Get Mystery Box with random crypto!

[درێژەی...] بەهۆی مانەوەی لە هەمەدان [و هاتوچۆی کرماشان] و ژی | کردستان نامه

[درێژەی...]

بەهۆی مانەوەی لە هەمەدان [و هاتوچۆی کرماشان] و ژیان لە ناو خەڵکی کورد و بەکارهێنانی داودەرمانی گیایی ئەو ناوچەیە، وشەی کوردی و فارسی و زمان و زاراوەکانی دیکەی باوی ناوچەی هەمەدان پەڕیوەتە ناو نووسینەکەی ئەبوو عەلی سینا. بەشێکی بەرچاوی ئەو وشانە لە هیچ قامووس و وشەدانێکی عەرەبیدا نەبووە و نییە؛ بۆ نموونە وشەی "ماست" و تەنانەت صیغەی « م، س، ت» کە لە زمانی عەرەبیدا نییە. لە حاڵێکدا ئەبوو عەلی سینا چەند جار سوودی لێ وەرگرتووە. هەروەها، دەستەواژەی «قیام الکبدی». "قیام" لە زمانی عەرەبی واتا هەستان. لێرە (هەستانی جەرگ) لە عەرەبی واتایەکی نییە. دایکانی کورد کاتێ ورگی مناڵەکەیان زەربەیەکی بەر دەکەوێ، دەڵێن [سکی] هەستاوەتەوە. واتا هەڵماسیوە. کەواتە مەبەست لە (قیام کبد) هەڵماسینی جەرگە. دیارە ئەمە وشەیەکی کوردییە. یا «علی الرأس» که ئەبوو عەلی سینا بە واتای «دیسان» و «لەسەرڕا» هێناویەتی. لە ڕاستیدا ئەمە لە زمانی عەرەبی واتای (لە بان سەر دانان) ئەدات، بەڵام لە زمانی کوردی هەمان مەبەست و واتای ئەبوو عەلی سینا تێدایە.

ئەم کورتەوتارە دیاری بە ڕۆحی سەرجەم پزیشکانی کورد کە بۆ بەرەنگاری لەگەڵ پەتای کۆرۆنا گیانیان بەخت کردووە. هەروەها پێشکەش بەو پزیشکانەی دڵسۆزانە بۆ ڕزگارکردنی نەخۆشەکان لەو پەتا نەگریسە ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان دەخەنە گەڕ.

کوردستان نامە سپاسی تایبەتی نووسەر و لێکۆڵەر، بەڕێز ئیرەج مورادی، دەکات بۆ وەرگێڕانی خۆبەخشانەی ئەم توێژینەوە بە زمانی کوردی.


https://t.me/kurdistanname