2022-06-18 07:36:18
ڕۆژێکیان مەلایەک، شیعرێک بۆ موفتی پێنجوێنی دەنێرێت و بە شیعر ڕەخنەی ئەوەی لێدەگرێت کە موفتی بڕوای بە ئازادی خوێندن و چونە دەرەوەی کچان و ژنان هەیە و لە بەشێکی شیعرەکەیدا پێی دەڵێت:
داخی بەجەرگم ئاخر زەمانە
نیشانەی چاکی ڕوو لە نەمانە
وەکو بیستومە لای ئێوە کچان
ئەچن بۆ مەکتەب بە ئابڕو تکان
زۆری نەماوە کە قەهری یەزدان
ئاگر بارێنێ لەجیاتی باران
لەوەڵامی ئەمەدا، موفتی پێنجوێنی شیعر نامەیەک بۆ ئەم مەلایە ڕەوانە دەکات، دەڵێت:
فەرمووتە کچان بۆ مەکتەب نەچن
کەی خوا فەرمویە خوێندەوار نەبن
ئەوانیش وەک تۆ ئادەمی زادن
شەریکی پیاون حوڕ و ئازادن...
هەشتا ساڵ بەر لەئێستا موفتی شاعیر، داوای دەرفەتی خوێندن و ژیانی یەکسانی بۆ کچ و کوڕی کورد کردووە و بەهیوای نەهێشتنی نەخوێندەواری قەڵەمی تاو داوە. بەهیوام ئێمەش لە دەردی جەهل و نەزانین خۆمان بپارێزین و لە بەڵای پیاوسالاریش بەدووربین!.
بۆ یادی شاعیری گەورەی کورد موفتی پێنجوێنیی، ئەمەش کچەکەیتی کە باسی ڕووناکبیری باوکی دەکات لەو سەردەمەدا.
هەروەها ئەم ژنە گەورەییە دایکی سۆران حەمەڕەش مێژوونوسی خەمخۆری نەتەوەو زمانی کوردییە.
#شێعر_شعر
t.me/kuredenaghsha
کاناڵی کوردستان ناسی
257 viewsedited 04:36