ھیچ ھەقێک لای خوا ون نابێت ئەمانە دەیان و سەددان گەنجی مسوڵمانیان بەبێ بەڵگە و تاوان دەگرت و دەیان کردن بەتیرۆرست، کەچی ئێستا بەبەڵگە ئاشکرابوو خۆیان تیرۆرستن! بەحساب دژەتیرۆریشن و بەرپرسی دەزگای دژەتیرۆرن!
پێویستە حکومەتی ھەرێم کەیسی ئەو تیرۆرستانە بداتە پۆلیسی ئینتەرپۆل و یۆرۆپول تاوەکوم لەھەر فرۆکەخانەیەک یان ھەر وڵاتێک بوون دەستگیر بکرێن.
ھەر ھەموویان بخەنە لیستی تیرۆرەوە و وەک تیرۆرست مامەڵەیان لەگەڵ بکەن.
پێویستە بزانن ئەو کردەوە تیرۆرستییەی ھەفتەی ڕابردوو بەبێ پرسی باڤڵ تاڵەبانی ئەنجام نەدراوە و کارەکە لەبنەڕەتدا پیلانی ئەو بووە و تاوانبارانیش فەرمانی ئەویان جێبەجێ کردووە.
زانکۆ بورھان
12.10.2022
Telegram @zankoburhan
#تیرۆرست_دژەتیرۆر
#تیرۆرست_یەکێتی
#تیرۆرست_باڤڵ
#تیرۆرست_وەھاب