Get Mystery Box with random crypto!

Kurdish Book House

لوگوی کانال تلگرام kurdishbookhouse — Kurdish Book House K
لوگوی کانال تلگرام kurdishbookhouse — Kurdish Book House
آدرس کانال: @kurdishbookhouse
دسته بندی ها: دستهبندی نشده
زبان: فارسی
مشترکین: 7.56K
توضیحات از کانال

✍️مەکۆی ناساندن و هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی کتێبخانەی کوردی و ئەو پەرتووکانەی سەبارەتن بە کورد و کوردستان
✍️کانال معرفی و نقد آثار کتابخانه کُردی و منابع کُردشناسی
✉️ارتباط باما/پەیوەندی:
Admin: @KurdishBookHouse1
kurdishbookhouse@gmail.com

Ratings & Reviews

3.00

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

2

2 stars

0

1 stars

0


آخرین پیام ها 3

2022-02-25 12:43:07 نامەی برتراند ڕاسێل فەیلەسووفی بەناوبانگ بۆ دوکتۆر جەماڵ نەبەز

لە برتراند ڕاسێڵەوە بۆ بەڕێز جەماڵ نەبەز

۵ی ژوولای ۱۹۶۳

بەڕێز جەماڵ نەبەز

زۆر سپاس بۆ نامەکەت لە ۲۵ی ژووئەن. من زۆر نیگەرانم لەو هەڵسووکەوتە دڕندە و بێ بەزییانەی حکومەتی عێراق لەبەرامبەر بە گەلەکەت و هەموو ئەوانەی کە ڕق یان لێیانە، کردوویانە و ئاگاداری ئەو هەموو ڕەنج و نەهامەتییە ڕۆحپرووکێنەرانە هەم کە خەڵکی کورد لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە ئێوە ئاماژەی پێ دەکەن، بینیویانە.

بێگومان هەموو هەوڵی خۆم ئەدەم بۆ ئەوەی ئەو دڕندەیی و توندووتیژییەی بەرامبەر گەلەکەت کردوویانە، لە بەر سەرنج و ئاگاداری هەمووی ئەوانەی کە خوازیار و تامەزرۆی بیستنن دابنێم و سپاسبژێریت دەبم گەر هەر زانیارییەکتان لەمەڕ شەڕی هەنووکەی کوردستان پێدەگات، بۆم بینێرن.

هیوادارم لە داهاتوویەکی نزیکدا نوێنەرانێک بۆ عێراق بنێرم بۆ لێکۆڵینەوەی ڕاستەوخۆی بارودۆخی ئەو وڵاتە.

لەگەڵ ڕێز و حورمەت
برتراند ڕاسێڵ



نامەی برتێراند ڕاسێل فەیلەسووفی بەناوبانگ بۆ دوکتۆر #جەماڵ_نەبەز لە وەڵامی نامەی ئەودا بۆ پشتگیری لە مەسەلەی کورد… ئەوەی سەرەوە وەرگێڕانەکەیەتی کە بەڕێز #سەحەر_ساڵحیان زەحمەتی کێشا وەریگێڕاوە. زۆر گرینگە #جەماڵ_نەبەز لە ساڵی ۱۹۶۳دا چ تێکۆشان و تەقەلایەکی بووە بۆ ئەوەی پرسی کورد لە ئاستی جیھاندا بگەیەنێت بە گوێی کەسە ناودارەکان… مرۆڤی وەکوو جەماڵ نەبەز لە ھەر نەتەوەیەکدا بە دەگمەن دەست ئەکەوێت.

سەرچاوەی ئەو نامەیە: کتێبی #کاژیکنامە لاپەڕەی ۱۳۲

درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)

‌ http://kurdishbookhouse.com/ku/100-903/

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

@kurdishbookhouse

پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
9.8K viewsedited  09:43
باز کردن / نظر دهید
2022-02-21 19:42:35 ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی پیرۆز بێت

زمان لە نێوان سێکوچکەی: سیاسەت، تیۆری و ئایدۆلۆژیدا

بە یادی مامۆستای پایەبەرز دوکتۆر #ئەمیر_حەسەن_پوور کە تا دواساتەکانی ژیانی لە خەباتی زمانەوانی بەردەوام بوو.

هەڵسەنگاندنی کتێبی "سەدەیێک خەبات لە پێناوی زمانی کوردیدا: تیۆری، سیاسەت و ئیدەئۆلۆژی" نووسینی دوکتۆر ئەمیر حەسەنپوور

#فەرشاد_سەلیمی

"سەدەیێک خەبات لە پێناوی زمانی کوردیدا..." کتێبێکی ٢٥٥ لاپەڕەییە، کە لە ڕووی ناوەڕۆکەوە چوار بەش لە خۆ دەگرێت. چوار بەش کە لە ڕوانینی یەکەم دا و بە پێی سەردێڕ و کاتی نووسین بابەتی لێک دابڕاو دێنە بەرچاو و تەنیا دوای ئاوڕدانەوە و پیاچوونەوەی بابەتیانە هێڵی پەیوەندی و پێکەوە بەستراوەییان دەردەخەن.

بەشێ یەکەم بە ناوی: "سەرەتا: زمانی کوردی وەک گۆڕەپانی خەباتی سیاسی و ئیدەئۆلۆژی" تیشک دەخاتە سەر چارەنووسی زمانی کوردی لە پانتایی گۆڕانکارییەکانی مێژووی سیاسی کورد لە سەدە ڕابردوودا.

نووسەر لەم بەشەدا تێکڕای هەڵسەنگاندنی ئەو فەزا مێژووییە سیاسی و ئایدۆلۆژیکیە کە بە سەر بەشەکانی کوردستاندا زاڵ بووە، شێوازی کاردانەوە و کرداری ڕۆشنبیران و نووسەران و تێکۆشەرانی بواری زمان و وێژەی کوردیش دەخاتە بەر باس.

بەشی دووهەم، واتا "پێشەکی: تەقەللا بێسوودەکانی دوێنێ و ئەوڕۆ" کە بریتیە لەو پێشەکییە بە چاپ نەگەیشتووەی نووسەر کە پێشتر بۆ کتێبی "گوتوبێژێکی دەگمەنی #تۆفیق_وەهبی و خوێندنەوەیێکی ڕەخنەگرانە" نووسرابوو، کۆمەڵێک بابەت لە خۆ دەگرێت کە گرنگترینیان بریتین لە: دۆخی هەنووکەیی زمانی کوردی و بابەتە جۆراوجۆرەکانی، باسێک لە سەر لێکۆڵینەوەکانی نووسەرە لەمەر ستانداردکردنی زمانی کوردی، هەوڵ و تەقەلا پێشەنگەکانی مێژووی خەباتی زمانی کوردی لە باشووردا.

بەشی سێهەمی کتێبەکەش لە ژێر ناوی: "وتووێژێک لە گەڵ تۆفیق وەهبی، لەندەن، ٢٨ی تەمموزی ١٩٧٦" بریتیە لەکۆی ئەو وتوویژەی #تۆفیق_وەهبی لە سەر باروودۆخی زمانی کوردی لە دەوڵەتی تازە دامەزراوی عێراق و تێکۆشانەکانی خۆی لە پێناو ستانداردکردن و گەشەی زمانی کوردی، کە بە گشتی کۆمەڵیک چالاکیی زانستی و زمانەوانی و سیاسی لە خۆ دەگرێت.

"دوو تەقەلای بێسوود" وەکوو بەشی چوارەم و کۆتایی کتێبەکە بریتیە لە نامیلکەیەکی پێکهاتوو لە دوو عەریزەی محەممەد ئەمین زەکی کەنساڵانی ١٩٣٠-١٩٣١ز بۆ مەلیک فەیسەڵ و مەندووبی سامی نووسراون و تێیدا ڕەخنە لە لایحەی لوغاتی محەللی لە عێراقدا دەگرێت.

کتێبی "سەدیێک خەبات لە پێناوی زمانی کوردیدا..." لە دیدێکی ڕەخنەگرانەوە هەم لە ڕووی داڕشتن و هەم لە باری مێتود و تیۆرییەوە بە تایبەت هەڵگرتنی سەردێڕیکی پوخت و گرنگ و نەپەرژانە سەری لە ناوەڕۆکدا، جێی چەندین خاڵی ڕەخنەییە....

درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)

‌ http://kurdishbookhouse.com/ku/100-900/


داگرتنی PDF

#International_Mother_Language_Day

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

@kurdishbookhouse

پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
5.8K viewsedited  16:42
باز کردن / نظر دهید