Get Mystery Box with random crypto!

Kurdînûs

لوگوی کانال تلگرام kurdinus — Kurdînûs K
لوگوی کانال تلگرام kurdinus — Kurdînûs
آدرس کانال: @kurdinus
دسته بندی ها: دستهبندی نشده
زبان: فارسی
مشترکین: 13.28K
توضیحات از کانال

🎭 🎨 🎼 🎬 📷 📚 ✒️
◾پێگەی هونەریی کوردینووس
لاپەڕەی ئینستاگرام: Instagram.com/kurdinus

Ratings & Reviews

3.00

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

1

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

1


آخرین پیام ها 7

2023-05-19 11:04:41
بەڵێن بدە
کە تاریکیم بۆ ڕاناخەی
بەڵێن بده
کە شەختەبەند ناکەی بەرپێم
منیش بەڵێنت پێ دەدەم
دان بە ڕابردووما بنێم:
پێش چاوی تۆ،
لە پەرداخی وەنەوشەیی چاوی ترم
پێک هەڵداوە
پێش نامەی تۆ،
قژی گەلێک نامەی ترم داهێناوە
پێش سینگی تۆ،
زۆر سینگی تر
چەپکەگوڵی تەزووی سووریان بۆ چنیوم
پێش ژوانی تۆ،
زۆر ژوانی تر
ڕێگەی دووریان پێ بڕیوم

شاعیرێک بووم
گەرووی ویشکم،
بە دوای قومێک ئاودا وێڵ بوو
بۆ بارانی هەر ئاسمانێک نوشتامەوە،
ئاوی لێڵ بوو

گەر دەتەوێ
خوێنی دەماری شیعرم بیت
داستانێک بیت بێکۆتایی
گەر دەتەوێ
خۆشەویستیت بە دوایدا نێت
ماچی ساردی ماڵاوایی:
بەڵێن بدە
ئاسمانم بیت
بەڵێن بدە
هەناسەم بیت، سێبەرم بیت، بارانم بیت
تاکوو منیش شانۆی کۆنم جێ بهێڵم
دەمامکی ڕووم فڕێ بدەم
دوو باڵی پڕ خۆشەویستیم
لە گەردنت گرێ بدەم
@Kurdinus
«پەشێو»
2.9K views08:04
باز کردن / نظر دهید
2023-05-19 10:37:12
تراژیدییەکی کورت: خۆکوژیی مانگایەک
@Kurdinus
3.1K views07:37
باز کردن / نظر دهید
2023-05-18 11:02:07
محەممەد ماملێ
غەمی خۆم هیچ، غەمی تۆمە...
@Kurdinus
3.3K viewsedited  08:02
باز کردن / نظر دهید
2023-05-15 11:43:54
May 15 - Kurdish Language Day

This historic day is the anniversary of the publication of "Hawar" newspaper by "Celadet Eli Bedirxan" on May 15, 1932. Since 2006, Kurds celebrate this day as National Day Of Kurdish Language.

"Kurdinus" congratulates all Kurds from all parts of Kurdistan and all over the world on Kurdish Language Day.
@Kurdinus
1.3K viewsedited  08:43
باز کردن / نظر دهید
2023-05-15 11:02:54
25ê Gulanê, Roja zimanê Kurdî

Her sal di 15ê Gulanê ji aliyê gelê kurd ve roja zimanê kurdî tê pîrozkirin.
Di 15ê Gulana 1932an de ji aliyê "Mîr Celadet Bedirxan" ve yekem car "Rojnameya Hawar"ê hat çapkirin.

@Kurdinus
1.4K viewsedited  08:02
باز کردن / نظر دهید
2023-05-15 10:40:32
٢٥ی گوڵان (بانەمەڕ) وەک ڕۆژی زمانی کوردی ناودێر کراوە. لە وەها ڕۆژێکدا لە ساڵی ١٩٣٢ ڕۆژنامەی هاوار لە دەمیشق، ساڵی ١٩٥٤ ڕۆژنامەی هەتاو لە هەولێر و ساڵی ١٩٦٣ ڕۆژنامەی ڕۆژا نوێ لە ئەستەمبوول یەکەم ژمارەیان دەرچووە.

ڕۆژی زمانی کوردی لە هەموو «کوردینووسەکان» پیرۆز بێ؛ هەموو ئەو کەسانەی بە گرینگی و بایەخەوە بە کوردی دەدوێن، بە کوردی دەنووسن و هەوڵی پاراستن و پەرەپێدانی دەدەن.

«کوردینووس، یەکەم پێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بۆ پارێزگاری لە زمانی کوردی»
@Kurdinus
3.9K views07:40
باز کردن / نظر دهید
2023-05-14 21:44:26
ئەی خوا چەن خۆشە ماچی سەرە ڕێ
دڵ وە ترس و لەرز نەوا یەکێ بێ
@Kurdinus
#فۆلکلۆر
2.2K views18:44
باز کردن / نظر دهید
2023-05-14 20:45:51
بە ئەفسانەی دەزانن سووڕی دەوران
غولام و ورکـەخۆری دەرکـی گـەوران
بەڵام دەوران دەبێ ڕۆژێ بـدا سـووڕ
لە بەر گەوران نەبێ پشتی خەڵک کووڕ
@Kurdinus
«هێمن»
2.3K views17:45
باز کردن / نظر دهید
2023-05-14 15:35:40
زولفت شەوگاری درێژە
شەهیدی عیشقم لەمێژە
وەرە لە سینەت بمنێژە
تۆزێ خەم وەلا چێ
تۆم لە دڵی دەرناچێ...

شۆڕش مەحموودی
@Kurdinus
2.6K views12:35
باز کردن / نظر دهید
2023-05-13 21:17:57 وەڵامی «تەختەکلیلی کوردیم نییە» بۆ پرسیاری «بۆ بە تەختەکلیلی کوردی نانووسی؟» وەک ئەوەیە کەسێک تینوو و هیلاک لە سەر کانی دانیشتبێ، بڵێ «ئاوم پێ نییە» لە وەڵامی پرسیاری «بۆ ئاو ناخۆیەوە»دا!


١. ویندۆز خۆی تەختەکلیلی کوردیی هەیە. (ماڵی مایکرۆسافت ئاوەدان!)

٢. مەک و ئای.ئۆ.ئێس خۆیان تەختەکلیلی کوردییان هەیە (ماڵی ئەپڵیش ئاوەدان بێ.)

٣. ئەندرۆید زۆربەی کۆمپانییەکان (سامسۆنگ، هواوێی، شیائومی، نۆکیا، وان پڵاز، ئانڕ و...) لە تەختەکلیلی فەرمیی گووگڵ کەڵک وەردەگرن (Gboard) کە زمانی کوردیی لە نێو زمانەکانیدا داناوە. نەشبوو، هەر هەمان جی‌بۆرد لە ئەوپەڕی یەک خولەکدا دادەگرن و بە کاری دێنن! (ماڵی گووگڵیش ئاوەدان بێ با ئەویش دڵی نەیەشێ.)
ئیدی یانی چی «نیمە»؟!

تۆ سەیر کە، ئەم گووگڵ و ئەپڵ و مایکرۆسافتە داماوە لەوسەری دنیا زمانی کوردییان بۆ تۆ داناوە لە نێو ئامێرەکانیاندا، تۆ کەڵکی لێ وەرنەگری! ئەدی کوفرانی نیعمەت کە دەڵێن، پێتان وایە چییە؟!
@Kurdinus
3.7K viewsedited  18:17
باز کردن / نظر دهید