2022-03-28 20:13:56
ناوێرم بانگت کەم
هۆنراوەی: جەلال مەلەکشا
ناوێرم بانگت که‌م، شوێن ده‌نگم هه‌ڵده‌گرن
ناوت لێم زه‌وت ئه‌که‌ن هاوارم سه‌رده‌بڕن
بۆنی ده‌م ده‌که‌ن و بۆ نێو دڵ ده‌ڕوانن
ئه‌وین و ئازادی هه‌ر دووکیان تاوانن
ئاواتم گشت مردن له‌نێو ئه‌م ته‌لبه‌نده
من ماوم و دڵێکی زامدار و گازنده
دوا گه‌ڵای زه‌ردی به‌ر هه‌ناسه‌ی زریانم
به‌هارم نه‌دیوه (گیان)، من خه‌ڵکی زستانم
به‌ڵام هه‌ر ده‌ڕووخێ قه‌ڵاچه‌ی بێدادی
ئه‌خه‌مڵێ وه‌رزی ژین به تیشکی ئازادی
داخه‌که‌م ئه‌و ڕۆژه به چاو خۆم نابینم
وه‌ک خۆری زه‌رده‌په‌ڕ لاواز و بێ‌تینم
به کامی دڵی خۆم ساتێکم ڕانه‌برد
له باخی ژیاندا گوڵێکم (خونچه‌یکم) بۆن نه‌کرد
ــــــــــــــ
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#fêrgey_zimanî_kurdî
@KURDIZIMAN
2.2K views17:13