Get Mystery Box with random crypto!

مامۆستا شێرکۆ بێکەس

لوگوی کانال تلگرام sherkoofayagh — مامۆستا شێرکۆ بێکەس م
لوگوی کانال تلگرام sherkoofayagh — مامۆستا شێرکۆ بێکەس
آدرس کانال: @sherkoofayagh
دسته بندی ها: دستهبندی نشده
زبان: فارسی
مشترکین: 3.32K
توضیحات از کانال

هەتا شەوگار درێژتر بێ
"رۆژ" خۆشەویستر ئەبێ لام
بێ دەنگ نابم
❤️☀️💚
شکۆی شێعر و ئەدەبی کوردی✌️

Ratings & Reviews

5.00

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

3

4 stars

0

3 stars

0

2 stars

0

1 stars

0


آخرین پیام ها 5

2021-08-04 23:52:45
بە بڕوای من "شێرکۆ" لەوانەیە چەندە بیەوێت، چەندە هەوڵبدات ناتوانێت بمرێت

"بەختیار عەلی"
له وەسفی"شێرکۆ بێکەس'ی نەمر"

@baxtyar_ali
@sherkoofayagh
168 views20:52
باز کردن / نظر دهید
2021-08-04 20:51:02
"دیسانەوە باوکم"

مردن ئێجگار
بەو شێوەیە ترسناک و خەتەر نییە
وەکوو خەڵکی باسی ئەکەن!
من بە باوکمدا ئەزانم
شەست ساڵ لە لای مردنە
و دوێنێ کە هاتەوە ماڵێ
گۆڕانی وا نەگۆڕابوو
کە ئێمە نەیناسینەوە!
ڕاستە مردن ... دەم‌وچاوی هەندێ شیعری تا ڕادەیەک پیر کردبوو!
ڕاستە مردن ... هەندێ چرچ و لۆچی تازەی خستبووە نێو قسەیەوە!
کەمێک ڕەنگی هیواکانی زەرد کردبوو!
بەڵام هەرگیز نەوەریبوون!
لەبیر ساڵ نەچووبوونەوە!
باوکم دوێنێ وەختێ گەڕایەوە ماڵێ
قەڵەم و کاغەز و گوڵ و دڵی منداڵ و باڵندە
هەموویان چوون بە پیریەوە
ئاخر ئەگەر، وەکوو ئەڵێن
مردن ئەوەندە دڕندە و خەتەر بوایە
ئەوی ئەخوارد و نەئەماو
لەبیری شیعریش ئەچۆوە!
بەڵام ئایا ئەم مردنە بۆ هەموو کەسێ هەر وایە؟!
یان بە تەنها بۆ ئەوانەی کە هەرگیز لێی نەترساون
و وەکوو باوکم
سەریان داوە بە ئازادیی
و دڵیان کردووە بە چرا
و چرایشیان داوەتە دەستی خۆشەویستی ئەم دنیایە!

"شێرکۆ بێکەس"
@sherkooFayagh

٤ی ئاگۆست ساڵڕۆژی کوچی دوایی شێرکۆ بێکەس ی نەمره. یادی هەرمان
403 views17:51
باز کردن / نظر دهید
2021-08-04 12:08:33
شێرکۆ بێکەس له ڕوانگەی مامۆستا "بەختیار عەلی"ەوە
وتاری مامۆستا بەختیار عەلی بۆ کۆچی دوایی زیندەیاد شێرکۆی مەزن
#ئەمڕۆ_٤ی_ئاگۆست_٨ەمین_ساڵوەگەڕی_کۆچی_دوایی_ئێمپراتۆری_شێعر

@baxtyar_ali
@sherkoofayagh
783 views09:08
باز کردن / نظر دهید
2021-08-04 11:42:10
لەو ساڵەدا
ئێمەو مێژوومان تەنیا بووین.
ئێمە و مردنمان تەنیا بووین.
دوای شانزەی سێ۱...
نە جوبریل‌و نە فریشتەو
نە ئەسحابەو نە مشایەخ
هیچ کامێکیان
دوورارو دووریش
نە بە دەست‌و نە بە سەرو
نە بە قاچیش
سڵاوێکیان لێنەکردین!

موساو عیساو پێغەمبەران
هەر هەموویان
بە دوو دێڕیش
نامەیەکیان بۆ نەنووسین!
بۆ دڵنەوایی‌و سەرەخۆشیی

خودای گەورەیش...
نە یەک تەلەفۆنی کردو
نە فاکسێکیشی بۆ ناردین!
لەو ساڵەدا
ئێمەو ئەم خاکە تەنیا بووین
ئێمەو مردنمان تەنیا بووین!

#شێرکۆ_بێکەس

@sherkoofayagh
635 views08:42
باز کردن / نظر دهید
2021-08-04 11:37:33
ئەمڕۆ ۱۳ی گەلاوێژ هاوکاتە لەگەڵ کۆچی دواییی شاعیری پایەبەرز و ناوداری کورد مامۆستا شێرکۆ بێکەس

"نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا دەژین"
ڕۆحی شاد و یادی هەرمان

@sherkoofayagh
658 views08:37
باز کردن / نظر دهید
2021-08-03 23:47:04
حەوت ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی لە شەنگاڵ بە دەستی تاریک پەرەستانی داعەش تێپەڕی.

شێعری "گۆڕستانی چراکان"
"شێرکۆ بێکەس"
@sherkooFayagh
226 views20:47
باز کردن / نظر دهید
2021-07-23 11:42:12 ئەمن کوردم وەی بۆ تۆ مردم

ساتێک لەگەڵ دەنگی پڕ سۆزی زیرەکی نەمر

@sherkoofayagh
609 views08:42
باز کردن / نظر دهید
2021-07-22 22:55:22
"نیشتمان"

"شێرکۆ بێکەس"
@sherkooFayagh
942 views19:55
باز کردن / نظر دهید
2021-07-12 23:15:32
له‌ ماڵه‌كانماندا…
قاسملوو
جوانترین دره‌ختی‌ حه‌وشه‌یه‌‌ و
نازدارترین گوڵدان‌ و ئینجانه‌یه‌‌ و
پاكترین شووشه‌ی‌ په‌نجه‌ره‌یه ‌‌و
یه‌كه‌مین ڕه‌فه‌ی‌ كتێبخانه‌یه‌‌ و
قوڵینه‌ی‌ نانه ‌‌و
قه‌ڵه‌م دانه‌‌ و په‌رداخه‌‌ و
گڕوگاڵی‌ منداڵه‌كانمانه‌ … قاسملوو!

هه‌موو ساڵێ‌ له‌م رۆژه‌دا
ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ژووره‌كانمان
ئه‌بێته‌وه‌ به‌ هه‌تاوی‌ به‌ر هه‌یوان
به‌ په‌پووله‌ پاییزه‌‌ و
دێته‌وه‌ سه‌ر پێخه‌فه‌كانمان
وه‌لێ كه‌ دێته‌وه‌ به‌ ده‌ستی‌ به‌تاڵ‌
نایه‌ته‌وه‌ قاسملوو
ئه‌و له‌گه‌ڵ‌ خۆیدا به‌ باوه‌ش تریفه‌ دێنێته‌وه

شیعری‌ سه‌وز به‌ ده‌سته‌وه‌‌ و
سنگی‌ ئه‌بێته‌ پووره‌ هه‌نگ ‌و
هه‌نگوین له‌ قسه‌یدا ‌و به‌سه‌ر هه‌ژاراندا
ماڵ‌ به‌ ماڵ‌ ئه‌یبه‌خشێته‌وه‌
ئه‌و هه‌روا خۆی‌ ته‌نیا ناگه‌ڕێته‌وه‌
به‌ ئاوه‌ڵی‌ شه‌فه‌ق نه‌بێ‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌
له‌گه‌ڵ‌ نه‌وڕه‌سی‌ سپیدا نه‌بێ‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌.
له‌گه‌ڵ هۆره‌ی‌ دوا شه‌هیدا نه‌بێ‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌.
ئه‌و هه‌روا ته‌نیا خۆی‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌.

@sherkooFayagh
973 views20:15
باز کردن / نظر دهید
2021-07-07 00:52:02
گوڵێکی ڕاونراو
کەوتە ناو بازنەی کڵپەوە و
هەڵقرچا و نەیانهێشت
بگاتە عەشقەکەی
بەڵام ئەو
دڵۆپێ گوڵاوی لە ڕۆحی
یادگار
بۆ عەشقی ناکامی
لە دوای خۆی بە جێ هێشت..!

"شێرکۆ بێکەس"
@sherkoofayagh
1.5K views21:52
باز کردن / نظر دهید