Get Mystery Box with random crypto!

Kurdînûs

لوگوی کانال تلگرام kurdinus — Kurdînûs K
لوگوی کانال تلگرام kurdinus — Kurdînûs
آدرس کانال: @kurdinus
دسته بندی ها: دستهبندی نشده
زبان: فارسی
مشترکین: 13.28K
توضیحات از کانال

🎭 🎨 🎼 🎬 📷 📚 ✒️
◾پێگەی هونەریی کوردینووس
لاپەڕەی ئینستاگرام: Instagram.com/kurdinus

Ratings & Reviews

3.00

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

1

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

1


آخرین پیام ها 9

2023-05-09 21:02:57
بڕنەو هەڵئەگرم بۆ عەدالەتی
ماچ حەرام نییە، مەلا خۆی وتی
@Kurdinus
#فۆلکلۆر
2.9K views18:02
باز کردن / نظر دهید
2023-05-09 11:39:36
هەتا نێڵەی نەیە ئاورگی دڵ، چەم پڕ لە نەم نابێ
هەتا نەم دانەبارێ، تینی ئەم ئاورگە کەم نابێ

لە ناو ئاورینگ و ئاونگا شەوم ڕادەبرێ بێ هەمدەم
بەڵێ شەوگاری تەنیایی بەبێ فرمێسک و خەم نابێ

ستەمکاری منی دوور خستەوە لەو یارە شیرینەم
ئیتر من چۆن ڕقی زۆرم لە ئازار و ستەم نابێ؟

ئەوی سەربەرزە لەم وێرانەدا تووشی خەم و دەردە
چیای سەرکەش ببینە قەت سەری بێ هەور و تەم نابێ

لە ناو دەریای خەیاڵم دیمەوە من گەوهەری نایاب
هەمە گەوهەر، ئیتر چاوم لە دینار و درەم نابێ

وەرە ناو باوەشی گەرم و گوڕ و پڕ تاسە و مەیلم
ڕەدیفیش تێک بچێ، پێم خۆشە من دەستم لە مەمدا بێ

وەرە با هەڵمژم ئەو لێوە شیرینە بە کەیفی خۆم
لە پاش ئەو تاڵییە با من دەمێک شەکرم لە دەم نابێ

پەلەت بێ، چاوەڕێتم، زوو وەرە، بەس خۆت بخافڵێنە
هەزار جار هێمنیش بم بۆ ویساڵت چۆن پەلەم نابێ؟
@Kurdinus
«هێمن»
3.1K viewsedited  08:39
باز کردن / نظر دهید
2023-05-09 09:58:12
گەلانی دیکە خەریکن دەگەڕێن ناوە کوردییە تایبەتەکان دەدۆزنەوە لە منداڵەکانیانی دەنێن، بۆ نموونە ناوێک وەک «هانا» لە تاران یەک لە پێنج ناوی سەرەکییە ئەم ڕۆژانە، کەچی ئێمەی خۆپێ‌‌نزم و چارەڕەش خۆمان دەچین لە نێو فیلمە تورکییەکان دەگەڕێین ناوی سەیروسەمەرە دەدۆزینەوە لە منداڵی دەنێین، سەرەڕای ئەوهەموو ناوە بێهاوتا کوردییە!
@Kurdinus
3.3K views06:58
باز کردن / نظر دهید
2023-05-08 23:21:25 #شەوموزیک (ژماره 624) بە دەنگی ناسر ڕەزازی.
@Kurdinus
3.1K viewsedited  20:21
باز کردن / نظر دهید
2023-05-08 21:23:01
دەمبینی کە خەمبار و کز و داماوم
وا بیر مەکەوە لە مەرگ و کەس ترساوم
مردن کە لە ڕێمە، هەر دەبێ، ناترسم
ژاکاوی ئەوەم بە ئارەزوو نەژیاوم
@Kurdinus
«خەییام - وەرگێڕانی هەژار»
3.2K viewsedited  18:23
باز کردن / نظر دهید
2023-05-08 13:03:25
بۆ وتن هیچ کێشەی نییە و هەر ناوچەیەک بە پێی تایبەتمەندییەکانی، وشەکان بە جۆرێک دەڵێ. بۆ نموونە لە ناوچەی موکریان لە هەندێ وشەدا «گ» بە شێوەیەک دەگۆڕن کە دەنگێکی نزیک لە «ج» دەدا، ئەمەش بۆ قسەکردن ئاساییە و پێویست نییە بگۆڕدرێ؛ بەڵام نووسین تەنیا یەک شێوەی دروستی هەیە و ناکرێ هەرکەس هەرچی دەیڵێ ئەویش بنووسێ (بۆ نموونە ئوسترالیا، ئەمریکا، ئینگلیز، سکاتڵەند و ئیرلەند هەندێ جار وشەیەک تەواو جیاواز لێک دەبێژن، بەڵام کاتی نووسین هەمووان وشەکە بە دروستی دەنووسن. بەتایبەت بزوێنەکان (Vowels) لە شێوەزاری بریتیش و ئەمێریکەندا تەواو جیاواز دەوترێن.)

گوێم دەیە، نەک جۆم دەیە!
@Kurdinus
3.4K views10:03
باز کردن / نظر دهید
2023-05-08 12:27:48
بریا دەرزی بام...
مستەفا دادار
@Kurdinus
3.2K views09:27
باز کردن / نظر دهید
2023-05-07 22:54:30 #شەوموزیک (ژماره 623) بە دەنگی نەجمەددین غوڵامی.
@Kurdinus
3.3K views19:54
باز کردن / نظر دهید
2023-05-07 20:27:47
یارێکم ئەوێ قەرەداخی بێ
وە شەو دەست‌لەمل، وە ڕۆژ یاخی بێ
@Kurdinus
#فۆلکلۆر
3.4K viewsedited  17:27
باز کردن / نظر دهید
2023-05-07 13:49:21
هاوڕێیان، لە لاپەڕەی ئینستاگرامی کوردینووسیش بەشدار بن (هەندێ لە بابەتەکان، بەتایبەت ستۆرییەکان تەنیا لەوێ دادەنرێن.)
Instagram.com/kurdinus
3.4K views10:49
باز کردن / نظر دهید