Get Mystery Box with random crypto!

🌺کوانووی خەیاڵ🌺

لوگوی کانال تلگرام hawarga19 — 🌺کوانووی خەیاڵ🌺 ک
لوگوی کانال تلگرام hawarga19 — 🌺کوانووی خەیاڵ🌺
آدرس کانال: @hawarga19
دسته بندی ها: ادبیات
زبان: فارسی
مشترکین: 956
توضیحات از کانال

سەرقاڵے نووسینے غەزەڵێکم
وەکـ دڵـے خۆمـ تەنیـا و
وەک ڕێگەے ڕۆیشتنـت درێـژ.. 99.9.13
تبادل:t.me/it_kavoo1379

Ratings & Reviews

4.33

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

2

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

0


آخرین پیام ها 5

2021-07-31 06:17:28 بەیانیت باش هەناسەم پر له
خێر بێ بیانیت
بدوێنه وەکـــو جاران ئەوینو
مــــــیهرەبانیت

هاوڕێیان بەیانیتان باش
1.9K views03:17
باز کردن / نظر دهید
2021-07-31 06:06:24 بلبلی باڵ‌شکاوی وەختی گوڵم
هەر شەپۆڵان دەدا دڵی لەکوڵم

کوردی بەندیی بەیانی نەورۆزم
گڕی گرتووە دەروونی پڕسۆزم

موغی بێئاگری شەوی یەڵدام
چاوەڕێی چارەنووسی ناپەیدام

کەوی بێدەنگی نەوبەهارانم
گوڵی بێڕەنگی چاو لە بارانم

کونجی جێژوانی چۆڵ و خامۆشم
سێبەری نازەنینی ڕەشپۆشم

دەستی بەربووی کچی گەڕی شاییم
هەستی خنکاوی لاوی سەوداییم

کێلی گۆڕی شەهیدی گومناوم
تاکە داری کڕووزی بێ ئاوم

دەفتەری شێعری شاعیری ڕووتم
شەمی سەرگۆڕ و داری تابووتم

کونی گیراوی کۆنەشمشاڵم
خەونی ئاڵۆز و خاتیرەی تاڵم

ژیلەمۆی ئاگری بەیانانم
باوکی فرمێسکم و کوڕی ژانم

باڵە سووتاوەکانی پەروانەم
شووشە بادەی بەتاڵی مەیخانەم

چڵە ڕێحانی دوورەدێراوم
سازی ناسازی هەڵپەسێرراوم

تکە ئاونگی سەر گەڵای زەردم
خەستە و دەردەداری چی دەردم

ئاخرین تیشکی خۆری پاییزم
شاعیری پیری تووڕە و زیزم

چۆن دەتوانم بە تۆ بڵێم من چیم؟!
خۆم گومانم هەیە کە هەم یا نیم!

«هێمن»
1.1K views03:06
باز کردن / نظر دهید
2021-07-30 12:13:44 رشه ریحانه
1.1K views09:13
باز کردن / نظر دهید
2021-07-30 12:13:20 توولەی نەونەمام بەرخەپارەکەم
دنیای‌ودینم تۆی، غەم‌دەرکەرەکەم
بابچمه مەشەد، تواف ئیمام‌ڕەزا
دوعات بۆبکەم یاری بێ‌وەفا
دەفحەی بیژە گیان، دەفحەی بیژە دەرد
کەم سزام بەپێ، کافری نامەرد
بابچمە مەشەد، تواف ئیمام‌ڕەزا
دوعات بۆبکەم، یاری بێ‌وەفا
تاسەتم کەردەن، فراوان خەیلێ
هەروەکوو مەجنوون بۆ باڵای لەیلێ
بابچمه مەشەد، تواف ئیمام‌ڕەزا
دوعات بۆ بکەم، یاری بێ‌وەفا
سەرێ بەرەلێم، حاڵم تماشاکە
وەک غەریب لە دوور لێم‌حاشامەکە
بابچمه مەشەد، تواف ئیمام‌ڕەزا
دوعات بۆبکەم، یاری بێ‌وەفا...
1.3K views09:13
باز کردن / نظر دهید
2021-07-30 11:03:56 من لەبۆ ویسالی ڕووت وا بوومەتە چەرچی و گەڕۆک
تین لەجەستەمدا نەما هێزی نەما ئێسقان و چۆک

حازرم بۆ ئەشقی تۆ وا سەر لە ڕیسوایی بدەم
یاری دیکەم بۆچییە بۆچی دەبێ ئەشقی نەزۆک؟


بێبەش پیرانشار
1.3K views08:03
باز کردن / نظر دهید
2021-07-30 10:52:37 لە بەر تۆ دەمرم و ناژیم لە بەر خۆم،
دەسووتێم وەک شەم و قەت نایە بۆسۆم.
ئەمن ئاورم لە خۆم بەردا لەبەر تۆ
کەچی تۆ خۆڵی خۆم ناکەی وەسەر خۆم.

دەبێ فرمێسکی چاو وشکایی نایە،
شەتاوی بێ بوارە چاوە یا چۆم.
غەمی کۆنەت لە گەڵ دڵ بۆتە هاوڕاز، بنێرە تۆ خەمێکی تازەتر بۆم.

ئەتۆ ئەو زولفە تاتایەم لە مل کە،
وەباڵی ئەو گوناهەی تۆ بە ئەستۆم.
شەویش بێ هەر دەڕۆم من ڕوو بە ئاسۆ،
ئەگەر ئەستێرەیەک هەڵبێ لە ئاسۆم.

ئەمن ئەو بەردە وا شیشەی شکاندم،
لە دەس یاران دەبێ بیدەم لە ئەژنۆم.
لە یاری دا ئەگەر ڕاست بی وەکوو من،
کەوا بێ تۆ منی و گیانە منیش تۆم.

سەید چبکا لە گەڵ خۆی و لە گەڵ خۆت،
لە گەڵ خۆم غەیر و بێگانە لە گەڵ تۆم،


عەبدولقادر سیادەت
1.2K views07:52
باز کردن / نظر دهید
2021-07-30 10:52:10 کامران عومر
622 views07:52
باز کردن / نظر دهید