تەقلە لێدان بەیەکێتی
تەقلەی دووەم
لەتەقلەی دووەمدا بەبەڵگە و دۆکیۆمێنتەوە نھێنی تاوانێکی دیکەی دەزگای دژەتیرۆر و ئاسایشی یەکێتی لەسەر گرتنی گەنجانی مسوڵمان و بەزۆر بەتیرۆرست ناساندن و دانپێدانانی زۆرە ملێ ئاشکرا دەکەین.
لەم تەقلەیەدا پشتە سەری یەکێتی لەزەوی دەدەین، بەجۆرێک نەتوانێت تەقلەیەکی دیکەی ھاوشێوە دووبارە بکاتەوە.
لەم تەقلە لێدانەدا نمونەی ئەو یەکێتیانە باس دەکەم، کە دەزگای دژەتیرۆر و ئاسایش لەژێر ئەشکەنجە و دەستدرێژی سێکسی کردوویانن بەتیرۆرست.
زنجیرەی تەقلەکانمان ئاسایش و دژەتیرۆری پارتیش دەگرێتەوە.
بەم زوانە زنجیرەک لەتەقلە پێ لێدانی دەزگا چەواشەکار و تاوانکارەکانی پارتی و یەکێتی بەبەڵگەوە دەبینن.
تێبینی|| وشەی تەقلە پێ لێدانمان لەدروشمی یەکێتییەکانەوە وەرگرتووە، کە دەڵێن "یەکێتی تەقلە بەفیل لێ ئەدات"، ئێمەش یەکێتی دەکەین بەتەقلەباز.
زانکۆ بورھان
27.08.2022
Telegram @zankoburhan