Get Mystery Box with random crypto!

🦅ئـــەوێـــنـدار🦋

لوگوی کانال تلگرام zhanyar12 — 🦅ئـــەوێـــنـدار🦋 ئ
لوگوی کانال تلگرام zhanyar12 — 🦅ئـــەوێـــنـدار🦋
آدرس کانال: @zhanyar12
دسته بندی ها: نقل قول ها
زبان: فارسی
مشترکین: 194

Ratings & Reviews

3.67

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

2

4 stars

0

3 stars

0

2 stars

0

1 stars

1


آخرین پیام ها 8

2022-07-11 16:59:28 https://t.me/qawaxanaykltury

هاوڕێیان بەژدار بن لەگەڵ مان لەو لینکە لە:ڤۆیسەکە
90 viewsAyub" 28 •℡, 13:59
باز کردن / نظر دهید
2022-07-11 14:25:16 باوکم هیچی نەدەکرد، کەچی نازانم بۆ هێندە بیری دەکەم

کاتێک منداڵ بووم، وامدەزانی باوک وەک گڵۆپی سەلاجە وایە؛ لە هەموو ماڵێکدا دانەیەک هەیە، بەڵام کەس نازانێت کاتێک دەرگەکەی دادەخەیت، گڵۆپەکه چی لێ دێت.
هەموو بەیانیەک باوکم دەچووە دەرەوە، کاتێکیش ئێوارە دەهاتەوە، بە دیتنمان زۆر خۆشحاڵ دەبوو. سەری قوتووی خەیارشۆرەکە تەنیا بەو دەکرایەوە. تاکە کەس بوو دەیتوانی بەتەنیا بۆ ژێرزەمینەکە بچێت. کاتێک ڕیشی تراش دەکرد، ڕووی بریندار دەکرد، بەڵام کەس نەدەچوو ماچی بکات یان بایەخ بەو ڕووداوەی بدات. ئەگەر یەکێکمان نەخۆش بووینایە، ئەو دەچوو لە دەرمانخانە چارەسەری بۆ دەهێناین. بەردەوام سەرقاڵ بوو. دوو ڕۆژ خەریکی قەدی گوڵەکانی ڕێڕەوی خانووەکە دەبوو، کاتێک دڕک لە دەستی دەچەقی، ئازاری دەچەشت، ئێمەش بەلایدا لە دەرگەی پێشەوەی خانووەکە دەڕۆیشتین. هەر ئەو زەیتی لە دەرگەکان دەدا تا خێرا بکرێنەوە. کاتێک بایسکڵی بۆ کڕیم، هەر ئەو بوو بەلای کەمەوە هەزار کیلۆمەتر لە تەنیشتمدا ڕۆیشت، تا بەتەواوی فێری لێخوڕینی بووم. کاتێک کارتی ئەنجامی تاقیکردنەوەم وەردەگرت، ئەو واژووی لەسەر دەکرد. هەزاران وێنەی گرتووم، بەبێ ئەوەی لە هیچیاندا خۆی دەرچووبێت. هەموو جارێک تەنافی جلەکانی دایکمی توند دەکردەوە. لە باوکی هەموو منداڵێک دەترسام، باوکی خۆم نەبێت.
ڕۆژێکیان چام بۆ برد. ڕاستییەکەی هەر شەکراو بوو، بەبێ چا، بەڵام لەسەر کورسییە بچووکەکە دانیشت، خواردییەوە و گوتی زۆر خۆشە و زۆریش پێی دڵخۆش دیار بوو.
کاتێک یاریم بە بووکەڵەکانم دەکرد، بووکەڵەی دایە، ئیشی زۆرم دەدایە، بەڵام نەمدەزانی چ ئیشێک به بووکەڵەی بابە بدەم. وام لێ دەکرد بڵێت: دەچم بۆ ئیش، ئینجا فڕێم دەدایە سەر سیسەمەکەوە.
بەیانییەکی، کاتێک تەمەنم نۆ ساڵ بوو، باوکم هەڵنەستا بچێت بۆ ئیش، چوو بۆ نەخۆشخانە و ڕۆژی دواتر گیانی سپارد.
چوومە ژووی خۆم، لە ژێر سیسەمەکەدا بووکەڵەی بابم دەرهێنا، تۆزەکەیم لەسەر لا برد و لەسەر جێگەکەم دامنا.
هەرگیز نەمدەزانی ڕۆیشتنی هێندە ئازارم دەدات، بەڵام تا ئێستەشی پێوە بێت، نەمانی باوکم ئازارم دەدات و بیری دەکەم.

ئیرما بۆمبێک، ڕۆماننووسی ئەمەریکی
وەرگێڕانی: کوردۆ شابان
19 viewsAyub" 28 •℡, 11:25
باز کردن / نظر دهید
2022-07-11 13:12:30 سڵاو هاوڕێیان
ئەمشەو کاتژێر: ١٠:٠٠ـی شەو لە قاوەخانەی کلتوری، تەوەرێکی تا بڵێی گرنگ دەمان بێ لەسەر" چۆن زالبین بەسەر دەرووندا لە کاتی هەبوونی هەڕەشەی دەرەکی" چۆن دەروونمان لەو نەرینیە تێپەڕینین بۆ ئەرینی.

ـ کەسانێک هەڕەشەی وێنەت لێدەکات، ئایا چۆن ئەو پەلە پەلە و قەلەقی و میزاجی و ترس و نەخەوتن چارەسەر بکەبن.

زیاتر لێی فراوان دەبین ئینشاڵڵا ئەمشەو

بەهیوای ئامادەبوونتان بۆ ئەوەی کومەڵە کەسێکی زۆر سود لە قسە و باسکردنەکانی هاوڕێیان و ئێوە وەرگرێیت..


لینکی گروپ


https://t.me/qawaxanaykltury
604 viewsAyub" 28 •℡, 10:12
باز کردن / نظر دهید
2022-07-11 11:53:31
ئەم تەنهاییە؛ دەمترسێنێت
هەموو کاتێک کە هەوڵ دەدەم
ڕزگاربــم لێی،
لە ترسی مرۆڤەکانەوە
دەگەڕێمەوە بۆی!

ڕاستە تەنهاییم خۆشناوێت
وە هیچ کات نەمویستووە،
بەڵام تێکڕای کاتەکاتم،
کە تەنهام باشترم.
مرۆڤەکان؛ تـەنها هیلاکی بوونیان پێداوم

ئیتر شوێنی ناوەوەی چەپی سینگم
کە پارچە سەرەکییەکەی جەستەمە
پڕی برین و شکان دەبێتەوە!
بەم شێوەیە
تەواوی ئازارەکانم،
لەژێر سێبەری خۆمدا دەشارمەوە !

ئەو کاتەی دەشکێم
زمانم وەک دەستی کەسێکی
زۆر سەرقاڵ و کارکەر لەکاتی ئیشدا
دەگیرێت..

ئەیوب شێروانی
21 viewsAyub" 28 •℡, 08:53
باز کردن / نظر دهید
2022-07-11 03:05:09 کە عاشـق بوویـت
ناتوانی چـاوه‌ڕێـی نه‌ڪەیت
ناتوانی بڕۆیـت
ناتوانیـت نه‌یبـووری
نـاتوانیـت بۆی نه‌نوسی : خۆشـم ده‌وێی
نـاتوانیـت نیگه‌رانی نه‌بیـت
ئه‌گـەر عاشقی بوویـت
له‌ دوایـن خاڵی بێ ئومێدیـش
چاوه‌ڕێی ده‌كه‌یـت ..
ڪـه‌ عـاشـق بوویـت
دڵت به‌و نامـانه‌ش ده‌ڪـرێته‌وه‌ ڪـه‌ دڵت ده‌شكێنن
ڪـە عاشـق بوویـت
هه‌مـو شتێك به‌جوانی ده‌بینـیـت
ته‌نانه‌ت ئازاره‌کــانیش ..

ڕێــکــەوت نــعــمـــت
4 viewsAyub" 28 •℡, 00:05
باز کردن / نظر دهید
2022-07-11 02:23:56
دەمەوێت؛ بە زمانی خۆم
قسەت بۆ بکــــەم
دەڵێـم: سڵاو؟
سڵاوێک، لە بن پێست و ڕۆح و چاوم
دەردەچێت!

جوانـــــــی؛ بەسەر پێڵووی
چاوی تۆدا یاریە بزێوەکانیـان دەکــەن
و بە تـــاڵـە قژە ڕەشەکەتدا
جۆلانە دەکـــەن!
پێکەنینەکانت؛ دەروونم
ئاوەدان دەکـــەن..

وێنەی تۆ؛ لە ناو وێنەکانی تر
جیاوازتر و جوانترە!
لەگەڵ تۆ؛ خەم نیە!
خەم لە دەرەوەی وشەکانم نێژراوە!

ئەوەتە، جیهانی عەشقەکەمان
لە ناو ئەو ڕووداوە جوانەیــە!
ئەوەتە، لە بن پێستم
تۆی لێیە جوانی ناو هەموو جوانانی لێیە..

ئەیوب شێروانی
3 viewsAyub" 28 •℡, 23:23
باز کردن / نظر دهید
2022-07-10 19:55:10
دەمەوێت؛ بە زمانی خۆم
قسەت بۆ بکــــەم
دەڵێـم: سڵاو؟
سڵاوێک، لە بن پێست و ڕۆح و چاوم
دەردەچێت!

جوانـــــــی؛ بەسەر پێڵووی
چاوی تۆدا یاریە بزێوەکانیـان دەکــەن
و بە تـــاڵـە قژە ڕەشەکەتدا
جۆلانە دەکـــەن!
پێکەنینەکانت؛ دەروونم
ئاوەدان دەکـــەن..

وێنەی تۆ؛ لە ناو وێنەکانی تر
جیاوازتر و جوانترە!
لەگەڵ تۆ؛ خەم نیە!
خەم لە دەرەوەی وشەکانم نێژراوە!

ئەوەتە، جیهانی عەشقەکەمان
لە ناو ئەو ڕووداوە جوانەیــە!
ئەوەتە، لە بن پێستم
تۆی لێیە جوانی ناو هەموو جوانانی لێیە..

ئەیوب شێروانی
7 viewsAyub" 28 •℡, 16:55
باز کردن / نظر دهید
2022-07-10 19:29:09
بڕوا بکە هەر تۆ نیت ڕۆژەکانت خراپ دەڕوا
تەنها تۆ نیت شتێکت لەدەست دابێت
هەمووان ڕۆژێکی خراپیان بووە،
هەمووان جۆرێك لە ئازاریان هەبووە،
بەڵام بە خاتری ئەوانەی خۆشیان دەوێیت ، بژی
بە خاتری ئەوانەی دەیانەوێت دڵخۆشبیت ، باشبە
لە کۆتایدا ئەو شتەی لەدەستت داوە
خودا بە باشتر بۆت قەرەبوو دەکاتەوە..!!
54 viewsShana " •℡, 16:29
باز کردن / نظر دهید
2022-07-09 19:55:15
بێ خەم بن، دۆزەخ جێگەی هەمووتانی تێدا ئەبێتەوە، پێویست بەو بەربەرەکانێ ناشرینە ناکات، کە کامتان خراپترینن .

|| دۆستۆیڤسکی
9 viewsAyub" 28 •℡, 16:55
باز کردن / نظر دهید
2022-07-08 01:26:08
بوچی هەمیشە ئازار دەدریێن؟
بۆچی دەبێ دڵــمان بشکێنن،
بۆچی دەبێ خەفەتمان، پێ بدرێت ؟
بۆچی دەبێ هەموو شەوێک چاوەکانم باران ببارێنی و خاکی سەر گۆناکانم ئاوڕژێن بکەی؟
بۆچی و بۆچی و هەزاران بۆچی
کە بێ وەلامن!

ئەی ئێمە بونێک نین لەم زەمینەیەدا
ئەی ئێمەش مرۆڤێک نین. زیندویێک نین نابێ ئێمە دلخۆش بین.
ئەی ئێمەش نابێ ژیانمان پرشنگداربێ..!

تکایە با بەس بێ بەس تکایە با کەمێ خۆشی و شادیش بۆ هندێک بونەوەر هەبێ!
تکایە با ئەوانیش پێبکەنن و خۆشبەخت بن. تکایە با لێرەوە فکر هەبێ
لە پێش کردنی هەر جورە قسەیک..
چونکە؛ دل ئەو پارچە گۆشتە هەستیارەیە، بە بچوکترین
پڕوشکی ئاگر داخ دەبێ...

ئەیوب شێروانی
خوێندەوە ؛ ئەحمەد حەسەن
14 viewsAyub" 28 •℡, 22:26
باز کردن / نظر دهید