Get Mystery Box with random crypto!

با ئەوکاتە نوێژت بکردایە کە دەیان گەنجی ھەڵەبجە و دەربەندیخان | زانکۆ بورهان::zanko burhan

با ئەوکاتە نوێژت بکردایە کە دەیان گەنجی ھەڵەبجە و دەربەندیخان و سلێمانی و کەلار ھتد.. بەتۆمەتی تیرۆر ئەگرت و لەژێر ئەشکەنجەدا ھەر بەزۆر ئەتکردن بەتیرۆرست تا بیکەیت بەچالاکی فشەتیرۆرەکەت.

با ئەوکاتە خوات بەبیربھاتایەتەوە کە مامۆستا ھێمنت لەدەربەندیخان ڕفاند و پاشان لەزیندانی فشەتیرۆر لەژێر ئەشکەنجەدا کوشت و بەتێزاب تەرمەکەیتان شێواند و فڕێتاندایە ناو خاشاکەوە و دواتر ھەڕەشەتان لەخێزانەکەی کرد کە قسە نەکەن، ھەموو تاوانەکەشی ئەوە بوو برایەکی لەناو داعش بوو، ئیتر ئەوە ھەموو تاوانەکەی بوو، لەکاتێکدا ھیچ بەڵگەیەکتان لەتێوەگلانی لەھاوکاریکردنی داعش نەبوو، ھەر بۆ ئەوەی دانپێدانانە زۆرە ملێکەی بکەن بەچالاکی فشەتیرۆر!.

ھەر خوای مامۆستا ھێمنەکان بوو وا بێ نرخ و بێ دەسەڵاتی کردوویت، کە بوویت بەقەشمەری ناو سۆشیال میدیا و ھەر جارە لەشوێنێک بەگاڵتەجاڕییەکەوە دەرئەکەویت، ئێستاش چوویت بۆ مزگەوت و وێنەیەکت گرتووە تا سۆزی مسوڵمانانی پێ ڕابکێشیت!؟
بۆ خەڵک ئەوەندە نەفامە ئەو پرسیارە نەکات بۆ لەکاتی دەسەڵاتدا نوێژت نەدەکرد و ئێستا دەکەیت!؟

ڤیدیۆیی تەرمی مامۆستا ھێمن تکایە ئەگەر بەرگەی دیمەنی ناخھەژێن ناگری سەیری مەکە

https://t.me/zankoburhan/958


@zankoburhan
22.04.2022