2022-07-24 15:25:48
هاوڕێیان و ئەندامامی چەناڵی"تێکست و وێنەکانـی قاوەخانە" ئەگەر ئەم نووسینەتان پێ جوانە بە شێوەیەی( )دەنگی پێبدەن بۆ جوانترین نووسین.
بەژداربوو: مەرییەم لە هەولێر.
لە ناوت برد
لەناوت برد ئەی پیاو
لەناوت برد ئەو کچەی بۆتۆ دوونیای لەنا ئەبرد
لەناوت برد ڕووخاندت
شکاندت ئەو دڵە خنجیلانەی
تێکت شکاند ئەو یادگاریانەی
بەیەکەوە درووستتان کردبوو
ئەو شوێنانەی بەیەکەوە بۆی ئەچوون
لەناوت برد ، لەناوت برد
ئەو خەیاڵانەی لە داهاتوودا
بڕیاربوو بیکەنە ڕاستی
تێکت شکاند ، تێکت شکاند
وەک
ئەو گوڵەی وازی لە دارەکەی هێنا
وەک
ئەو منداڵەی وازی لە کڕینی باڵونەکەی هێنا
لەبەر خاتری باوکی
وەک
ئەو دایکەی وازی لە خواردنی خۆی هێنا
بۆ تێربوونی منداڵەکەی
زۆری تریش
ئەی پیاو ئەویش وازی لە هەموو شت هێنا
بۆ ژیان کردن لەگەڵ تۆ
بەڵام دڵیت شکاند
هاواریت بەسەر داکرد
ئەو ، ئەو
هەر وازی لەتۆ نەهێنا
خەتای تۆ نیە
خەتای تۆ نیە ئەی پیاو
کە وات کرد
ئەو چۆلەکە بێ تاوان بارە
لەگەڵت بژی
خەتای خۆی بوو
کە باوەڕی بە درۆ خۆشەکانت کرد
باوەڕی بە خەیاڵەکانت کرد
خەتای خۆی بوو
کە باوەڕی بە بەڵێنە درۆکانت کرد
تازەچی کە زیندانێک درووست بوو
لەناو دڵی هەردووکتان دا
کە ئەو زیندانە
دوو کەسی تاوان باری تێدایە
یەک ئەو
دوو تۆ
بەڵام تازەچی
ئەو ساردیەی کە دروست بوو
وەک جارانی لێنایەتەوە.
تا ڕۆژی دووشەم دەمژمێر ١٢ـی شەو دەنگ وەردەگرین.
13 viewsAyub" 28 •℡, 12:25