Get Mystery Box with random crypto!

پیاوی سوڵح ئەمە لای خۆی بەحساب چووە قسەی خێربکات و سوڵحی دوو | زانکۆ بورهان::zanko burhan

پیاوی سوڵح

ئەمە لای خۆی بەحساب چووە قسەی خێربکات و سوڵحی دوو بنەماڵە بکات بەقسەی جوان و ژیرانە و حەکیمانە، چووە پڕی حەوشەی ماڵەکەی جنێوی پێداون! ھەرچەندە کارێکی باشی کردووە کە ئاشتی کردوونەتەوە بەس بەجۆرە زۆر بازاڕیانەیە، لەکلتوری عەشایەردا شتی وانییە.

ئاخر ئەمانە کۆڵەکەی یەکێتین، یەکێتی سۆشیال دیموکرات! ئەم قسانە سۆشیال دیموکراتە بیانییەکان بیبیستن شۆک دەبن، کە ئەم جۆرە لەمرۆڤ بەرپرسێکی گرنگی حیزبێکی بەناو سۆشیال دیموکراتە بەناوی یەکێتی.

ھەرچی کەرتڕ و جنێودەر و چەقۆکێش و مرۆڤکوژ و قەلدز و چەتە و دەرمانکێش و مێباز و نێرباز و کەوڵەکون و بێ ئەخلاق و بێ دین و بێ یاسا ھەیە لەو یەکێتییەدا ھەبووە و ھەیە، یەک کەسی تێدانییە جیاوازی ھەبێت لەوانی دیکە، ھەمووی وەک یەک وان ھەریەکە و بەجۆرێک!.

چارەنووسی نیوەی میللەتێک بەدەست ئەمانەوەیە!

زانکۆ بورھان
Telegram @zankoburhan
27.08.2022