2022-02-03 11:47:03
آموزش زبان #کوردی_سۆرانی
بخش اول آموزش زبان کوردی :
زمانی کوردی خاوەنی دوو شێوە ڕێنووسە
۱- ئارامی
۲- لاتین
پێش ئەوە بڕۆینە سەر پیتەکان سێ دەستەواژەمان هەیە دەبێ بیانناسین
۱- پیت : نیگارێک یان شکڵێکە بۆ نیشانی دەنگەکان کە گۆڕانی واتایی (معنی) دروست دەکات
وەکوو :
چنار ــــــــــــ بە جێگەی (چ) پیتی (ب) دادەنێین
چنار ـــــ ب ـــــــ بنار
نکتە: یەک پیت واتای وشەکەی بە تەواوەتی گۆڕی
۲- وشە : پێکهاتەیێکە لە چەند پیت کە واتایێکمان بۆ دروست دەکات
بۆ نموونە:
د ـــ ا ـــ ر ـــ ی ــ و بەم پیتانە وشە دروست دەکەین
دار : درخت
دیوار : دیوار
سەرنج بدەن لەم چەن پیتە وشەمان دروست کرد کە خاوەن واتان.
٭ وەک ئاگادارین بڕێ جار وشەکانمان خاوەن واتا نین بەڵام ئەرکی ڕێزمانییان هەیە
لە ناو ڕستە باسی دەکەین
۳- ڕستە :پێکهاتەیێکە لە چەند وشە کە واتایێکمان بۆ تەواو دەکات
بۆ نموونە
"هیوا ڕۆیشت بۆ قوتابخانە"
دیارە کارێک ڕووی داوە هیوا ڕۆیشتووە بۆ قوتابخانە
بەڵام ئەگەر بڵێین
هیوا ڕۆیشت : ڕستەکەمان تەواو(کامل) نییە چونکە نازانین هیوا بۆ کوێ ڕۆیشتووە
*هیوا خاوەن واتایە ناوە
*ڕۆیشت خاوەن واتایە یانی چووە (رفتن)
*قوتابخانە خاوەن واتایە یانی مەدرەسە
*بۆ : لێرەدا واتایێکی سەربەخۆی نییە بۆیە ئەرکی ڕێزمانی هەیە
تایبەتمەندی سەرەکی زمانی کوردی چییە ؟
جیاوازی نێوان خوێندن و نووسینی کوردیمان نییە ئەگەریش ببێ زۆر بەدەگمەن هەیە واتە زۆر کەمە...
واتا چۆن بێژە بکەین ئاواش دەنووسینەوە..
دەنگ: ئەسرین
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#fêrgey_zimanî_kurdî
@KURDIZIMAN
صوت کامل درس اول
668 views08:47