Get Mystery Box with random crypto!

مامۆستا شێرکۆ بێکەس

لوگوی کانال تلگرام sherkoofayagh — مامۆستا شێرکۆ بێکەس م
لوگوی کانال تلگرام sherkoofayagh — مامۆستا شێرکۆ بێکەس
آدرس کانال: @sherkoofayagh
دسته بندی ها: دستهبندی نشده
زبان: فارسی
مشترکین: 3.32K
توضیحات از کانال

هەتا شەوگار درێژتر بێ
"رۆژ" خۆشەویستر ئەبێ لام
بێ دەنگ نابم
❤️☀️💚
شکۆی شێعر و ئەدەبی کوردی✌️

Ratings & Reviews

5.00

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

3

4 stars

0

3 stars

0

2 stars

0

1 stars

0


آخرین پیام ها 4

2022-01-26 01:27:52
من نیشتمانێکم هەیە
لە هیچ نیشتمانێکی تر ناچێ.
لە هیچ گریانێکی تر ناچێ.
لە هیچ سووتانێکی دی ناچێ..

هەموو جارێ ئەیهاڕن و
پووش و پەڵاش و
پاشەڕۆی ئازارەکانی ئەدەن بە دەم
"با"ی شمشێر و "با"ی زرێپۆش و فڕۆکەوە و
کەچی لەوسەر ئەم نیشتمانە ئەفسانەیە دێتەوە و..

کەچی لەوسەر ئەم کۆتەرەیە ئەبێتەوە
بە سنەوبەر و ئەڕوێتەوە و
کەچی دیسان ئێسک و پروسکی
ناو سوتماک یەک ئەگرێتەوە و
کوتەکوتەی ئەم جەستەیەیش
هەڵئەستێتەوە سەرپێیان و
ڕوو ئەکاتەوە دنیا و
ئەڵێ منم کوردستان!

"شێرکۆ بێکەس"
#دایکانی_نیشتمان
@sherkoofayagh
140 views22:27
باز کردن / نظر دهید
2022-01-20 00:34:07
بەفر

منداڵ بووم و سەرەتا بوو
خۆشەویستیت
تۆپەڵە بەفرێ بوو بچووک
بەقەد تۆپێ.
ڕۆژ هات و چوو..
سەرنج ئەدەم:
هەتا تەمەن بەرەو لێژایی مل بنێ
تۆپەڵە بەفری ئەوینیش خول ئەخوات و
دائەگەڕێ و
گەورە ئەبێ.
ڕۆژێکیش دێ
ئەی وڵاتە سپیکەلە غەمگینەکەم!
کە قورسایی کێوی بەفر
بەم دڵە بچکۆلانەیە
هەڵنەگیرێ و
هەر بەدەستی خۆشەویستیی
تۆ بکوژرێ!!

شێعر و خوێندنەوە #شێرکۆ_بێکەس
@sherkoofayagh
565 views21:34
باز کردن / نظر دهید
2022-01-17 02:35:47
لەو شەوە سارد و تۆفەدا
وەختێ کە چووینە دەرەوە
هەر من بووم هیچم پێ نەبوو
نە دەسکێش و نە ملپێچ و
نە پاڵتۆیەک

لەو شەوە سارد و تۆفەدا
هەر خۆشەویستیتم پێ بوو
بۆیە منیش
کردمە بەرم و
کردمە دەستم و
کردمە ملم و
وا ئەزانم
کە لە هەموویان زیاتریش
گەرمم بۆوە...

"شێرکۆ بێکەس"
@sherkoofayagh
237 views23:35
باز کردن / نظر دهید
2021-12-30 20:22:35
شێعری هاوبەش:
#تەنیـای_کـوردسـتان
#هەنسک

وێرەکانی خەزەڵوەر

کۆڕە شێعری (وێرەکانی خەزەڵوەر) بۆ دووهەمین جار لە ڕێکەوتی(25ـی خەزەڵوەری 2721ـی کوردی واتە سێشەممە)لە لایەن ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە,
لەهۆڵی شانۆی داییرەی فەرهەنگ و ئیڕشادی شاری بانە بەڕێوە چوو.


@sherkoofayagh
389 views17:22
باز کردن / نظر دهید
2021-12-24 01:05:15
"سێدارەکان بەزیون و ئێمە هەر ماوین"

"شێرکۆ بێکەس"
@sherkoofayagh
280 views22:05
باز کردن / نظر دهید
2021-12-21 15:01:32
شەوی یەڵدا
شەوی لە دایک بوونی دکتور قاسملوو پیرۆز بێت

منداڵەکانتان فێری شەڕ مەکەن
بەڵام فێریان بکەن چۆن بەرگری لە خۆیان بکەن

قاسملوو

@sherkoofayagh
539 viewsedited  12:01
باز کردن / نظر دهید
2021-10-27 14:22:15 دڵۆپ، دڵۆپ باران:
گوڵ ئەنووسێتەوە و
نمەنمەیش چاوانم تۆ!
چ ساڵاوێکی نامۆیی و
چ ژانێکی بەخشندەیە
وا لەسەرخۆ
بەرد بە بەردی
کێوی سەرم ئەپشکوێنن

لق بە لق و چڵ بە چڵی
دەست و پەنجەی وشکەڵاتووم
شین ئەکەن و وەک باویلکە
ئەمدەن بە دەم باڕێزەکەی ئەوینتەوە و
لە شەختە بەندانی گیانتا: ئەمڕسکێنن.

شێرکۆ بێکەس

@sherkooFayagh
395 views11:22
باز کردن / نظر دهید
2021-10-27 14:21:08
ئەی تەمە ژن!
من واهاتووم...
ئیتر چراوگی سەری خۆم
بدەمە دەست شەقامێکی
شەوگاری تۆ
من واهاتووم کە
گمەگمی تەنیاییت لە
چوار چێوەی هێلانەیەک
بێنمە دەرێ و ئیتر
بیسپێرم بە ئاسمان،
ئیتر بیسپێرم به چریی دارستان و
بە گۆرانییە میللیەکانی،
ناو گەڕەکی هەژارەکان.

من وا هاتووم
چارەنووست ئیتر،
بسپێرم بە مەرگم،
وەختێ مەرگم
پەنجەرەیەک لە ساماڵدا
بکاتەوە و لەسەر
باخچەی گوڵی ڕەشت،
من ئەمەوێ لەم
شەڕی عەشقە نوێیەمدا...
وەکوو بارانی سەر ئاگر
دابکەم و ئینجا بمرم.

من وا هاتووم...
ڕۆحم بە پرچتا هەڵواسم
بەهەردووکمان جۆلانەیەک
لە شەفەق و
جۆلانەیەک لە خەونەکانی ئایندە
دروست بکەین،
بۆ ئەو چرا و گوڵ مێخەک و
پیاڵەی شەراب و کتێب و کەمانچانەی
سبەی ڕۆژ ئەبنه منداڵمان.

"شێرکۆ بێکەس"
@sherkoofayagh
389 views11:21
باز کردن / نظر دهید
2021-09-30 23:34:03
‏ئەم پاییزە
هەر خەریک کۆکردنەوەی
وشە ئەبم
بۆ ئەوەی کاتێ زستان هات
من درێژترین قەسیدە
بۆ خۆشەویستیت بنووسم...

"شێرکۆ بێکەس"
@sherkooFayagh
429 views20:34
باز کردن / نظر دهید
2021-09-17 21:56:05 قەت بە پاییز نەڵێن لە کوێم
ئەگەر بە جێگەم بزانێ
گەردەلوولم ئەکاتە سەر
دێت و هەرچی خەمی جوانمە
دێت و هەرچی ئازاری چاو ڕەشمە ئەیفڕێنێ..
لە دواییشدا.. منی عاشق
چۆن بەبێ ژان ببارێم و
تەڕتان بکەم تا سەر ئێسقان!

#شێرکۆ_بێکەس

@sherkooFayagh
703 views18:56
باز کردن / نظر دهید