Get Mystery Box with random crypto!

بەدیاری کراوی (١٢) ڕۆژ پێش ئێستا لە (١٤.٠٤.٢٠٢٢)، لەلایەن سەرچ | زانکۆ بورهان::zanko burhan

بەدیاری کراوی (١٢) ڕۆژ پێش ئێستا لە (١٤.٠٤.٢٠٢٢)، لەلایەن سەرچاوێکی نھێنی و تایبەتەوە ئاگادارکرامەوە، کە پیلانگێڕییەکی مەترسیدار لەسەر ھەرێمی کوردستان و بەدیاری کراوی ھەولێر ھەیە.
پیلان وایە لەبەردەم قەڵات تەقینەوەیەکی گەورە دروست بکرێت، بەبێ ئەوەی ھیچ زانیارییەک لەسەر بکەرانی ئەو تەقینەوە بەئێمە بدرێت.

ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە بۆمان، کە سێ ڕۆژ پێش دەستگیرکردنی باندەکەی دھۆک، کە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ڤیدیۆ دانپێدانانی تیرۆرستێکی بڵاوکردەوە، کە خۆی دەڵێت سەر بەپەکەکە بووە و زیاتر لەیەک تەن (TNT) لێ گرتوون، لەگەڵ چەندین جۆر چەکی دیکەدا، کە بەنیازی تەقینەوە بوون.

من ناتوانم بڵێم پەکەکە بووە یاخود نا، بەڵام وەک ھەستمان پێی کرد زانیارییەکان لەئێرانەوە بۆ ئێمە نێدراون، ئایا زانیاری دزەی پێ کرا یان مەبەستیان بوو لەڕێگەی ئێمەوە ھۆشداری بدرێت لەڕێگە لێ گرتنی یاخود ئەکرێ دوو بابەتی لێک جیاواز بن!!.

ھۆکاری بڵاونەکردنەوەی ئەو زانیارییەشم لەکۆتایی ڤیدیۆکە باس کردووە..

خوای گەورە کوردستانمان بۆ بپارێزێت.

زانکۆ بورھان
26.04.2022
@zankoburhan