Get Mystery Box with random crypto!

لەیەکێتی بێ چاوەڕووتر ھەر خۆیەتی. بەنمومە لەململانێی کاندیدی | زانکۆ بورهان::zanko burhan

لەیەکێتی بێ چاوەڕووتر ھەر خۆیەتی.

بەنمومە لەململانێی کاندیدی سەرۆک کۆمارەکەی دکتۆر بەرھەم دۆڕاوە و کاندیدە خوازراوەکەی پارتی لەتیف ڕەشید دەرچووە، کەچی تەپڵی سەرکەوتن ئەکوتێ!

ئەوە بۆ ھەتا دوانیوەڕۆش ھەر سوربوون لەسەر ھەڵبژاردنەوەی دکتۆر بەرھەم، خۆ ھەردوو کاندیدەکەش یەکێتی بوون خێرە دکتۆر بەرھەمتان دابەدۆڕاندا ئێستا پشتی کاندیدی دەرچوو دەگرن!؟

من لەبری لەتیف ڕەشید بم حاشا لەیەکێتی دەکەم، چونکە ئەو بەدەنگی یەکێتی دەرنەچووە بگرە ئەوان دەنگیان بەبەرھەم ساڵحدا، کەچی زۆر بێ شەرمانە ئێستا باوەش بەودا دەکەن!

یان لەکەیسی تیرۆرکردنی ھاوکار جافدا ئەڵێن ئێمە نەبووین ھەمووی سیناریۆی پارتییە لەکاتێکدا بەڵگەکان بەکوالێتی فۆڕکەی خراونەتەڕوو!.

ئیتر یەکێتییە ڕووی ھێندەی بەنداوی تاربیلا ئەستورە.

زانکۆ بورھان
13.10.2022
Telegram @zankoburhan