Get Mystery Box with random crypto!

💡ژنانی ڕووناکبیر

لوگوی کانال تلگرام jinanirunakbir — 💡ژنانی ڕووناکبیر ژ
لوگوی کانال تلگرام jinanirunakbir — 💡ژنانی ڕووناکبیر
آدرس کانال: @jinanirunakbir
دسته بندی ها: حیوانات , اتومبیل
زبان: فارسی
مشترکین: 7
توضیحات از کانال

ژنانی ڕووناکبیر دەلاقەیەک ڕوو بە ڕووناکی

Ratings & Reviews

3.00

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

1

4 stars

0

3 stars

0

2 stars

2

1 stars

0


آخرین پیام ها 2

2022-01-14 10:14:11  چەندە تێوەگلاوی بەو قوماری دنیا و خودی ژیانت لەبیر کردووە؟ قوماری دابەش کردنی مرۆڤەکان بە سەدان شێوە و پلەدانان بۆیان! قوماری چیڕ بوونەوە لە ویستێک و پشت کردن و لەبیر بردەنەوەی ماوەی ژیان؟
قوماری ڕەش و سپی، زیرەک و گەمژە، نەخوێندەوار و خوێندەوار، ژن و پیاو، هەژار و ساماندار، جوان و ناحەز و هتد.

گرنگ نییە ڕۆژانە چەندە باسی باشترینەکان، جوانترینەکان، ساماندارترینەکان و هەمووی ترینەکانی دیکە دەکەن و چەندە هەڵیان دەکێشن و چەندە ناڕاستەوخۆ لۆمەت دەکەن کە وەک ئەوان نی!
دیارە کۆمەڵگە و پێوەرەکانی هانت دەدەن بۆ لاسایی کردنەوەی ترینەکان وەک ئەوەی ئەوە ویستی دڵی خۆتە و تۆ باوەڕدەکەی کە ناتەواوی و لەدوای و ...
بەڵام ئاگادار بە کە تا ئەوکاتەی تێکەڵی ئەو قومارەبی و ژیانی خۆت لەگەڵ دیتران هەڵسەنگێنی و هەست بکەی لە ترینەکان وەدوا کەوتووی و وەک ئەوان جوان و زیرەک و خوێندەوار و ... نی زۆرتر ڕۆ دەچی!

دەبێ لەبیرت بێ کە هەر مرۆڤێک بەپێی ئەو هۆشەی پێی بڕاوە و ئەو بارودۆخەی هەیەتی و پێی گەورەبووە شەڕی ژیانی خۆی دەکا و تا ئەو کاتەی ئەوڕۆی لە دوێنێی باشترە و ئاگاترە بە خۆی و ژیانی براوەیە.
خۆت قەبووڵ بکە ئەو جۆرەی ئێستە هەی ئینجا بەرەو ئەو دەنگە هەنگاو هەڵێنەوە کە لەناختدا دەیبیستی نە ئەو دەنگ و هەڵاهەڵایەی پەردەی گوێچکەی دنیای دڕاندووە و مرۆڤەکانی بەخۆیان نامۆ کردووە!
پێویست نییە ئەوەندە جوان بی،
پێویست نییە زۆر زیرەک بی و باشترین زانکۆ بچی و قازانجێکی زۆر بکەی لە ئیش و کارتدا
یان باشترین ماشێنت لە ژێر پێ بێ و ...
تەنیا پێویستە هەبی و گوێ لە دەنگی دەروونت ڕابگری و بەتەواوی بژی لەو سەفەرە کورتەی سەر زەویت.

تۆ ڕێبواری، سەفەری کورتی سەر زەوی بە ئاخ و داخ و خۆهەڵسەنگاندنت لەگەڵ دیتران و خۆبچووک کردنەوەت لەخۆت تاڵ مەکە!
لێگەڕێ با هەر لە پشت گوێت بنەڕێنن بەڵام گوێیان بۆ شل مەکە، با دەنگی دەروونت پێشەوات بێ نە دەنگ و هاڕەهاڕی دنیا.

سروە

(دیتران: ئەوانی تر، نامۆ: بێگانە، پێوەر: مێعیار)
@JinaniRunakbir
159 viewsedited  07:14
باز کردن / نظر دهید
2022-01-13 19:27:33
با یک دختر بە مانند یک عروسک زندە رفتار میشود.
او یاد میگیرد با خود بە مانند یک شی برخورد کند همانطور کە مردان با زنان بە مانند شیئ برخورد میکنند.

یک زن حتی اگر ازدواج هم نکردە باشد، هم چنان باید خودش را با استانداردهای مردان نگە دارد، با فشارهای خارجی مانند #زیبایی، #رژیم و #صنعت_مد کە در استمرار شیٔ شدگی زنان با همدیگر همدستند.

مقدمەای بر کتاب #جنس_دوم سیمون دِبوار

@jinaniRunakbir
360 viewsedited  16:27
باز کردن / نظر دهید
2021-12-05 12:02:12 https://www.karzar.net/20405

لینک امضا برای تصویب قانونی در حمایت از #حق_طلاق_زنان
447 viewsedited  09:02
باز کردن / نظر دهید
2021-12-05 11:28:26 ژن کە بەهێز بێت و خۆی باش بناسێت، ئەوە ڕاستەوخۆ بەرەنگاری توندوتیژی دەبێتەوە!
 
دەمهەێ هەنگاوێک بەرەو دواوە بگەڕێمەوە و لەجیات ئەوەی بڵێم:
"نابێ کەس ژن ئازار بدات"
دەڵێم :
"با ئیزن نەدەین کەس ئازارمان بدات"!
لە یەکەمی دا ژن ئەبژەیە واتا بێ‌ئیرادە و بێ‌دەسەڵات، بەڵام لە دوویەمیدا ژن وەک مرۆڤێک، ئیرادە و هێز و ئیختیاری هەیە و بکەرە(فاعل).
هەر هەنگاوێک کە بەرەو بکەربوون و بەهێز بوون هەڵیدێنینەوە، لە بێ‌هێزی و زەعیفە بوو دوورمان دەخاتەوە.
ئێمەی ژن بە بەهێزتربوون و دوور کەوتنەوە لە شوێنی کەسێکی زووڵم لێکراو، لەپێشدا خۆمان لە ئازار دوور دەخەینەوە و پاشان پیاو.

دەتوانین ڕێگەکانی درز کردنی توندووتیژی بە #باشتر_ناسینی_خۆمان ببەستین.

#موتەههەرە_قوربانی  و #ژنانی_ڕووناکبیر

@jinanirunakbir
268 views08:28
باز کردن / نظر دهید
2021-12-05 11:26:59 خشونت، سیستمی است که تو را برای مورد پسند واقع شدن در این آشفته بازاری که اسمش را ازدواج گذاشته‌اند عروسک می­خواهد!
هر چه پر زرق و برقتر مشتری پسندتر!
اینکه نقشت را فقط (دقت کنید میگویم فقط!)در اتاق خواب و آشپزخانه ببینی،
اینکه جامعه و سیاست و اقتصاد و اندیشه و هنر و کار و… همه جنسشان مذکر است و جنس تو را سنخیتی با این حیطه­ ها نیست که اگر چنین نباشی می­گویند مثل خودت نیستی،
مثل خودت ننوشته‌ای،
مثل خودت سخن نگفته­‌ای
و باید تاوانش را یا با تنهایی بدهی یا اینکه نقابی به صورتت بزنی و خودت نباشی،
خودت را پنهان کنی تا باب میل و ذائقه­ این بازار و کالای خوبی شوی و خریدار پیدا کنی،
تا برای مرد کافی باشی.

ربابە قلی زادە
@jinanirunakbir
290 views08:26
باز کردن / نظر دهید
2021-07-21 19:30:06 لە کۆمەڵگەیەکدا دەژین کە تێیدا دایک و باوکەکان لەپێش چاوی منداڵەکانیان بە ئاسانی شەڕدەکەن بەڵام پێیان شەرمە لەپێش چاوی منداڵەکان یەکتری ماچ بکەن و خۆشەویستیان بۆ یەکتری دەرببڕن!
منداڵان ڕاستەوخۆ لە دایک وباوکیان ئولگو وەردەگرن و پاشان خۆشیان درێژەدەری ئەو جۆرە هەڵسوکەوتە دەبن، ژیانێک کە تێیدا شەڕکردن و دەمەقاڵە و بێڕێزی کردن بە یەکدی ئاشکرا و ڕەوایە و بەپێچەوانە خۆشەویستی و نەرمی نواندن یا شاراوە و ناڕەوایە یا هەر بوونی نییە!
@JinaniRunakbir
263 views16:30
باز کردن / نظر دهید
2021-07-16 19:34:01 ‍ ئەمنیمەیشنی Bao# چیرۆکی ئەو دایکانە دەگێڕێتەوە کە هەمووی ژیانیان لە دەوربینین لە ڕۆڵی #دایک خولاسە دەکەنەوە.
کاتێک منداڵەکانیان گەورە دەبن و ئیتر مناڵ نین، ئەوکاتەیە کە ژنی دایک، تەنیا ڕۆڵێک کە بەباشی دەتوانێ دەوری تێدا بگێڕێ بێکار دەبیینێت! ئەوجار دەڵێی کڵاوی چۆتە سەر و دەبێتە بوونەوەرێکی خەمۆک و بەپرتەوبۆڵە و ترسناک.
@JinaniRunakbir
771 views16:34
باز کردن / نظر دهید
2021-07-12 19:46:01 اگر به خانه ی من آمدی برایم مداد بیاور، مداد سیاه
می خواهم روی چهره ام خط بکشم
تا به جرم زیبایی در قفس نیفتم.

یک ضربدر هم روی قلبم تا به هوس هم نیفتم!

یک مداد پاک کن بده برای محو لب ها
نمی خواهم کسی به هوای سرخیشان، سیاهم کند!

یک بیلچه، تا تمام غرایز زنانه را از ریشه در آورم
شخم بزنم وجودم را ...
بدون این ها راحت تر به بهشت می روم گویا!

یک تیغ بده، موهایم را از ته بتراشم، سرم هوایی بخورد و بی واسطه روسری کمی بیاندیشم.
‌نخ و سوزن هم بده، برای زبانم
می خواهم بدوزمش به سق...اینگونه فریادم بی صداتر است!

قیچی یادت نرود، می خواهم هر روز اندیشه هایم را سانسور کنم

پودر رختشویی هم لازم دارم برای شستشوی مغزی!
مغزم را که شستم، پهن کنم روی بند تا آرمان هایم را باد با خود ببرد
به آنجایی که عرب نی انداخت.

می دانی که؟ باید واقع بین بود! صداخفه کن هم اگر گیر آوردی بگیر!
می خواهم وقتی به جرم عشق و انتخاب، برچسب فاحشه می زنندم
بغضم را در گلو خفه کنم!

یک کپی از هویتم را هم می خواهم
برای وقتی که خواهران و برادران دینی
به قصد ارشاد، فحش و تحقیر تقدیمم می کنند، به یاد بیاورم که کیستم!

ترا به خدا ، اگر جایی دیدی حقی می فروختند برایم بخر تا در غذا بریزم
ترجیح می دهم خودم قبل از دیگران حقم را بخورم !

سر آخر اگر پولی برایت ماند برایم یک پلاکارد بخر به شکل گردنبند،
بیاویزم به گردنم و رویش با حروف درشت بنویسم:

من یک انسانم، من هنوز یک انسانم،
من هر روز یک انسانم.

#غاده_السمان ، شاعر سوری
@jinaniRunakbir
1.1K views16:46
باز کردن / نظر دهید
2021-07-04 20:00:04
چەند خۆشە کە باوکم لەگەڵم هاوڕێیە و کتێبم بۆ دەخوێنێتەوە، ئاوا منیش لە داهاتوودا دەبمە کەسێکی خوێنەر و بیرێکی گەش و بەرفراوانم دەبێ! تازە باوکە گیان ئەوەی گرینگیم پێ‌دەدەی، کاتم بۆ دادەنێی و دەملاوێنیەوە دەبێتە هۆی ئەوەی منیش گرنگی بدەم بەخۆم ، باوەڕم بەخۆم هەبێ و لەداهاتوودا خێرا و لە تەمنێکی کەم نەکەومە ناو باوەشێکی هەڵە و پەیوەندییەکی نەگونجاو.
@JinaniRunakbir

وێنەگر: Taleb hi
1.1K views17:00
باز کردن / نظر دهید
2021-06-26 19:43:02 ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ سێکسیزم یانی هەڵاواردنی زایەندی (تەبعیزی جنسێتی) و بەسووک سەیرکردنی مرۆڤەکان بەهۆی زایەندییان(جنسیت) کە لە وتووێژی ڕۆژانەدا و لەسەر ئاستی زمان و بیروباوەرەکانی هەر کۆمەڵگەیدا بەئاشکرا خۆی دەردەخات.
بەپێی یادداشتی خاتوو " میرموکری " زمانی کوردی زمانێکە کە سێکسیزم تێیدا بەرچاوە و کەم نین ئەو دەستەواژە و وشانەی لەو زمانەدا بۆ بچووک کردنەوەی ژن و بەرزدیتنی پیاو بەزمان دەهێندرێن.
لە زمانی کوردیدا وەک زمانی ئینگلیزی وشەی پیاو جێناوێکی گشتگیرە و لە زۆری دەستەواژەکاندا بۆ هەردوو زایەند بەکاردەبردرێ بۆ وێنە:
پیاو دەبێ پاشەڕۆژی لەبیر بێت. پیاوەتی(مرۆڤایەتی).
لە زمانی کوردیدا بۆ هەڵکێشان و تاریف کردن لە ئازایەتی ژنان دەستەواژەگەلی لەم جۆرە بەکاردەبردرێ:
سەت پیاوان دێنێ./ لە پیاوان پیاوترە./ نێرە ژن/ یان دروشمی ئەو خاتوونەی خۆی بۆ شۆڕای شار بەربژێر کردبوو : پیاوانە بۆ ئاوەدانیی شار تێدەکۆشم!
بەپێچەوانە بۆ بچووک کردنەوەی پیاو لە وشەی ژن و مێو کەڵک وەردەگرن بۆ وێنە:
قالە ژنە/ مل مێو/ ژنانیلە/ عەبە مێوە.
لەڕووی ساختی زمانیشەو لە زمانی کوردیدا ژن بەرکارە(مفعول) و کاری لەسەر ئەنجام دەدرێ لە کاتێکدا پیاو بکەرە(فاعل) بۆ وێنە:
ژن هێنان/ ژن گواستنەوە/ ژن مارە کردن، لە هەموویاندا پیاو کارێک بە ئەنجام دەگەیێنێت، دەسەڵاتی ئەو کارە لەدەستی دایە.
گوازرانەوە/ تەڵاق دران/ ڕەدوا کەوتن
لە هەموویاندا ژن بەرکارە، نەفەرێک دەیگوازێتەوە، تەڵاقی دەدا و ...
پەیوەندیی زمان و هزر و کۆمەڵگە سێ قۆڵیە و زمانێک کە تێیدا زایەندێک دایمە چکۆڵەدەکرێتەوە، لەڕووی دەروونیشەوە بچووک دەبێتەو و کۆمەڵگاش بە بچووک دەیبینێ! هەر ئەوەیە بەدرێژایی مێژوو ژنان کەمتر متمانەیان بەخۆ هەبووە و نەیانتوانیوە لەزۆر بوارد پێشکەون.
زمانی کوردی وەک زۆربەی زمانەکانی جیهان کە مێژووی پیاوسالار کاریگەریی لەسەر داناون زمانێکی سێکسیستە بەڵام بۆ گەیشتن بە یەکسانیی و گەڕاندنەوەی شان وشکۆی ژن وەک مرۆڤ پێویستە ئەو زمانە ڕاگرین و وشیارنە وشەکان و دەستەواژەکان بەکارببەین و فێری بەرەی نوێی بکەین و بەم جۆرە بەگۆڕینی زمان کاریگەریی لەسەر بیرۆبۆچوونی کۆمەڵگە دابنێین.
#ژنانی_ڕووناکبیر
@JinaniRunakbir
t.me/JinaniRunakbir

"جنسیت زدگی در زبان کوردی"
منیژە میرمکری
1.6K views16:43
باز کردن / نظر دهید