Get Mystery Box with random crypto!

Kurdînûs

لوگوی کانال تلگرام kurdinus — Kurdînûs K
لوگوی کانال تلگرام kurdinus — Kurdînûs
آدرس کانال: @kurdinus
دسته بندی ها: دستهبندی نشده
زبان: فارسی
مشترکین: 13.28K
توضیحات از کانال

🎭 🎨 🎼 🎬 📷 📚 ✒️
◾پێگەی هونەریی کوردینووس
لاپەڕەی ئینستاگرام: Instagram.com/kurdinus

Ratings & Reviews

3.00

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

1

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

1


آخرین پیام ها 2

2023-07-05 11:21:12
بەتەنیا جێی مەهێڵن...

ئەمڕۆ چواردەی پووشپەڕ، هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژبوونی دوکتۆر ڕەفیق سابیر، شاعیری کورد.
@Kurdinus
2.5K views08:21
باز کردن / نظر دهید
2023-07-04 23:34:22
#فۆلکلۆر
خاڵێ ها وە بان گۆنای یارەوە
تەحییات وە بیر شێخ ئەباتەوە

@Kurdinus
2.7K views20:34
باز کردن / نظر دهید
2023-07-04 14:38:09 هەوڵ بۆ پێشبینیی داهاتوو وەک لێخوڕینی ئۆتۆمبیلە بە شەو لە جادەدا و بەبێ چرا، لەکاتێکدا بە شووشەی دواوەدا دەڕوانییە دەرێ.

«پیتێر دڕاکێر»

Trying to predict the future is like trying to drive down a country road at night with no lights while looking out the back window.

Peter Drucker

@Kurdinus
2.8K views11:38
باز کردن / نظر دهید
2023-07-04 12:35:17
هەندێ ناوی جوانی کوردی لە هایلایتەکانی ئینستاگرامی کوردینووسدا دانراون، ئەگەر پێویست بوو دەتوانن کەڵکیان لێ وەرگرن بۆ هەڵبژارنی ناو بۆ منداڵان.
@Kurdinus
2.8K viewsedited  09:35
باز کردن / نظر دهید
2023-07-04 11:34:35
جفتێ چەو دێری جوور پیاڵەی چینی
لە قەسرەو خەیدەی خانەقین دۊنی

ئەمە شێعرێکی فۆلکلۆری ناوچەی قەسر و خانەقینە. قەسری شیرن شارێکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتووە و خانەقین لەوبەری سنوور لە باشووری کوردستانە و مەودایەکی زۆر کەمیان هەیە. خەڵکی هەردوو ناوچەکە بە زاراوەی کوردیی خوارین یا باشوور دەدوێن (کە چەندین بنەزاراوە لە خۆ دەگرێ وەک کەلهوڕی، لەکی، پاڵەیی، فەیلی و...) کە زاراوەی زاڵ لە پارێزگای کرماشان و ئیلام و بەشێک لە هەمەدان و بەشێک لە لوڕستانە و هەروا چەند شار و شارۆچکە لە باشووری کوردستانە.
شوبهاندن و جوانکاریی زێدەبێژیی تێدایە و بێژەر بەم شێوەیە زوڵاڵی و درەوشاوەیی و جوانیی چاوی یار بەم جۆرە دەدرکێنێ کە دەکرێ تێیدا لە قەسرەوە خانەقین ببینی
@Kurdinus
3.0K viewsedited  08:34
باز کردن / نظر دهید
2023-07-03 20:59:59
به داخی گرانەوە، ئەمڕۆ دوازدەی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، مامۆستا خان‌محەممەد ئادینەپوور، ژەنیاری ناوداری کورد لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا لە شاری شیروان کۆچی دوایی کرد.
ناو و یادی هەرمان.
(لەم پۆستەدا کورتەی ژیاننامە و هەروا نموونەیەک لە ژەنینی ئامێری دووزەلەی ئەم هونەرمەندە نەمرە ببینن.)
@Kurdinus
1.5K views17:59
باز کردن / نظر دهید
2023-07-03 14:00:24 شوێن دڵت بکەوە، بەڵام مێشکیشت لەگەڵ خۆتدا ببە.

«ئاڵفڕێد ئادڵێر»

Follow your heart, but take your brain with you.

«Alfred Adler»

@Kurdinus
2.0K viewsedited  11:00
باز کردن / نظر دهید
2023-07-03 12:31:53
#نامەکانی_غوربەت - ٢
«فەرەیدوون ئەرشەدی»
@Kurdinus
2.0K viewsedited  09:31
باز کردن / نظر دهید
2023-07-02 22:13:20
دەمەکەت بێنە دەم‌دەمانی کەم
دەم و ساحێو دەم وەقوروانی کەم
#فۆلکلۆر

@Kurdinus
2.5K views19:13
باز کردن / نظر دهید
2023-07-02 20:23:29
چەندی کردم نوختەیەک وەک خاڵی تۆ پەیدا نەبوو
@Kurdinus
«هێدی»
2.5K views17:23
باز کردن / نظر دهید