Get Mystery Box with random crypto!

Kurdînûs

لوگوی کانال تلگرام kurdinus — Kurdînûs K
لوگوی کانال تلگرام kurdinus — Kurdînûs
آدرس کانال: @kurdinus
دسته بندی ها: دستهبندی نشده
زبان: فارسی
مشترکین: 13.28K
توضیحات از کانال

🎭 🎨 🎼 🎬 📷 📚 ✒️
◾پێگەی هونەریی کوردینووس
لاپەڕەی ئینستاگرام: Instagram.com/kurdinus

Ratings & Reviews

3.00

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

1

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

1


آخرین پیام ها 4

2023-06-30 00:19:57
وەرە کوڵمەم لە کوڵمەی تۆ خشێنم...
@Kurdinus
«هێمن»
3.4K views21:19
باز کردن / نظر دهید
2023-06-29 23:16:50 هەیە لە بەشی بایۆی پڕۆفایلەکەی نووسیویە:

«هلوی برزفر »

جا تۆ ئەگەر وێنەی هەڵۆکە نەبینی لە تەنیشت نووسراوەکە، بڵێی ڕەنگە ئەم کابرایە فکرێکی سوڕیاڵی هەبێ و لە مێشکی ئەودا تەنانەت «هلو - هوڵوو - قۆخ» بتوانێ هەڵبفڕێ.
بیر بکەوە ئێوارەیە و سەیری ئاسمان و ئاسۆ دەکەی، لەپڕ هوڵوو هەنجیری یا هوڵوو زەعفرانییەک بە بان سەرتدا ویژژژژژ دەفڕێ :))) تۆش دەڵێی: «دا بێ بنیشە با بتخۆم.» ئەویش لەپڕ بیری دێتەوە کە هلو نییە و هەڵۆیه و سەقەتنووسێک ئەم پەندەی بە سەر هێناوە، دەڵێ: «گاڵتەم پێ دەکەی؟ ئەوەی بۆت دەخورێ مریشک و قاز و مراوییە، ئەمن خۆراکی تۆ نیم ئەی بەشەر. جا هێندەیشی لە سەر مەڕۆ!»

ئەم بەسەرهاتە لە حەقیقەتدا مەحاڵە؛ بەڵام لە فیلم و چیرۆکە سوڕیاڵەکاندا، یا لە پڕۆفایلی کوردێکی سەقەتنووسدا هەموو شتێک ئەگەری هەیە. ئیدی کەمێک بیر دەکەیەوە و دەزانی کە ئەمەش نموونەیەکی دیکەیە لە سەقەتنووسیی کوردی و بەکارنەهێنانی تەختەکلیل و ڕێنووسی کوردی و ئێێێێ خۆ ئەمە «هەڵۆی بەرزەفڕ»ی داماوە بووەتە «هلو».
جا بۆیە زۆر بەرزیش نەفڕین کێشەی نییە، بەس بە تەختەکلیلی کوردی بنووسین. ئاوا لەم حەوایە نە کەس لێمان تێ دەگا، نە دەمانناسنەوە.
ئادی ئەرێوەڵڵا...
@Kurdinus
3.8K viewsedited  20:16
باز کردن / نظر دهید
2023-06-12 12:24:03
Mehmet Akbaş
@Kurdinus
954 views09:24
باز کردن / نظر دهید
2023-06-11 23:07:38
ئەو گوڵەی دابووت لە قژت
نیگامی کرد بە پەپوولە
@Kurdinus
«شێرکۆ بێکەس»
2.1K views20:07
باز کردن / نظر دهید
2023-06-11 21:36:06
بۆیە پێم خۆشە سەربانی مزگەوت
جارجار باڵاکەت لێمەو دەرئەکەوت
@Kurdinus
#فۆلکلۆر
2.4K views18:36
باز کردن / نظر دهید
2023-06-11 12:11:09
#وشە - ۷
کوردی بنووسین

‎@Kurdinus
2.8K views09:11
باز کردن / نظر دهید
2023-06-11 09:50:06
سەرت بدەرە دەست گزینگ
با پرچەکانت لەگەڵ هەوای ژیاندا دەست بگرن
با پرچەکانت وەک باڵی باڵندەکان بکرێنەوە و
شەپۆل بن و هاژەیان بێ، ژن...
@Kurdinus
«شێرکۆ بێکەس»
2.8K views06:50
باز کردن / نظر دهید
2023-06-10 22:34:14
من دارێکی باڵابەرزم
گەرچی تووشی
مەرگەساتی وەرزی ڕەشم
بەڵام هەرگیز
سەرم بۆ چیی دارکونکەرەی دنیا هەیه
دانانوێنم...
@Kurdinus
«جەلال مەلەکشا»
3.0K views19:34
باز کردن / نظر دهید
2023-06-10 11:24:58
سەرم گێژ و تەنم بێتینه بێ تۆ
@Kurdinus
«کوردی»
3.2K views08:24
باز کردن / نظر دهید
2023-06-09 19:42:10 دەزانی به وتنی «تەسلیەت عەرز دەکەم خدمەت بازماندگانی عەزیز» تەنانەت ڕۆحی کۆچ‌کردووش ناڕەحەت دەبێ، چ بگا به ئێمەی زیندوو؟


بڵێ:
- هاوخەمیی خۆم دەگەیێنمە کەس‌وکاری خودالێخۆشبوو.
- هیوادارم کەس‌وکاری کۆچکردوو من به هاوخەمیان بزانن.
- پرسه و سەرەخۆشیم ئاراستەی بنەماڵه و کەس‌وکاری ئازیزی کۆچ‌کردوو دەکەم.
- بەشداری خەمتانم و هیوادارم دوایین خەمتان بێ.
- هیوادارم تەمەنی درێژی بۆ ئێوە بەجێ هێشتبێ.
و...
@Kurdinus
3.7K viewsedited  16:42
باز کردن / نظر دهید