، چون ئەو دەبێ هاوکات چاوی لە زمانی سەرەکی و لە زمانی مەخسەد بێ و ئەمەش کارەکەی ئەو ئەستەمتر دەکاتەوە. هەر بۆیە من لام وایە ئەم وەرگێڕە جگە لە ئاشنابوون لەگەڵ ئەم چەشنە نووسینە کە لە پێشتر باسمان کرد، شارەزاییەکی باشیشی لەسەر مێژووی کۆمەڵایەتی و سیاسیی سەرەتاکانی سەدەی بیستەمی فەڕەنسا هەیە و ئەم زانیاریانە بە شێوەیەکی ژێرپێستی لە زمانی وەرگێڕانەکەدا خۆ دەنوێنن.

واوێدەچێ وەرگێڕ بە ئاگاهییەوە دەستی دابێتە وەرگێڕانی دەقێکی لەم چەشنە. چون ئەگەر چاوێک بە دەوروبەری خۆماندا بگێڕین دەبینن کەم نین لەو کەسانەی کە ئەگەرچی هەگبەیەکن لە زانست و مەعریفە بەڵام هیچ بزوێنەرێکی دەرەکی و تەنانەت دەروونیش شک نابەن بۆ ئەوەی لێهاتووییەکانیان بخەنە خزمەتی بەرەپێشچوونی مێژووەوە.

لەکۆتاییدا دەستخۆشی لە #ئاکۆ دەکەم بۆ هەموو ماندووبوونەکانی بەدیار وەرگێڕانی ئەم رۆمانەوە کە ئاگادارم چەندە بە هەستیارییەوە وشە و رستەکانی شەن و کەو دەکرد.

درێژەی بابەت...

‌ http://kurdishbookhouse.com/ku/100-907/

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

@kurdishbookhouse

پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
5.1K viewsedited  10:22
باز کردن / نظر دهید
2022-03-01 11:19:44 نامەیەکی کراوەی مامۆستا عەبدوڵڵا پەشێو

هاوڕێم!
دیوانە شیعرەکەتم بە دەست گەیشت. خوێندنەوەی چەشنە بێگارێک بوو. تا من جارێک ئەوم تەواو کرد، ئەو هەزار جار منی تەواو کرد.
هاوڕێم گوێم لێ بگرە، هەر لەگەڵ تۆم نیە، لەگەڵ زۆربەی هەرە زۆرتانمە:
شیعری "تازە"ی کوردی لەسەر دەستی خواستراوی ئێوە خەریکە دەدۆڕێ. لە ریشەی خۆی پچڕاوە، نامەیەکە ئەدرێسەکەی ناخوێندرێتەوە، ناگاتە دەست خاوەنی خۆی. ئەوەی ئێوە ناوی دەنێن شیعر، تەنکە ئاوێکی لێڵە، ئێوەش بۆق‌ئاسا هەم لێی دەخۆنەوە، هەم تێیدا دەڕشێنەوە!
شیعر ـ یا قینێکی زۆر ئەستوورە، یا خۆشەویستی‌یەکی زۆر تەنک: بە شیعری ئێوە نە ئاگری قینم کڵپە دەستێنێ، نە ئەستێرەی خۆشەویستی دادەڕژێنە ژوورەکەم.

هاوڕێم، هەر لەگەڵ تۆم نیە، لەگەڵ زۆربەی هەرە زۆرتانمە:
بە من بێ حوجرەیەکتان بۆ دەکەمەوە. هەمووتان داوێمە بەر خوێندن، بۆ ئەوەی لە بەیانیەوە تا ئێوارێ شیعری بەردەشانی و جزیری و خانی و حاجی و نالی و مەحوی و مەولەوی و گۆران و پیرەمێرد و هەردیتان بۆ بخوێنرێتەوە. ئێوارانیش، کۆمەڵێک هەقایەتخوان و لاوکبێژ و حەیرانبێژ و زوڕناژەن و دۆڵەنگێوتان بەگژەوە دەنێم تا تاریک و روونی بەیانیان لە بنگوێتان بخوێنن و "میزاجی کوردەواریتان" ببووژێتەوە.

هاوڕێم، هەر لەگەڵ تۆم نیە، لەگەڵ زۆربەی هەرە زۆرتانمە:
شیعر ـ کۆترێکی ماڵی‌یە. حەز لە خوێندنی ناو حەوشە و بەر پەنجەرەی ماڵان دەکا: باڵی مەکەن.
شیعر ـ ئەسپێکی شێ‌یە، هاوڕێی دێرینمانە: چوار پەلی لە مس مەگرن.
شیعر ـ مناڵێکی سادیستە، باوکی خۆی یا ئازار دەدا یا دەیکوژێ. ئەگەر زۆر دەربەستی تەمەنی درێژن، باشترە وەجاخکوێر بن.
شیعر ـ خەنجەرە، ئەوەی نایوەشێنێ، با هەڵی‌نەکێشێ!

ئیمزا ـ برات عەبدوڵڵا پەشێو
تەمووزی 1978 ـ پۆتسدام


درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)

‌ http://kurdishbookhouse.com/ku/100-906/

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

@kurdishbookhouse

پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
8.2K viewsedited  08:19
باز کردن / نظر دهید