Get Mystery Box with random crypto!

Kurdînûs

لوگوی کانال تلگرام kurdinus — Kurdînûs K
لوگوی کانال تلگرام kurdinus — Kurdînûs
آدرس کانال: @kurdinus
دسته بندی ها: دستهبندی نشده
زبان: فارسی
مشترکین: 13.28K
توضیحات از کانال

🎭 🎨 🎼 🎬 📷 📚 ✒️
◾پێگەی هونەریی کوردینووس
لاپەڕەی ئینستاگرام: Instagram.com/kurdinus

Ratings & Reviews

3.00

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

1

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

1


آخرین پیام ها 6

2023-06-05 13:25:26
بەڕاستی دژوارە بۆ کەسێک که به فوودانه یا پزدان دەڵێ بادکۆنەک!!! ئاواتی ژیانی درێژ و بەختەوەر بخوازی!
با کوردی بدوێین و بنووسین.

#وشە - ٦

@Kurdinus
4.6K viewsedited  10:25
باز کردن / نظر دهید
2023-05-21 21:45:01 ‏خۆ دەزانم ژن دەریایە
ژن دەریایە، خۆ دەزانم...
کەچی سەیرە
هەزار جاریش
شەپۆل ڕامدا و هەڵملووشێ
هێشتا گیانم
بۆ ناو دەریا فڕکە دەکا
لە بیر دەکا گەمیم و بێ بایەوانم
@Kurdinus
«پەشێو»
1.8K views18:45
باز کردن / نظر دهید
2023-05-21 20:09:02
ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی «چا» بوو. بەتایبەت بۆ کورد، «چا» خواردنەوەیەکی زۆر گرینگ و باوە. ماندوویی پێ دەحەسێنینەوە، تینووێتیی پێ دەڕەوێنین، سەرئێشەی پێ هێدی دەکەین و تەنانەت لە چلەی هاویندا کە خەریکە ئارەقەمان لێ دەچۆڕێتەوە، چایەکی گەرم دەخۆینەوە تا پلەی گەرمیی لەشی پێ میزان بکەین
@Kurdinus
8.3K views17:09
باز کردن / نظر دهید
2023-05-21 11:56:35
#وشە - ٢
‌‎#کوردی بنووسین
‎@Kurdi_nus
2.5K views08:56
باز کردن / نظر دهید
2023-05-20 20:11:15
ئازیزەکەی دووروڵاتم - «زیاد ئەسعەد»
@Kurdinus
2.8K views17:11
باز کردن / نظر دهید
2023-05-20 12:31:37
من درەختی ئەم ژیانەم
تۆ لەو لاوە من ئەبڕیت و
لەو لای دیکە من دێمەوە...
@Kurdinus
«شێرکۆ بێکەس»
2.9K views09:31
باز کردن / نظر دهید
2023-05-19 22:18:44
هیچ کەسێ وەک من نەکەوێ کۆستی
بڕوانێ لە شوێن کۆچەکەی دۆستی
@Kurdinus
#فۆلکلۆر
3.0K views19:18
باز کردن / نظر دهید
2023-05-19 19:59:26
#وشە - ١
@Kurdinus
3.3K views16:59
باز کردن / نظر دهید
2023-05-19 14:02:34 پێنج ئەنگوست دەبنە یەک مست

وەک ئەیزانن هەموو دەسێ پێنج قامکی هەس: تووتە، براتووتە، باڵابەرزە، قامکی شادە، قامکەگەورە.

هەبوو نەبوو، دوو دەست هەبوو:
یەکێ شین بوو، یەکێ سوور

قامکەکانی پەنجەی شین،
دایم‌ودەرهەم لێک دوور بوون
خۆپەسەند و ناجوور بوون.

قامکەگەورەی ورگ‌زل
تەوەزەل و تەپ و فل
ئەیوت: ئاشنا ناخوازم
لە لاوازان جیاوازم

خەنینی ئەهات شادە
ئەیوت: بەسیە ئیفادە
تۆ ناوت ئەسپێ‌کوژە
من ناوم دۆشاومژە

ناز دەکا باڵابەرزە:
کێ وەک من جوان و تەرزە؟
خشڵ و خەمڵ و لەرزانە
شیاوی باڵابەرزانە

براتووتە وە بۆڵە
ئەنگوستیلەی لە کۆڵە
ئێژێ: من دەوڵەمەندم
ئیتر وەچی دەربەندم؟

تووتەی پۆخەکەی پووتە
کورتەباڵایە، ڕووتە
سەری دە بەر خۆی ناوە
لەم ناوە بێکەس ماوە

پێنج قامکی سوور لەولاوە
پاڵیان پێکەوە داوە
لە پەنای یەک وەک برا
گشتی قیت ڕاوەستاوە

بە هەرەوەز کار دەکەن
پێکەوە دار بار دەکەن
بە هەر قامکێ شین دەگەن
شەپەڵاغەی لێ دەدەن

زلەی شینیان هاتەبەر
چت خوارگە؟ ترش و چۆنەر
دایانە بەر پێلەقە
تا لێیان بڕی نەقە


باڵابەرزیان لەم لاوە
لە بەر یەک ئەکێشاوە
دوو لە خوار، دوو لە سەرێ
وەختا بوو جیقی دەرێ

براتووتە ڕووت کریا
ئەنگووستیلەکەی بریا
قیلیان دە ڕووی هەڵساوی
هەر مابوو کونی چاوی

تووتەکەشیان دۆزیەوە
وەک تۆپ دەیانقۆزیەوە
ئەگریا: داڵکە مردم
وڵم کەن، من چە کردم؟

تووتە کەوتە سەر زەوین
ئەمجار سوورەکان ڕەوین
شینەکانی هاوماڵی
دڵیان سووزیا وە حاڵی

وتیان: ئێمەی خۆ پەسەن
خۆمان خۆمان کردە پەن
هەتا وا لێک بڵاو بین
ئەشێ سەر بێ کڵاو بین

لەمەولا یەکتر دەگرین
ئازا دەژین تا نەمرین
کۆڕێکیان بەست وەک برا
پەیمانی یەک‌بوون درا

سوورە ڕەچاویان کردن
زوو شاڵاویان بۆ بردن
شینەکان وە قینەوە
پێشیان لێ بڕینەوە

دەس کرا بە گەف‌کردن
دەگەڵ خۆ بە سەف‌کردن

شین خۆیان خڕ کردەوە
ناو لەپیان پڕ کردەوە
سازیان کرد مستەکۆڵە
بۆ ئەستاندنی تۆڵە

هەروا سوورە و ڕا دەکا
تۆز و خۆڵ بە با دەکا
نەیانزانی پێنج ئەنگوست
یەکتر بگرن دەبنە مست
دەمی زۆردار دەشکێنن
تۆڵەی خۆیان دەستێنن
@Kurdinus
«هەژار»
10.7K views11:02
باز کردن / نظر دهید
2023-05-19 13:58:26
@Kurdinus
9.9K views10:58
باز کردن / نظر دهید