Get Mystery Box with random crypto!

🌺کوانووی خەیاڵ🌺

لوگوی کانال تلگرام hawarga19 — 🌺کوانووی خەیاڵ🌺 ک
لوگوی کانال تلگرام hawarga19 — 🌺کوانووی خەیاڵ🌺
آدرس کانال: @hawarga19
دسته بندی ها: ادبیات
زبان: فارسی
مشترکین: 956
توضیحات از کانال

سەرقاڵے نووسینے غەزەڵێکم
وەکـ دڵـے خۆمـ تەنیـا و
وەک ڕێگەے ڕۆیشتنـت درێـژ.. 99.9.13
تبادل:t.me/it_kavoo1379

Ratings & Reviews

4.33

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

2

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

0


آخرین پیام ها 4

2021-08-07 05:09:01 ئەم ڕووبارە،
وەکوو منە
ـ شێت و شەیدای نیشتمانی ـ
بۆ هەر بستێ خاکی تینووی
گیانی دەکا بە قوربانی!

ک_د_ئازاد
722 views02:09
باز کردن / نظر دهید
2021-08-07 04:56:23 ئەی دڵدارە جوانەکەم

"عەلی زەندی"
383 views01:56
باز کردن / نظر دهید
2021-08-07 04:45:17 "سڵاو"
بـــە نێوی خۆڵقێنەری ژیان
بــــەیانی باش بەڕێزان
بە هێوای ڕۆژێکی خۆش بـــۆ هموولاێیک
کات و ساتەکانی ژیانتان
پڕ لە چرکە چرکە خۆشی
داری تەمەنتان هیچکات خەزانی نەبێ
دڵتان لێوڕێژی عەشق و خۆشەویستی
بنەماڵەتان پڕاوپڕی لەش ساغی و هێمنایەتی.
652 views01:45
باز کردن / نظر دهید
2021-08-06 12:02:00 عیلاجے
دەردی بێ دەرمانے من
ھەر لوتفے _ جانانە ...
بەڵێ ئەو خۆی حەکیمە
لوتفەکەی دەرمانے
دەردانە ..

"حەریق"
957 views09:02
باز کردن / نظر دهید
2021-08-06 11:45:13 قانع خوشناو

کراسی سپیه یاری من
786 views08:45
باز کردن / نظر دهید
2021-08-06 11:41:46 مەر سەنگی ئەلحەد بنیا مەزارم
جە سەر بەرکەرو ئەشقی دیارم

تا سەنگێ مەنۆ بەسەر سەنگەوە
ئاوایـــی دڵـەن بە گێرد ڕەنگەوە

تەوانەوتەوەن کەعبــەی ئامــــاڵەن
دەنگی گۆرانی و سڕنا و شمشاڵەن

وێرانەکەی تۆ ئاوای دڵ و هۆش
کێ بۆ وەتەنی کەرۆ فـەرامـۆش

من سۆچیام وە گڕ ئایر بەستەوە
نەسەیام وە سەی دڵی خەستەوە

بەڵکـــــوو ئازیــــــزێ ڕوێ بەیاوە
مانیای نه جەسەی خەسەم سەیاوە

ئاوەدان ڪەرا زەیدی ئەجــدادم
حاسڵ بکەران ئەڵقـەی مــۆرادم

ڪەشەوان_هەورامی
1.1K views08:41
باز کردن / نظر دهید
2021-08-02 13:17:44 من کە زامدارم بەدەس تیری مژۆڵی دوو سەرت
ئاگرت بەردا لەمن بەو ناز و عیشوەی پەیکەرت

ناڕەوایە گوڵبەدەم ئازار و ئەشکەنجەم مەدە
بێنه دەرمانم بکه بەو سێوەی باخی پڕ بەرت


بێبەش_پیرانشار
1.4K views10:17
باز کردن / نظر دهید
2021-08-02 09:29:16 کەی وتەی من وا بووە بێ یادی تۆ دەنگ داتەوە
کێ هەیە وەک تۆ بە خاڵێ، دەفتەرێ پڕ کاتەوە

دڵ دەڵێی شێوەی وەفاداری لە زوڵفت فێر بووە
وا بە دڵسۆزی سەری هێناوەتە ژێر پاتەوە

کەس نەبوو بۆ ئاوی دیدەی من سنوورێک دابنێ
تاکەی ئاخر هەر ئەمن بینووسم، ئەو بیشواتەوە

هەر لە سایەی شەونمی گۆنات کە دەڕژێ جارو بار
خاڵی لێویشت لە ئاوی زەمزەمێ دەخواتەوە

گەرچی مەیدانی بەترس و سامی زۆر دیوە خەیاڵ
ئەوڕۆ ئەو بێچارە خۆی بەندە بە یەک هەوداتەوه


مامۆستا هێدی
1.3K views06:29
باز کردن / نظر دهید
2021-08-02 09:28:57 ناسر_ڕەزازی

وه‌ره مه‌ی گیر تینووی مه‌یم مه‌ی بینه
دونیای مه‌ستی خه‌م ره‌وینه بمدوینه...
چییمه له دوزه‌خ یان به‌هه‌شت
نامه‌وی لی لی تیکه دلم مه‌شکینه
685 views06:28
باز کردن / نظر دهید
2021-07-31 14:21:29 کچی نەشمیل 

ئەگەرچی زۆر لە مێژە ھۆگری پیاڵەی مەی و بادەم
نەشەی ماچێکی تۆ ئەمما بە مەستیی بادە قەت نادەم

ئەگەر ماچی سەری کوڵمت ببەخشی پێم و بمکوژی
دە یا ڕەببی نمەکگیر بم کە لەو سەودایە سەر بادەم

فریشتە بێتە لام و خۆی وەکوو تۆ دابنێ، شەرتە...
ھەتاکوو بانی پانی ئاسمانی حەوتەمی ڕادەم

دەڵێن ماچی کەزیی تۆی کردووە شەوبا، دەڵێم ئێستا
لە چاوی کوێری شەو تف کەم، لە فڵچی بێ حەیا با دەم

کە جارێکی بچێژێ تامی خۆشی ئارەقی گۆنات...
خدر ئیتر لە ئاوی ژینی خۆی نادا لەمەولا دەم

کچی نەشمیل، وەرە، تۆی گوڵ لە نێو گوڵدانی باوەشما
شنەت بێ، تا پەژارەی چەندە ساڵەی خۆم بە بادا دەم

لەشم گەرمی ئەوینە و بەژنی شووشت سەروی ئازادە
لەبەر وەی دیلی تاسەی سێبەری ئەو سەروە ئازادەم

محەمەدسەدیق مەحموودی
1.2K views11:21
باز کردن / نظر دهید