Get Mystery Box with random crypto!

بەهەفتەیەک پێش ئێستا زانیاری وردی دزە پێکراوی هەواڵگریم هەبووە | زانکۆ بورهان::zanko burhan

بەهەفتەیەک پێش ئێستا زانیاری وردی دزە پێکراوی هەواڵگریم هەبووە لەسەر هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات.
بەدیاری کراوی لەشەوی ١٥ی١١ی ٢٠٢٢ زانیاری پێش وەختە بە من گەیەنراوە، دوای ئەو زانیاریانەن لەشەوی ٢١ی١١ی ٢٠٢٢ ئێران هێرشی موشەکی یەکەمی ئەنجامدا.
هەرچەندە هۆشداریم لەو بارەیەوە ئامادەکرد بەڵام دواتر پەشیمان بوومەوە لەبڵاوکردنەوەی.

بەچەن هۆکارێک یەکەم ئەو حیزبە ڕۆژهەڵاتییانە بەهیچ شێوەیەک شایەنی هیچ هاوکارییەک نین، چونکە زۆر بوختانچیین و تەوهین بەنێتی پاکی مرۆڤ دەکەن ئەزموونێکی زۆر خراپم لەگەڵیان هەیە و زۆریش بێوەفا و دەم و ناخ پیسن هەر وەک پەکەکە وان.
دووەم خەڵکی کوردستان بەشایەنی زۆر خۆ ماندووکردن و هاوکاری نازانم ئەوانیش زۆر بێ ویژدانانە بێ ڕێزیان بەنێت پاکی و دڵسۆزی ئێمە کردووە، لەبەر ئەم هۆکارانە بڵاوم نەکردەوە.
لەئێستادا لەبەر خاتری خودا و منداڵ و پیرەپیاو و خوشکان و برایانی مسوڵمانم ئەم زانیاریانەتان پێ دەدەم.

داوا لەهاوڵاتیانی مەدەنی دەکەم دوور بکەونەوە لەنزیک بنکە و بارەگانیان پیلان وا داڕێژراوە لەهاوڵاتی مەدەنی بدرێت وەک فشارێک لەدژی ئەوان.

ئاگاداربن ئەوە پێم وتن

زانکۆ بورهان