Get Mystery Box with random crypto!

انجمن سبز چیا

لوگوی کانال تلگرام chya_ngo — انجمن سبز چیا ا
لوگوی کانال تلگرام chya_ngo — انجمن سبز چیا
آدرس کانال: @chya_ngo
دسته بندی ها: حیوانات , اتومبیل
زبان: فارسی
مشترکین: 4.66K
توضیحات از کانال

پاراستنی ژینگه، پاراستنی ژیانه
ارتباط با ادمین‌ کانال چیا:
@chya_admin
web: www.chya.ir
instagram: https://ig.me/chya_ngo
Tel: 09207765352
09187765338
شماره کارت انجمن سبز چیا:
6104337913074793

Ratings & Reviews

4.33

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

2

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

0


آخرین پیام ها 22

2021-09-03 20:03:38
هاووڵاتیانی بەڕێز!
وێڕای عەرزی سەرەخۆشی بە بۆنەی لەدەستدانی کۆمەڵێک لە ئازیزانمان بە خەڵکی شاری مەریوان و دانیشتوانی بەڕێزی ئاوایی پیرسەفا، بە هۆی قەرەباڵغی و ئاپۆڕای هەرەفراوانی ڕێ‌وڕەسمی پرسەی کۆچکردووان؛ تکائەکەین بە دەمامکەوە بەشداری بکەن.

#انجمن_سبز_چیا

@chya_ngo
787 views17:03
باز کردن / نظر دهید
2021-09-03 15:45:03
همشهریان گرامی
ضمن عرض تسلیت به مناسبت درگذشت تعدای از عزیزانمان به مردم شهر مریوان و اهالی بزرگوار روستای پیرصفا، به علت شلوغی و ازدحام بسیار زیاد مراسم جانبختگان،
خواهشمندیم با ماسک در مراسم حضور پیدا کنید.

#انجمن_سبز_چیا
@chya_ngo
995 viewsedited  12:45
باز کردن / نظر دهید
2021-09-03 15:31:26 ڕێگا چیتر ئەم زامە هەڵناگرێ ...

" ڕێگای تاڵییەکان ڕۆژ نیە لە ڕوانین و بینینمان نە ئاڵێن و تێکەڵ بە بۆکوڕۆزی پرچی دارستانەکانی نیشتمان نەبن "

دیسان هەواڵی مردن، گیان لەدەس‌دان و دیسانەوە ڕێگا و بانەکانی کوردستان!
دیسانەوە ڕێگاکان نەیانهێشت بگەن و مەخابن لێرا ڕێگە دروست کراوە بۆ نەگەیشتن.
عادەت دراوین بەمەرگ و کوشتن و سووتان و خەمۆکی. تاکەی ئەم گەلە خێر نەدیوە ئەبێ ئەم هەموو ئازار و تاڵی و سووتان و کوشتنە ببینێ؟! تاکەی ئەم شوێنە سوورانەی لای ئێمە کە ناوی ڕێگاوبانیان لەسەرنراوە بمانکوژێ؟! تاکەی جادەکانمان بە دەم مەرگەوە پێبکەنن و هیچ نابرپرسێکی ئەم وڵاتە کاول بوە مووی نەجووڵێ و بەبای خەیاڵیشیانا نەیەت؟!
ئیستا چەندەها ڕۆڵە ماتڵن دایک یان باوکیان بگەڕێنەوە و توند لە ئامێزیان گرن و چاوەڕێی دیاری سەفەر بن؟! چەندەها دایک و باوک ماتڵ گەڕانەوەی ڕۆڵەکانیانن بگەڕێنەوە و بۆنیان پێوە کەن و هەڵیان مژن؟!
تاکەی جادەکانی کوردستان هەر سوور بن و گیانی ئازیزانمان بسێنێ؟!
تاکەی...؟!
ئێمەش وەکوو ئەنجومەنی سەوزی چیا، خۆمان بە خاوەن‌پرسە، پرسەگێڕ و بنەماڵەی ئەو کۆچ کردووانە ئەزانین و هەر لەسەرەتای بیستنی هەواڵی دڵتەزێنی کۆچی ئەم ئازیزانەوە ئەندامە نەبەز و ئاگربەزێنەکانی چیا شان‌بە‌شانی خەڵکی خۆشەویستی پیرسەفا و ناوچەکە، چالاکانە خەریکی یارمەتی دان و خزمەت کردنی خوشک و براکانمان لە پیرسەفا و میوانەئازیزەکان بوون و تا دواساتەکانی تەواو بوونی ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی، بەفەخرەوە لە خزمەتیاندا دەبین.
جارێکی تر وەکوو ئەنجومەنی سەوزی چیا، خۆمان بەشەریکی خەمی ئەم کۆستە گەورە ئەزانین و لە مەزن‌یەزدانیش داواکارین ڕۆحی کۆچ کردوان بەبەهەشتی بەرین شادکاتو شیفای خێرا بۆ بریندارەکان بنێرێ و هێمنی و ئۆقرەیی و سەبووری ببەخشێتە بەجێماوان.

12ی خەرمانانی 2721ی کوردی

#ئەنجومەنی_سەوزی_چیا

@chya_ngo
889 views12:31
باز کردن / نظر دهید
2021-09-03 15:06:01
بەپەلە

ئاگری دارستانەکانی ئاوایی بۆڕیەر ـ سەوڵاوا سێ ڕۆژی بەردەوامە ئەسووتێ، ژمارەی ئاگرەکان لە ناوچەکانی دیکە زۆرە و ئەندامانی چیا بێ وچان خەریکی بەرگرین، پێویست بە هەڵمەتێکی گشتگیری خەڵکی ناوچەکەیە.

@chya_ngo
793 viewsedited  12:06
باز کردن / نظر دهید
2021-09-02 22:48:17 ‍ پەیامی پیرۆزبایی ئەنجومەنی ژیوای بەبۆنەی چوارەمین دەورەی هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوبەری و چاودێریی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان

ڕێبوارانی ڕێگای شەھیدانی سەوز
ھاوڕێیانی ئەمەگناسی ئەنجومەنی سەوزی چیا

ھەر وەک ھەموان ئاگادارن ژینگە و نیشتمان لە ھەموو ڕەھەندەکانەوە کەوتوە ژێر شەپۆلی کاولکاری دوژمنانە و مەترسی لە ناوچوونی ژینگە ڕۆژ بەدوای ڕۆژ زیاتر دەبێ، لە وا دۆخێکدا بوونی ڕێکخراوە و ئەنجومەنە ژینگە پارێزییەکان زیاتر لە هەموو کاتێکیتر گرینگی و بایەخی خۆی هەیە. هەر بۆیە ئێمە ئامادەیی ئێوە و بەدواداچوون بۆ پرسە ژینگەیی و نیشتمانییەکان بەرز دەنرخێنین و دەستی هاوخەباتیتان دەگوشین.
ئێوە ڕێبوارانی شەھیدانی سەوز بە چالاکی و پەرەدان بە بیری سەوز لە ھەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا سەلماندووتانە نیشتمان دۆستی و ژینگەپارێزی لە سەروی ھەموو بەرژەوەندییەکی ماددی و تاکی دایە.
هاوڕێیان، ئەم خولەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ئەنجومەنەکەتان لە بارودۆخ و هەلومەرجێکی جیاوازتر و لە کەشێکی هەستیاردا بەڕێوە چوو، بەڵام خۆشحاڵین کە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێ هات و دەستەی بەڕێوبەری نوێ و چاوەدێریی ئەنجومەکەتان هەڵبژارد.
وەکو ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ژیوای هیوای سەرکەوتوویی و نەبەزین بۆ دەستەی بەڕێوەبەری نوێ دەخوازین و سپاسی دەستەی بەڕێوەبەری پێشووی ئەنجومەنەکەتان دەکەین و ماندوو نەبوونییان پێ دەڵێن.
وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ هاوڕێیانمان لە ئەنجومەنی سەوزی چیا، وەکوو ئەنجومەنی ژیوای پاوە ئامادەیی خۆمان بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک دەردەبڕین.

ئەنجومەنی ژیوای پاوە
١١ی خەرمانانی ٢٧٢١ی کوردی

@chya_ngo
952 views19:48
باز کردن / نظر دهید
2021-09-02 21:50:16 پەیامی شۆرای رێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان بۆ کۆبوونەوەی گشتی و هەڵبژاردنی دەستەی بەرێوەبەری نوێی ئەنجوومەنی سەوزی چیا

ئازیزان و ئەندامانی بەرێزی ئەنجوومەنی سەوزی چیا، هۆگران و چالاکانی ژینگەیی کوردستان و مەریوان، خۆمان بە بەختەوەر ئەزانین کە دوای ماوەیەک ئەنجوومەنی سەوزی چیا بڕیاری کۆبوونەوەی گشتی و هەڵبژاردنی نوێ ئەدات. لەم چەن ساڵانەدا کێشە و قەیرانی ژینگەیی بە گشتی لە ناوچەی زاگرۆس و بە تایبەت لە مەریوان (وەک سوتان و کاولکاری دارستانەکان، داگیرکاری زەوی و موڵکی گشتی، ....) مەترسی گەورەی بۆ ژینگەی ناوچەکە بەدواوە بوە و تا بێت لە گەڵ قەیرانە سروشتیەکان، کێشەی ژینگەیی قوڵتر کردوەتەوە. پێویستە هەموان لە مەڕ ئەم قەیران و کێشانە بێ دەنگ و کەمتەرخەم نەبین و بە دەنگ و کردەوە بۆ پاراستنی ژینگە تێبکۆشین.

ئێمە لەو باوڕەداین کە بە پێی عورف و یاسا، دەوڵەت و دەسەڵات بەرپرسی سەرەکی پاراستنی ژینگەیە، بەڵام وەک هەموان دەزانن بە هۆکارگەلێکی وەک؛ نەبوونی یاسایەکی بەهێز و سەردەمیانە، تەرخان نەکردنی سەرچاوە و کەرەستەی مادی پێویست بۆ پاراستنی ژینگە، هەروەها نەبوونی چاوەدێری بەهێزی سیستەمی دادوەری دەسەڵات، کێشەگەلێکی ژینگەیی روبەڕوی سەرجەم ناوچەکانی کوردستان و بەتایبەت دارستانەکانی مەریوانی بوەتەوە. ئێمە وەک چالاکانی مەدەنی و بە تایبەت ئەنجوومەنی سەوزی چیا بە کردەوە لە مەڕ بەرزکردنەوەی داواکاری گشتی پاراستنی ژینگە بۆ دەسەڵات کەم کار و کەمتەرخەم بوین، و بەداخەوە نەمانتوانیوە بە شێوەیەک نارەزایەتی و رەخنەی توند بگرین و ئەم کێشەیە روبەروی دەسەڵات بکەینەوە. هیوادارین دەستەی بەرێوەبەر بە شێوازێکی عەقڵانی و رۆحێکی بوێرانە لە مەڕ ئەم داواکارییە هەوڵ و تێکۆشانی جیدی بدات.

ئێمە بڕوامان وایە کە لە شار و گوندەکان کەسانێکی هەلپەرەست بۆ بەرژەوەندی مادی و تاکەکەسی، دارستان دەسوتێنن، کاولکاری ژینگەیی دەکەن و بە هەر شێوازێک موڵکی گشتی داگیر ئەکەن. مێژوو ئەو کەسانە وەک داگیرکەر و خائین بە خاک و ژینگە دەزانێت. دەبێ چالاکانی مەدەنی و ژینگەیی لە مەڕ ئەم داگیرکارییە هەڵوێستی روون و ئاشکرایان هەبێت و بۆ ڕوبەروو بوونەوەی هەوڵی جیدی بدەن.

ئێمە باش دەزانین کە لە چەن ساڵی رابوردودا ئەنجوومەنی سەوزی چیا و ئەندامانی بە کەمترین کەرەستە و ئیمکانات، و بەو پەڕی سەختی کارەوە هەوڵی پاراستنی ژینگە و بە تایبەت کوژاندنەوەی ئاوریان داوە و توانیویانە پێش بە سوتان و کاولکاری زیاتری ژینگە و دارستان بگرن، پێوستە لەم دەرفەتەدا سوپاس و پێزانینیان بکەین و هاوکاری چالاکی ئەم ئازیزانە بین.

ئێمە وەک شۆرای رێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان هەر دەم هاوکار و پاڵپشتی ئەنجوومەنی سەوزی چیا ئەبین و پیرۆزبایی لە دەستەی بەڕێوەبەری نوێ دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات ئەخوازین. هیوادارین ئەم هەڵبژاردنە وەک دەرفەتێک، ببێتە هۆی یەکریزی و گڕ و تینێکی زۆرتری ئەنجوومەن بۆ چالاکییە کۆمەڵایەتی و ژینگەییەکان.

پێویستە لێرەدا لە یادی 3ی خەرمانان سێیەمین ساڵوەگەری شەهیدانی ژینگەی کوردستان رێز لە یاد و گیان بەخت کردنی هاورێیان کاک شەریف و کاک ئومێد و سەرجەم شەهیدانی خەرمانانی کوردستان بگرین و سەری رێز بۆ رۆحی بەرزیان دانەوێنین. ئەندێشە و رێبازیان هەردەم سەوز و زیندوو.

شۆرای رێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان
10 ی خەرمانانی 1400 ی هەتاوی

@chya_ngo
856 views18:50
باز کردن / نظر دهید
2021-09-02 10:56:04 چوارەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەوزی چیا بەڕێوە چوو.

چوارەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەوزی چیا بۆ دەست‌نیشانکردنی بەڕێوەبەران و چاودێر لەبۆ دوو ساڵی داهاتوو لە ڕۆژی چوارشەممە ۱۴۰۰/٦/۱۰ لە ناوەدەرگای کۆگای فەرهەنگی هونەریی ئیرشاد ئیسلامیی شاری مەریوان بە سەرکەوتوویی دوایی هات. بەبۆنەی دۆخی سووری پەتای کورۆنا لە شاری مەریواندا، هەڵبژاردنی ئەم جارە ئێجگار لە جارانی دیکە جیاوازتر لە جاران بەڕێوە برا. لە بەر ڕاچاوکردنی پڕۆتۆکۆلگەلی تەندروستی، هەڵبژاردن لە واڵایی و دەرووگەی کۆگای فەرهەنگی‌دا بەڕێوە چوو.
هەڵبژاردن دوای دەست‌نیشان‌کردنی کۆڕی سەرۆکایەتی و چاودێر، بە هەبوونی ڕاپشکێنەر و نوێنەری فەرماندار، ڕێک لە کاتژمێری ۱٦/۳۰ دەستی پێکرا. ئەندامەکان دوای تێخستنی بەرگی ڕای خۆیان بۆ ناو سندووق؛ لەبەر خۆپارێزی لە دۆخی کورۆنایی‌دا، شوێنەکەیان بە خێرایی بەجێ‌ ئەهێشت. سەردوایی لە کاتژمێری ۱۹ لە کۆی ۲۵۰ کەسی خاوەنڕا و ۱۷۰ ڕای وەرگیراو، ئەندامانی خوارەوە بە پێی ئاستی ڕاکانیان بە ناوی کۆڕی بەڕێوەبەرایەتی و چاودێر هەڵبژێردران:
۱-موحەممەدناجی کانی‌سانانی ١۴۴
۲-شێرکۆ پەرتەوی ۱۳۸
۳-فەرهاد مەولوودی ۹۰
۴-ئەسعەد مەردۆخی ۸۹
۵-لوقمان کۆنەپۆشی ۸۵
ئەندامانی جێگرەوە:
٦-ئومێد شاداب ۸۰
۷-جەلال پزشک ٦۱
چاودێر:
۸-محەمەد ساڵحی٧۴
جێگرەوە:
موعید ( ئەحمەد) خورەند.

جێگای تێڕامانە کە دوژمنانی سروشت و ناحەزانی ئەم خاکە هاوکات لەگەل زەمانی بەڕێوەچوونی چوارەمین خولی هەڵبژاردنی چیا له ١٠ شوێنی جیاوازدا ئاگریان بەردایە دارستانەکان تاکوو دژبەڕێتیی خۆیان بە سروشت و بە لەناوبردنی ژینگە، لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی سەوزی چیایشدا کایە شێوێنی و تەگەرەخستن بکەن بەڵام ئەندامانێ ڕزگاریدەری چیا، لێهاتووتر لە هەموو کاتەکان بە گژی شەڕەنگێزان و خاپوورکەرانی ژیان‌دا چوونەوە هەرچەند زیاتر لە ۵۰ کەس لە ئەندامانی خودانڕای ئەنجومەنی چیا بە هۆی پەرژاندن بە دامرکاندنی ئاگری دارستانەکانەوە ( ئەگەرچی پێیان خۆش بوو کە بەشداری هەڵبژاردن بوونایەت) نەیانتوانی لە ڕێ‌وڕەسمی هەڵبژاردندا بەشدار بن.
10ی خەرمانانی 2721ی کوردی


#ئەنجومەنی_سەوزی_چیا
@chya_ngo
884 views07:56
باز کردن / نظر دهید
2021-09-02 10:30:41 چهارمین دورە انتخابات انجمن سبز چیا برگزار شد

چهارمین دورە انتخابات انجمن سبز چیا جهت انتخاب هیات مدیرە و بازرس برای دو سال آتی روز چهارشنبە 1400/6/10 در ورودی مجتمع فرهنگی هنری ادارە ارشاد اسلامی شهر مریوان با موفقیت بە اتمام رسید.
بە علت وضعیت قرمز کرونا در شهر مریوان، انتخابات این دوره کاملا متفاوت با دوره های قبل برگزار شده و به خاطر رعایت پروتکلهای بهداشتی، رای گیری در فضای باز ورودی مجتمع فرهنگی برگزار گردید.
انتخابات پس از تعین هیات رئیسه و ناظر و با حضور ناظر و نماینده فرماندار، راس ساعت 16.30 اغاز شد و اعضا پس از انداختن برگ اخذ رای خود به صندوق، به خاطر جلوگیری از تجمع در شرایط کرونایی، بلافاصله محل رای گیری را ترک می‌کردند و سرانجام در ساعت 19 از میان 250نفر دارای حق رای و 170 رای ماخوذه اعضای ذیل به ترتیب آرا به عنوان اعضای هیات مدیره و بازرس انتخاب گردیدند.

1. محمد ناجی کانی سانانی 144 رای
2- شیرکو پرتوی 138 رای
3- فرهاد مولودی 90 رای
4- اسعد مردوخی 89 رای
5- لقمان کهنە پوشی 85 رای
اعضای علی‌البدل:
1 -امید شاداب 80 رای
2-جلال پزشک 61 رای

بازرس
محمد صالحی 74 رای
علی‌البدل
معید ( احمد ) خورند

قابل توجه عموم مردم و دوستداران چیا، دشمنان طبیعت و این مرز و بوم همزمان با برگزاری چهارمین دوره انتخابات انجمن سبز چیا، در ده نقطه جدا همزمان اقدام به آتش زدن جنگلها نمودند تا ضمن دشمنی با طبیعت و نابود کردن آن، در برگزاری انتخابات انجمن نیز اخلال ایجاد کنند. اما اعضای نجات بخش چیا، آماده تر از همیشه به جنگ آتش افروزی این نابودگران زندگی پرداختند. متاسفانه بالغ بر 50نفر از اعضای دارای حق رای این انجمن به علت حضور در اطفای حریق جنگلها، نتوانستند رای خود را به صندوق بیندازند.
10 شهریورماە 1400

#انجمن_سبز_چیا
@chya_ngo
531 viewsedited  07:30
باز کردن / نظر دهید
2021-09-02 10:06:57
نتایج چهارمین دورە انتخابات هیات مدیرە و بازرس انجمن سبز چیا.

#انجمن_سبز_چیا

@chya_ngo
546 views07:06
باز کردن / نظر دهید
2021-08-31 15:02:00
بەڕێ کەوتنی تیمێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا بەرەو ئاگری دارستانەکانی ئاوایی هەنجیران.
9خەرمانانی 2721ی کوردی

اعزام تیم عملیاتی انجمن سبز چیا برای مهار آتش‌سوزی جنگل‌های روستای "هەنجیران".
9 شهریورماە 1400
#مریوان
#کوردستان

#زاگرس_در_آتش

@chya_ngo
465 viewsedited  12:02
باز کردن / نظر دهید