Get Mystery Box with random crypto!

مامۆستا شێرکۆ بێکەس

لوگوی کانال تلگرام sherkoofayagh — مامۆستا شێرکۆ بێکەس م
لوگوی کانال تلگرام sherkoofayagh — مامۆستا شێرکۆ بێکەس
آدرس کانال: @sherkoofayagh
دسته بندی ها: دستهبندی نشده
زبان: فارسی
مشترکین: 3.32K
توضیحات از کانال

هەتا شەوگار درێژتر بێ
"رۆژ" خۆشەویستر ئەبێ لام
بێ دەنگ نابم
❤️☀️💚
شکۆی شێعر و ئەدەبی کوردی✌️

Ratings & Reviews

5.00

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

3

4 stars

0

3 stars

0

2 stars

0

1 stars

0


آخرین پیام ها 7

2021-04-16 09:37:58
خۆشه‌ویستیت لە "با" ئەچێ
وەختێ بمەوێ داگیرسێم
دێت‌و ئەمکوژێنیتەوە
خۆشەویستیت لە "با" ئەچێ
کە دایشگیرسام
دێت‌و ئەمگەشێنێتەوە

شێرکۆ بێکەس
@sherkooFayagh
3.0K views06:37
باز کردن / نظر دهید
2021-04-14 21:43:59
"ئەنفال"

لەو بیابانەی خوارەوە
لە هەر جێیەک
هێڵەکێ خۆڵ ببێژنەوە
لەسەر کۆزەری هێڵەکا
ئەبێ هەر وردە نینۆکی پەنجەیەک
یان وردە ئێسکی لوولاکی
کوردێکی تیا بدۆزنەوە

" شێرکۆ بێکەس "
@sherkooFayagh
2.5K views18:43
باز کردن / نظر دهید
2021-03-30 01:03:31
کۆمەڵێ ساڵ پێش مامۆستا شێرکۆ بێکەسی مەزن باس لە سەرهەڵدان و توانایی و لێهاتووییەکانێ مامۆستا بەختیار عەلی دەکات.

@sherkooFayagh
@baxtyar_ali
3.1K views22:03
باز کردن / نظر دهید
2021-03-23 23:33:18
ساتێک لەگەڵ مامۆستا "شێرزاد حەسەن"

لەبارەی " زمان، کتێب، کلتووری خوێندنەوە
"

@sherkooFayagh
4.1K views20:33
باز کردن / نظر دهید
2021-03-15 02:06:30
" تـــۆ "

باوه‌شم کـــرد به به‌یاندا
هه‌ر دوو ده‌ستم بوون به شه‌قامی گزنگ‌و
چاوه‌کانی تۆیان پیـــا ڕۆی.
ماچی ناوده‌می که‌ژم کـــرد
لێوه‌کانم بوون به کانیی‌و
چـــرپه‌کانتی له بـنــــا بــریسکایه‌وه.
سه‌رم خسته سه‌ر ڕانی شه‌و
خه‌وه‌کانم بون به‌ئاوێنه‌ی هه‌ڵبه‌ست‌و،
با‌ڵای جوانی تۆیان تیـــا دی
خۆشه‌ویستیی تۆیان تیا دی.

"شێرکۆ بێکەس"
@sherkooFayagh
3.9K views23:06
باز کردن / نظر دهید
2021-03-07 21:44:41 ۸ی مارس

تۆ یەک ڕۆژ نیت
هەموو ساڵیت!.
تۆ یەک وشە و یەک کتێب و
یەک گڵۆپ و یەک نیگار و
یەک تابلۆ نیت!.

گەر دەقیقەیەک دیار نەبی
سەعات دڵی ئەوەستێت و
ماڵ کوێر ئەبێ و
پەلکەگیای ساوا ئەمرێت و
شەقام ئەگری و
باڵندەکان ڕەش ئەپۆشن و
شیعریش بۆ خۆی هەڵئەوەرێ!.

تۆ بە تەنها بای بارانی
هەشتی مارس نیت.
ئەی قوڵپی خوێنی هاوین و
پرچی شەوانی پاییز و
کلووی بەفری خۆشەویستیی
گەر تۆ نەبی؟
ئەبێ کێ بێ؟!
ژن. ژن. ژن
تۆ ژیانی!


شێرکۆ بێکەس

به مناسبت هشتم مارس، روز جهانی زن

تو یک روز نیستی
تمامِ سالی.
تو یک شب
یا یک کتاب و یک قطره نیستی
تو یک نقاشی یا تابلویی بر دیوار نیستی.

اگر دقیقه ای نباشی
ساعت ها از کار می افتند
خانه ها برهوت می شوند
کوچه ها اشک می ریزند
پرندگان، سیَه پوش می شوند
و شعرها هم نیست می شوند.

تو فقط باد و باران هشتمِ ماه مارس نیستی
تو ای دل انگیزِ شب های تابستانی
گیسوان شب های پاییزی
تو ای سوز بوران عشق
تو نباشی
چه کسی باشد؟!
زن، زن، زن، زن
تو زندگی هستی

#شیرکو_بیکس
ترجمه: #بابک_زمانی

@sherkooFayagh

.
5.4K views18:44
باز کردن / نظر دهید
2021-03-05 00:27:42
مانگ و زەریا

زووتر زووتر ئەم مانگە نا مانگێکی‌تر
هەبوو جوانتر
دەموو چاوی یەکجار گەش‌تر
ئاو شێتی بوو ئاو شەیدای بوو
هەموو شەوێ لە کەنارا
ئەهات ئەچوو بە تەمای بوو
بەڵام مانگ لەو لووتەلا بوو
زەریا ویستی بە فێڵ بیگرێ
شەپۆل هەر چەندە خۆی هەڵبڕی
دەمی نەگەیشتە ڕوومەتی
مانگ بە ئانقەست نازی ئەکرد
بۆ چاوشارکێ لە ناو چوخمەکانی
هەورا خۆی ون ئەکرد
هەتا جارێ بەسەفەرێ کۆچی کرد بۆ بیابان
تا چەند شەوێ نەهاتەوە
کە هاتەوە تەپوتۆزی خۆڵی قاقڕ
لە دەم و چاوی نیشتبوو
تریفەی قژی خۆڵاوی
پۆشاکی زێوینی بەری گەرد لێ نیشتبوو
ئەو کاتەی مانگ گەڕایەوە ئاو نوستبوو
مانگ بڕیاری دا خۆی بشوا
بە پەلە پەل جلەکانی بەری داکەند و
ڕوەو زەریا هەنگاوی نا شڵەژا بوو
مانگ پێی لەسەر بەردێ دانا بەرد زۆر لوس بو
شڵپەیەک هات مانگ خلیسکا مانگ نقوم بو
زەریا وەک شێت و هار هەستا
بۆ مانگ گەڕا سەری کرد و خواری کرد و
دەستی بە ناو بنیا گێڕا
هەر چوە سەر هەر هاتە خوار
مانگ هەر نەبوو، لەوشەوەوە
هەڵچون و داچونی زەریا لە دایک بو

"شێرکۆ بێکەس"
@sherkooFayagh
3.5K views21:27
باز کردن / نظر دهید
2021-03-03 00:37:01
"ئینجانە"

چاوت.. ئاو
دەستەکانت "با" و، ئەوینت
تۆوی گوڵی هۆنراوەمە.
ئەی کچەکە!
ئەوەی هەمە و بۆم هێناوی و
لەبەردەمتا ڕامگرتووە:
تاقە ئینجانەکەی "سەر"مە!

"شێرکۆ بێکەس"
@sherkooFayagh
3.1K views21:37
باز کردن / نظر دهید