زانیاری وردی دزەپێکراومان هەیە تکایە خەڵکی کۆیە و قەڵادزێ و جێژنیکان و زڕگوێز و پردێ دوور بکەونەوە لەبارەگانیان، پەنابەرانی سیاسی کەمپەکانتان چۆڵ بکەن. بڕیارە لەخەڵکی مەدەنی بدرێت وەک فشار بۆ سەر پارتی و یەکێتی، چونکە لە١٤ی ١١ی ٢٠٢٢ ئێران لەگەڵ پارتی کۆبۆتەوە و لە١٦ی ١١ی ٢٠٢٢ لەگەڵ یەکێتی کۆبۆتەوە سەبارەت بەدوورخستنەوەی حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان بۆ موسڵ هەردوو حیزب ڕەتیان کردۆتەوە، ئێرانیش کۆتا قسەی خۆی کردووە، پارتی و یەکێتی لەژێر فشاردان، ئێران زۆر خراپ هێرش و مووشەک باران دەست پێ دەکات، هاوڵاتیانی مەدەنی دەبنە قوربانی، تا دووری ١٠ کیلۆمەتر لەبنکە و بارەگاکانی ئەو حیزبانە دوور بکەونەوە. پیلانی هێرشی زەمینی زۆر جددییە هاوشێوەی ئۆکرانیا و ڕووسیا دووبارە دەبێتەوە. تکایە دووربکەونەوە. خوای گەورە منداڵانی کورد و خوشک و برا مسوڵمانە ڕاستەقینەکانم بپارێزێت. زانکۆ بورهان 22.11.2022 Telegram @zankoburhan. تێبینی ll پابەندی بڕیارەکەی ١٧ی ١١ی ٢٠٢٢ بەهیچ شێوەیەک بەردەوامی نادەم بەکارە ڕۆژنامەوانییەکانم، هەر شتێکیش بڵاوبکەمەوە لەپێناو خودا و منداڵ و خوشک و برا مسوڵمانە ڕاستەقینەکانمە. 3.4K viewsedited 18:37