2021-06-13 22:27:04
دەنگی ماتۆڕێک یان دەنگی پێیەک لە کۆڵانێکی چۆڵ، وژەی ماشێنێک یان دەستێک کە لەناکاو لە شەقامێکی شلووغ لەمسمان دەکات، هەمووی ئەو بیرەوەریە تاڵانە بۆ ئێمەی ژنان لە شوێنێکی تایبەت لە مێشکماندا ماونەتەوە و ناخۆشتر لەوە ڕوودانی ئەم جۆڕە بابەتانە بۆ منداڵەکانمانە کە تازە خەریکن پێ دەگەن!
بەداخەوە لەم ماوەیە ڕووداوەگەلی لەم چەشنە کەم نەبوون لەلایان ماتۆڕ سوارانێک کە لە کۆڵانەکان دەخولێنەوە بۆ دەست خستنی دەرەفەتێک و دەستدرێژی کردنە سەر ژنان و منداڵان یان شۆفیر تاکسی گەلێک کە هەوڵی ڕفاندنی ژنان و منداڵانیان داوە یا پیاوانێکی نەخۆش کە لەپێش چاوی منداڵانی گوناە دەستیان بۆخۆیان بردووە و ...
وامان لێهاتووە بۆ چرکە ساتێکیش نەوێرین کاتی کایە و یاریی منداڵان لەدەست ئازاردەران و کەسانی پێدۆفیل کە ئازادانە لە کۆڵان و شەقامەکانی گوند و شاران دەخولێنەوە خافڵ بین.
بێگومان ناتوانین منداڵەکانمان لە ژوورێ ببەستینەوە و نابێ ئەم بابەتەش لەلامان ئاسایی بێ و تەسلیمی بین! باشترین ڕێگەچارە وشیارکردنەوەی منداڵەکان و وشیار بوونی خۆمانە.
@JinaniRunakbir
چەند ڕێنوێنی:
۱. جیاوازیی نییە کچ یا کوڕ، فێریان بکەین کاتێک ماتۆڕ سوار یا ژن و پیاوی نائاشنا بە دەوریاندا هات و چوو، خێرا بگەڕێنەوە ماڵێ، یان بە دەنگی بەرز هەرای دایکیان بکەن یان خود بزیقێنن، هەرای جیرانەکانیان بکەن و بەجۆرێک دەوربەر ئاگادار بکەنەوە.
۲. هیچ کات نێوەڕۆیان و ئەو کاتانەی کۆڵان وشەقام چۆڵن بەتەنیا و بێ دایک و باوک و گەورەتری خۆیان نەچنە دەر.
۳. هەر کەسێک بە دمیانەوە پێکەنی یا خواردەمەنی خۆشی پێدان نابێتە هاوڕێیان و دەبێ حەتمەنی حەتمەن بۆ هاوڕێیەتی و ڕۆیشتن لەگەڵ ئەو کەسە ئیزنی دایک و باوکیان وەربگرن.
٤. بەهیچ شێوە نابێ ئیزن بدەن شوێنە تایبەتەکانیان جگە لە دایک و پزیشک و پەرسدار کەسێکی دیکە دەستی لێبدا، تەنانەت خوشک و براشیان ئەو مافەی نییە بۆیەش هەرکەس دەستی بۆ هێنان دەبێ ئاگادار بن و نەهێڵن، بە دەنگی بەرز هاواری دایک یان کەسانی ئاشنایان بکەن و خێرا ڕاکەن(هەڵێن).
ئامۆژگای بۆ گەورەساڵان:
٥. کاتێک لە کۆڵان و شەقام لەگەڵ بابەتی لەم جۆرە ڕووبەڕوو دەبنەوە یا تەنانەت ئەگەر شکتان بۆ شتێکی لەم جۆرە چوو بە هانای ئەو منداڵە بچن و بێ دەنگ مەبن.
٦. هیچ کات لەو بابەتە بە ئاسانی مەگوزەرێن کە ئەوە ڕێگە خۆشدەکا بۆ ئەوی ئەم تاوانبارانە درێژە بەکاری خۆیان بدەن.
لەم کاتانەدا واباشە وێنە لە ژمارەی ماتۆڕ یا ئۆتۆمبێلی ئەم کەسانە بگرن یا ئەگەر لە دەوروبەر کەسێکی لێیە شەهادەتی دەنگی یا نووسراوەیان لێوەربگرن کە ئاگاداری ئەم دەستدرێژییەبوون.
دەبێ بزانن کە بەپێی ماددەی ٦۱۹ یاسای سزادانی ئیسلامی ئازار و دەستدرێژی بۆ سەر ژنان و منداڵان لە شەقام و کۆڵانان دوومانگ دەستبەسەرکران و ۷٤ٚ زەربەی شەللاق سزایەتی.
۷. ئاگاداربن کە کایە کردن لەگەڵ هاوڕێیان بەشێکی زۆر گرنگ و پێویست لە پڕۆسەی گەشەکردنی مێشکی منداڵان دایە. پێویستە منداڵەکانمان ئاگادار بکەینەوە بەڵام نابێ ڕێگریان لێ بکەین و بیانترسێنن کە نابێ فڵانە جل و بەرگ لەبەر بکەی یان بچیە دەرێ و خەتای خۆتە و فڵان و فڵان چون منداڵان هیچکات خەتابار نین و تەنیا دەبێ فێر بکرێن چۆن ئاگاداری خۆیان بن.
پێدوفیل: ئەو کەسانەی بە ئازاردان و دەست بردن بۆ منداڵان بە چێژی جنسیی دەگەن، ئاگاداربن کە زۆربەی جار پێدۆفیلەکان کەسانی ئاشنا و خزم و کەسن و هەروەها ژنانیش دەتوانن پێدۆفیل بن.
#ژنانی_ڕووناکبیر
@JinaniRunakbir
1.1K viewsedited 19:27