Get Mystery Box with random crypto!

‍ جاینام های روستای وش تپه از توابع بوکان علی احمدی زر [ت | کردستان نامه

‍ جاینام های روستای وش تپه از توابع بوکان

علی احمدی زر

[توضیح کردستان نامه]:

به دنبال فراخوان کردستان نامه برای جمع آوری اعلام جغرافیایی روستاها و نواحی کردستان، در طول هفته گذشته فایلهای نوشتاری و صوتی متعددی به دستم رسید. برخی از علاقه‌مندان و عاشقان این مهم بی هیچ مزد و منتی و تنها به سبب علاقه به روستایشان این فایلها را فرستادند.
امروز فایل نوشتاری و صوتی جاینام های روستای وش تپه بوکان که با تلاش جناب آقای علی احمدی زر از اهالی این روستا و ساکن فعلی مهاباد گردآوری و ثبت شده است با صدای ایشان به خوانندگان عزیز کردستان نامه تقدیم می شود. کانال کردستان مراتب سپاس خود را از جناب آقای احمدی زر اعلام و برای ایشان آرزوی سلامتی و طول عمر می نماید. باز هم تأکید می کنم که ضروری ترین و فوری ترین کار برای حفظ تاریخ و فرهنگ کهن کردستان در شرایط کنونی ثبت جای نامهای محلی و گویا کردن آنها، یعنی ضبط توضیحات مردم درباره فلسفه نامگذاری و وقایع مرتبط با آن مکانها می باشد.

سڵاو و حورمەت
بەڕێز گیان لە سەر داوای جەنابتان ئاگاداریی خۆم لە مەڕ جوغرافیای گوندی وشتەپەی بۆکان بخەمە بەر دیدی جەنابتان و خوێنەرانی هێژا.

ناوم : علی
شۆرەتم : احمدی زر
تەمەنم :لە شێست و سێ دام
خوێندنی کلاسیکم تا سیکل خوێندووە
ماوەیەکی کەمیش لە حوجرەکان بووم .
لە وشتەپەی بۆکان لە دایک بووم .
خێزاندار و خاوەنی چۆار مناڵم .
ئێستا نیشتەجێی مهاباد و دووکاندارم .
لە خوا بەزیاد بێ لە خوێندنەوە دانەبڕاوم
نەخۆازەڵا پەڕتووک و نووسراوی کوردی .
بە نەشەوگەشەی وڵاتەکەم لە خۆشیان شاگەشکە دەبم و بە داماوی و جێماوی لە چاو هەندەران دڵم دەگیرێ . دۆعا بۆ تەمەندرێژی قەڵەم بە دەستان و مشوورخۆرانی گەلە بێئەنواکەم دەکەم .
ڕەنگە نەلوێ لەمە زیاتر وەختی ئازیزتان بگرم .ئاوەدانی کوردستان و تەمەندرێژیتان ئاواتمە. زۆر سپاس .

‌ئەم گوندە لە سەر شاڕێی باکوور ـ باشووری وڵات و مابەینی میاندواو ـ بۆکان ( پێنج کیلۆمەتری بۆکان و چل کیلۆمەتری میاندواو ) هەڵکەوتووە .
لای باشوور گوندی [ ناچیت و شاری بۆکان و گوندی تاراوا ]
لای ڕۆژئاوا گوندەکانی [ ئەمیرئاباد ــ گردی قەبران ( مەزاری شێخ ئەحمەدی کۆری لێیە ) و عەمبار ]
لای باکووری ڕۆژئاوا [ داشبەند ]
لای باکوور گوندەکانی [ کانی شقاقان ــ
ئەشکەوتان ــ شارەکی پیشەسازی ]
لای باکووری ڕۆژهەڵات گوندەکانی [
قورمیش ــ کولتەپە ]
لای ڕۆژهەڵات گوندەکانی [ دووکچی ــ قەڵایچی ] دەورەیان داوە .
مەودای نێوانیان لە گەڵ وشتەپە لە سێ بۆ دە کیلۆمەتر تێناپڕێ .
ئێستا ئاوی خۆاردنەوە و کشت و کاڵ لە بیر و چاڵاوەکان دابین دەکرێ و چ کانی و کارێزی نییە .
بە بیری من کە ئێستا بەرەو شێست و سێ پەل بووم . بەهاران لە دۆڵی پاردە و خیزەشینە کانیاو دەژیانەوە .
ئەگەر لەلای باکووری ڕۆژئاواوە بە لای ڕۆژهەڵاتدا جەغزەکە بکێشین کێوەکانی ــ دووگردان ، داوداوا .
باکوور ـ خیزەشینە ، دۆڵی پاردە ، کێچاوی ، گردەبەلانک .
باکووری ڕۆژهەڵات ــ گردەسوور ، گردی پەممۆیان ، گردی مێلاقان .
ڕۆژهەڵات ــ دەشتی حەوشەشین ، گردەسەرڕەق ، مەزرای ناچیت .
باشوور ــ سنووری برابەش ، تەپکی کوورەخانە .
ڕۆژئاوا ــ چۆمی تەتەهوو ، کێوی قەڕەوڵخانە ،بوونەتە پەرژین بۆ وشتەپە .
گوندەکانی تاراوا ، ئەمیرئاباد ، کێوی قەڕەوڵخانە ، گردی‌قەبران و عەمبار چۆمی تەتەهوو لە وشتەپەی دابڕاندوون .
ئەوکاتی ئێمە مناڵ بووین و چۆم و ئاوهەبوو ، بە درێژایی ساڵ تەتەهوو ویشک نەدەبوو .هاوتەریبی ڕووبارەکە مێشە و دارستان و قامیشەڵانێک بوو نەدەوێراین توخنی کەوین !
لە باکووری گوندەوە لە سەرڕێگا زناوێکی ڵێبوو پێیان دەکوت [ گۆمی‌هەمین ] ئەم شوێنە زەرووی زۆر بوو دەهاتن دەیانبرد بۆ زەروو لێنان . لە سەر ڕووباری تەتەهوو
گۆمی سەرکەڵەک ، دەراوی دەرۆش عەوڵا ، بەندی داشبەند ( ئەوێ بناوانی ئاوی داشبەند بوو ) دەراوی ڕەسووڵ‌بەگ ، قۆپی‌بەراز ، و دەراوی داوداوا جێگای پاراوکردن و مۆڵدانی مەڕ و مانگا و مەلەکردنی منداڵان و شۆردنی کەڵ و گامێش و خۆری شۆردنی خەڵکی بوون . بناوانی ئاوی وشتەپە و ناچیت لە سەرووی پردی میراوای بۆکان هەڵدەبەسترا .
گوندی وشتەپە ئێستا شارۆچکەیە و دهیار و سێ قوتابخانە ومزگەوت و جومعە و جەماعەتی هەیە .
گوندی وشتەپە کاتی خۆی شەرەفی میوانداری مامۆستا هەژاری نەمری بەرکەوتووە . هەرچەند ئێستا بە فەرموودەی مامۆستا : لە جێی فەقێیان پەپوو دەخوێنێ .

هیوادارم ئەم کورتەیە سەرەڕای کەم و کووڕی بایەخی خوێندنەوی بۆ بەڕێزتان و خوێنەرانی زێدە ئازییزیش بووبێت .
لە گەڵ ڕێزی دووبارەم
علی احمدی زر
https://t.me/kurdistanname