Get Mystery Box with random crypto!

انجمن سبز چیا

لوگوی کانال تلگرام chya_ngo — انجمن سبز چیا ا
لوگوی کانال تلگرام chya_ngo — انجمن سبز چیا
آدرس کانال: @chya_ngo
دسته بندی ها: حیوانات , اتومبیل
زبان: فارسی
مشترکین: 4.66K
توضیحات از کانال

پاراستنی ژینگه، پاراستنی ژیانه
ارتباط با ادمین‌ کانال چیا:
@chya_admin
web: www.chya.ir
instagram: https://ig.me/chya_ngo
Tel: 09207765352
09187765338
شماره کارت انجمن سبز چیا:
6104337913074793

Ratings & Reviews

4.33

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

2

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

0


آخرین پیام ها 21

2021-09-07 17:45:02
بۆ: ڕێکخراوەی سەوزی چیای مەریوان!

بابەت: پیرۆزبایی!

وێڕای سڵاوێکی گەرم؛
بە بۆنەی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی چوارەمین خولی کۆنگرەی ڕێکخراوەکەتان، پیرۆزباییتان لێ دەکەین و وێڕای سپاس و پێزانین بۆ هەوڵ و ماندوویەتیی دەستەی بەڕێوەبەریی پێشوو، ئاواتەخوازین بەڕێوەبەرانی هەڵبژێردراوی ئەو کۆنگرەیە، شێلگیرانەتر لە جاران، هەوڵ بۆ پاراستن و بەرگری لە ژینگەی وڵات و نیشتمانی زامدارمان بدات و هەروەها پێکەوە و بە یەکگرتوویی و کاری هاوبەش، ئاراستە و ڕەوتی ژینگەپارێزی بەهێزتر بکەین.

سەرکەوتوو بن.
ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
16ی خەرمانانی 2721ی کـــــوردی.

@chya_ngo
474 views14:45
باز کردن / نظر دهید
2021-09-07 14:05:28
چەند چرکەیێک لە بەرگری قارەمانانەی ڕۆڵەکانی چیا لەگەڵ ئاگری ئەمڕۆی دارستانەکانی ئاوایی سێف ژووروو دا ببینە

@chya_ngo
534 views11:05
باز کردن / نظر دهید
2021-09-07 13:19:52
ژینۆسایدی سرووشت لە مەریوان

دارستانەکانی ئاوایی سێف ژووروو لە هەردی خەلیفە کەوتوونەتە بەر تەوژمێکی هەوڵی نەیارانی ژینگە و سامانی وڵاتەوە، لەم ڕۆژانە دا وێڕای بڕینەوەی ڕووبەرێکی بەرین لە دارستانەکە، دەستیان کردووە بە ئاگر تێبەردان و کاولکاری بە گشتی ژینگەی ناوچەکە.

ڕۆڵە قارەمانەکانی چیا ئێستا لە بەربەرەکانێ ئاگری نەیاران دان و ماندوو نەناسانە خەریکی بەرگرین.

@chya_ngo
793 views10:19
باز کردن / نظر دهید
2021-09-07 11:38:29
کنترل آتشسوزی جنگلهای بین روستاهای قلعه‌جی و بیکره توسط حیات بخشان چیا

۱٥ شهریور ماه ۱٤۰۰

#مریوان
#کوردستان
#زاگرس_در_آتش

@chya_ngo
668 views08:38
باز کردن / نظر دهید
2021-09-04 19:17:04 ‍ ڕێگای پاڵنگان سوور هەڵگەڕاوە
خەرمانانی خەم گژە با تێی داوە
کەژاوەی سەفەر پژیان وەهەردا
دڵەی کۆس کەوتەم خورپە لێی داوە
وەیسی ماهیدەشت چاوەڕێی شەنە
تەتەر بەڕێ‌کەن لە پیرسەفاوە
با شەماڵ هەڵکات شنەی سەبووری
زایەڵەی زەوار نەگەڕیا دواوە

کۆچی بەکۆمەڵی کاروانێک لە میوانانی خەڵکی ئاواییەکانی پیرسەفا و سێف خواروو له خەرمانانی خەمگرتوودا ئۆقرەی لێ‌گرتین و زامە ناسۆرەکانی ئەم بەشە لە خاکی نیشتمانی لێ هانینەوە سۆ.
وادیارە کاولکرانی وڵات و نەبوونی ڕێگاوبان و پێداویستییەکانی سەفەر و گەشت و گوزار، هەرکات و سات و ساڵگار وەک ڕمی غەدار بێ‌وچان ئەدات لە ڕۆح و گیانمان؛ بەڵام هەبوونی سەرمایە پڕ بەرەکەتەکەی جەماوەری نیشتمان وەک: خەڵکی بەئەمەگ و خەمخۆری تێکڕای کامیارانی ئازیز، کادرانی دەرمان و فریاکەوتنی بیمارستانەکانی کامیاران و سنەی هێژا، مانگی سووری فریادڕەس، بەرپرسانی دەربەس، جەماوەرە هاناوپەناکەی ڕۆژە سەختەکان، هەرەوەزی لەپسان نەهاتووی جەماوەری ناوچە و گشت ئاواییەکان و شاری مەریوان و ئەنجومەنی کەوانەی خۆشەویستی کامیاران و ژینگەپارێزانی سنە و بانەی بەڕێز وەک قەڵای قایم و هاوڕێی دایم و هاوخەمی جێگای پەرمینەوە بەسەرهاتە دڵتەزێنەکەی لەسەرشان هەموو کزەلێکەوتووان و داغداران سووک کرد و دیسان باوەشی متمانەتان بوو بە داڵدەدەری دڵەی زامدارمان.

خەڵکی بە ئەمەگ و بنەماڵە داغدارەکانی ئاوایی پیرسەفای هێژا و ئازیزانی ئاوایی سێف خواروو،
لە کارەساتە دڵتەزێن و ئوقرەهەژێنەکەی کۆچی بە کۆمەڵی ئازیزانی بەهەشت ماوادا خۆمان بە هاوخەم و بەشداری پەژارەتان ئەزانین، لە خوای مەزن داواکارین جێگایان بەهەشت بێت.

13ی خەرمانانی 2721ی کوردی
#ئەنجومەنی_سەوزی_چیا

@chya_ngo
483 views16:17
باز کردن / نظر دهید
2021-09-04 17:21:07
ڕاگرتنی ئاگری دارستانەکانی ئاوایی بێکەڕە ئەمڕۆ ۱۳ی خەرمانان

@chya_ngo
541 views14:21
باز کردن / نظر دهید
2021-09-04 16:48:31
دارستانەکانی ئاوایی مڕانە چوار ڕۆژە ئەسووتێ

بە داخەوە دارستانەکانی ئاوایی مڕانە چوار ڕۆژە ئەسووتێ و تا ئێستا بەردەوامە، ڕۆژانە ئاگرکە بە هەوڵ و تێکۆشانێ پارێزەرانی ژینگە ڕائەگیرێت بەڵام دیسان ئاگری تێ بەر ئەدرێت و تا ئێستا ڕۆبەرێکی زۆر لەو دارستانە سووتاوە.


آتش‌سوزی جنگل‌های روستای "مڕانە" از توابع شهرستان مریوان،
آتش‌سوزی این جنگلها روزانه با تلاش زیاد حافظان طبیعت مهار می‌شود اما دوباره توسط دستانی پنهان شعله‌ور می‌شود،
متاسفانه جنگل‌های روستای "مڕانە" چهار روز است کە در آتش میسوزد.


13 شهریورماە 1400
#مریوان
#کوردستان

#زاگرس_در_آتش

@chya_ngo
555 views13:48
باز کردن / نظر دهید
2021-09-04 14:59:44 ‍ رێگاکانی ترس و مەرگ، ئەمجارە لە"پیرسەفا"بارگەی خست


لە ئێوارەیەکی خەمناک و نامۆدا، کە زۆربەی خەڵکی گوند بەرەو شوێنی مەرگی ئازیزانیان گوندیان چۆڵ کردووە، گەنجانی ناوچەکە بۆ هەڵکەندنی گۆڕ لە بەشی باکوری گوند ئامادەن.

لەگەڵ داهاتنی شەو تەرمەکان بە قیژە و هاواری ژنانی بەش مەینەت گەیشتنەوە پێش مزگەوتی گوند، کەشێک کە بەسەر ئاوایدا زاڵە، تەنیا گریان و هاواری بێ دەرەتانیە.

"نەخشین" ژنێکی بە ساڵاچوو، کە خۆیشی قوربانی مینە و لاقیکی لە دەستداوە، هاوار دەکات حەوت کەسم لێ کوژراوە، ئیتر چۆن لە گەڵ ئەم ئازارە هەڵبکەم؟ جەماوەر لە گەڵ هاوار وقیژەی "نەخشین" ئەسرین دەڕێژن، کە کوڕ و کچێکی ، دوو بووکی وسێ نەوەی، پاش ماڵئاوایی لەو بەربەیانەدا ئیتر نەگەڕانەوە.

"سەعدی" کە لە بەر نەبوونی هەلی کار رووی کردبووە هەرێمی کوردستان بۆ کرێکاری ، بەڵام هەواڵی مەرگی هاوژین وکچە حەوت ساڵانەکەی وای لێکرد، لە تەقەی سنووروانان، نەترسێت ولە روناکایی رۆژ، بە بێ پاساپۆرت سنوور ببڕێت و لانی کەم خۆی بگەیەنێتە جەستەی بێ گیانی ئازیزانی، بۆ دووایین ماڵئاوایی.

ئەسپەردە کردنی تەرمەکان تا درەنگانی شەوی کێشا، خەڵکی ناوچە بە هیلاکی و روومەتی تۆز گرتوو گەڕانەوە و کەس و کاری قوربانیان، بە خەرمانێک لە ئازارەوە بە جێ هێشت.

لەم شەوە، سامناکەدا لە پیر سەفا، جگە لە تروسکەی گڵۆپەکانی ئەوبەری زرێبار کە جاربەجار روناکی دەخەنە سەر شەپۆلەکان، هیچ تامێکی ژیان هەستی پێ ناکرێت.
جبار دست باز

@chya_ngo
653 views11:59
باز کردن / نظر دهید
2021-09-04 14:43:00
ئێمە هاوخەمی شاری مەریوان و ئاوایی پیرسەفاین.

#دایکانی_نیشتمان

@chya_ngo
573 viewsedited  11:43
باز کردن / نظر دهید
2021-09-03 20:19:17
کۆنتڕۆڵی ئاگری دارستانەکانی ئاواییەکانی بێکەڕە و وشکێن بە هەوڵی لە بڕان نەهاتووی تێکۆشەرانی چیا

۱۲ی خەرمانانی ۱٤۰۰

@chya_ngo
785 views17:19
باز کردن / نظر دهید