Get Mystery Box with random crypto!

Wazarati parwarda-وەزارەتی پەروەردە

لوگوی کانال تلگرام wazarati_parwarda — Wazarati parwarda-وەزارەتی پەروەردە W
لوگوی کانال تلگرام wazarati_parwarda — Wazarati parwarda-وەزارەتی پەروەردە
آدرس کانال: @wazarati_parwarda
دسته بندی ها: تحصیلات
زبان: فارسی
مشترکین: 1.81K
توضیحات از کانال

کەناڵی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێمى کوردستان لە تێلیگڕام.

Ratings & Reviews

4.00

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

2

4 stars

0

3 stars

0

2 stars

1

1 stars

0


آخرین پیام ها 7

2021-10-24 18:04:02
606 views15:04
باز کردن / نظر دهید
2021-10-24 18:03:59 روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پەروەردە - بەرێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرامەکان و چاپەمەنییەکان

بابەت / وەڵامی پەرلەمانتار بەڕێز "هەورامان گەچێنەیی"

لە ڕێکەوتی ( ٢٤/ ١٠/ ٢٠٢١ ) به‌ڕێز ( هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی ) پەرلەمانتاری کوردستان له‌ گۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دەکات كه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ چه‌ند بابه‌تێكی وه‌ك (بنچینه‌كانی باوه‌ڕ، هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (دخ)، ڕۆژی دوایی، دادپه‌روه‌ری، حوكم له‌ ئیسلام، و سوێند خواردن)یان لابردوه‌ له‌ پڕۆگرامەکانی خوێندنی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی بۆ ئەمەش تەنها کتێبی پۆلی نۆی بنەڕەتی بەنموونە دەهێنێتەوە، ئێمە لێرەدا به‌ چه‌ند خاڵێك وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه‌.
یه‌كه‌م: بەڕێز پەرلەمانتار هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان باشتر وابوو كه‌ ڕێگا و ڕێكاره‌كانی كاری په‌رله‌مانتاری بگرتایه‌ته‌ به‌ر لەوەی بکەوتایەتە هەڵەوە ،کە بریتیین لە:
-ناردنی نووسراوی فەرمی بۆ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
-بانگێشتكردنی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ پەرلەمانی کوردستان / لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە مەبەستی پرسیار و وەڵام و ڕوونکردنەوەی پێویست.
- ئەندامانی لیژنەی پەرلەمانی کوردستان لە چوارچێوەی کاری پەرلەمانتاری دەتوانن سەردانی وەزارەتی پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرام و چاپەمەنییەکان بکەن بە مەبەستی بەدواداچوون و ئەرکی چاودێری.
به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هیچ یه‌كێك له‌م كارانه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه‌ بەتەلەفۆن پرسیاری لەسەر لابردنی (کۆی پرۆگرامی پەروەردەی ئیسلامی) کردوە لە هەموو قۆناغەکانی خوێندن و وەڵامدراوەتەوە کە ئەو بابەتە هیچ بنەمای نییە . و په‌له‌ی كردوه‌ له‌ وروژاندنی هەستی گشتیی له‌سه‌ر بابه‌تێك كه‌ هیچ بنه‌مای نییه‌، وه‌ك له‌ خاڵی دووه‌م بە ووردی ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه‌.
دووه‌م: پڕۆگرامه‌كانی خوێندنی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی جێگای بایه‌خی وه‌زاره‌تمانه‌ و ئه‌و بابه‌تانه‌ی به‌ڕێز مامۆستا هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی باسیان ده‌كات له‌ پڕۆگرامه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی بوونیان هه‌یه‌، چونكه‌ به‌ڕێزیان لێیان ورد نه‌بۆته‌وه‌ و مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی هه‌یه‌، بۆیه‌ به‌م شێویه‌ باسی كردووه، بفەرموون بە داتا و دۆکیۆمێنت دەیخەینەڕوو‌:
1- سه‌باره‌ت به‌ (بنچینه‌كانی باوه‌ڕ ) له‌ پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی له‌ وانه‌ی شه‌شه‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 18، له‌ پۆلی شه‌شه‌می بنه‌ڕه‌تی‌ له‌ وانه‌ی چوارده‌یه‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 43، باس كراون، واتا له‌ دوو پۆلی خوێندن كه‌ پۆلی یه‌كه‌م و شه‌شه‌می بنه‌ڕه‌تین.
2. جێنشین وهاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (دخ) له‌ چه‌ندین پۆلدا به‌ ورده‌كارییه‌وه‌ باس له‌ ژیان و به‌سه‌رهاته‌كانیان كراوه‌، وه‌ك له‌ پۆلی چواره‌می بنه‌ڕه‌تی له‌ لاپه‌ڕه‌ 32، له‌ پۆلی پێنجه‌می بنه‌ڕه‌تی وانه‌ی سێزده‌یه‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 36 و وانه‌ی پازده‌یه‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 40 و وانه‌ی شازده‌یه‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 43، هه‌روه‌ها له‌ پۆلی شه‌شه‌م وانه‌ی ده‌یه‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 31 و وانه‌ی دوازده‌یه‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 38 و له‌ پۆلی هه‌شته‌م وانه‌ی بیست و دووه‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 64 و وانه‌ی بیست وسێیه‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 67 و وانه‌ی بیست و چواره‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 69 و باسی شوێنكه‌وتوانیش له‌ وانه‌ی بیست وپێنجه‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 73 كراوه‌.
3. سه‌باره‌ت به‌ (دادپه‌روه‌ری و دادگه‌ری) له‌ پۆلی هه‌شته‌م له‌ وانه‌ی چواره‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 12 و له‌ پۆلی دوازده‌یه‌م له‌ وانه‌ی چواره‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 21 باسیان كراوه‌ و وانه‌یان بۆ ته‌رخان كراوه‌.
4. سه‌باره‌ت به‌ (ڕۆژی دوایی) له‌ پۆلی شه‌شه‌م له‌ وانه‌ی چوارده‌یه‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 45 و هه‌روه‌ها له‌ پۆلی ده‌یه‌م له‌ وانه‌ی سێیه‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 14 و له‌ وانه‌ی سێزده‌یه‌م (به‌ڵگه‌كانی بوونی ڕۆژی دوایی) له‌ لاپه‌ڕه‌ 38 و وانه‌ی چوارده‌یه‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 41 و وانه‌ی پازده‌یه‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 44، زۆر به‌ وه‌رده‌كاری باس له‌م بابه‌ته‌ كراوه‌.
5. سه‌باره‌ت به‌ (حوكم له‌ ئیسلامدا) له‌ وانه‌ی چواره‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 21 و وانه‌ی یازده‌یه‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 47 و وانه‌ی دوازده‌یه‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 49 و هه‌روه‌ها له‌ وانه‌ی سێزده‌یه‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 55 له‌ پۆلی دوانزه‌یه‌م زۆر به‌ وه‌رده‌كاری باس له‌م بابه‌ته‌ كراوه‌.
6. سه‌باره‌ت به‌ (سوێند خواردن) لیژنه‌ی پسپۆڕی پڕۆگرامه‌كان بڕیاری داوه‌ كه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ ئاستێكی پێشكه‌وتوتر له‌ قۆناغی یازده‌یه‌می ئاماده‌یی بخوێندرێت له‌ ساڵی خوێندنی (2022-2023).
‌ باشتر بوو بەڕێزیان هەر ١٢ کتیبەکەی پەروەردەی ئیسلامی بخوێنیتەەوە بیزانیایە کەئەو بابەتانەی بەریزیان باسی لێدەکات هەمووی بونی هەیە لە کتیبەکانی پەروەردەی ئیسلامی بە شێوەی زانستی و دروست رێکخراون. ئێمە وەکو وەزارەتی پەروەردە داواکارین لەم بابەتانە یاری به‌ هه‌ست و سۆزی موسڵمانان نه‌كرێت به‌ بێ بنه‌ما .
636 views15:03
باز کردن / نظر دهید
2021-10-24 18:03:16 #بەپەلە #بەپەلە
ئەنجامەکانی زانکۆلاین دواخران بۆ سبەی بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٥-١٠-٢٠٢١
و ئەمڕۆ ئەنجامەکان ڕاناگەیندرێن.
@zanyari_wazarati_parwarda
503 views15:03
باز کردن / نظر دهید
2021-10-18 18:57:06 #بەپەلە #ئاگاداری #poli_12
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی بالا : کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو ناوی قوتابیەکانی وەرگیراو و لە زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکان ئاشکرا دەکەین.
754 views15:57
باز کردن / نظر دهید
2021-10-17 12:49:51
کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ چارەسەرى پێویستى بۆ کرا

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧-١٠-٢٠٢١ لە دیوانى وەزارەتى دارایى و ئابورى ، وەزیرى دارایى و ئابورى بە مەبەستى چارەسەرکردنى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ لەگەڵ هەریەک لە وەزیری پەروەردە و سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران کۆبۆوە
لە کۆبوونەوەیەکدا، هەر سێ لا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن، کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ چارەسەرى کۆتایى بۆ بدۆزنەوە، سووربوون لەسەر ئەوەى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ بە میکانیزمێکى نوێ چارەسەر بکرێت.
لە کۆتایى کۆبوونەوەکە، بڕیاردرا چارەسەرى کۆتایى بۆ مامۆستایانى وانەبێژى بدرێت، کێشەکانیان لە ماوەکی نزیکدا چارەسەرى بکرێت.
531 views09:49
باز کردن / نظر دهید
2021-10-15 19:39:59 جۆینی ئەم چەناڵە بکەن ھەمو زانیاریەک دەربارەی قوتابیان و پەروەردە دادەنێ.
@zanyari_wazarati_parwarda
342 views16:39
باز کردن / نظر دهید
2021-10-15 19:37:56 ڕۆژی دووشەممە ١٨-١٠-٢٠٢١ بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری مەزن سلاوی خوای لەسەر بێت ، لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان بە حکومی و ناحکومی پشووی فەرمی دەبێت
@zanyari_wazarati_parwarda
320 views16:37
باز کردن / نظر دهید
2021-10-13 22:48:47
279 views19:48
باز کردن / نظر دهید
2021-10-09 22:38:06 زانکۆلاین ٤٨ سەعات درێژکرایەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ماوەى (زانکۆلاین)ى بۆ ٤٨ سەعاتى داهاتو درێژدەکاتەوە، بەهۆی ئەوەی (١٠/١٠) رۆژی دەنگدانەو هاوڵاتیان سەرقاڵی پرۆسەی دەنگدانن.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەلێدوانێکیدا رایگەیاند: لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى بۆ ئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین)یان پڕنەکردۆتەوە یان تەواویان نەکردوە، هەروەها بەهۆی ئەوەشی (١٠/١٠) رۆژی دەنگدانەو هاوڵاتیان سەرقاڵی پرۆسەی دەنگدانن، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا ماوەى زانکۆلاین (٤٨) سەعاتى دیکە واتە تا سەعات (١٢)ی شەوى رۆژى دوشەمە رێکەوتى (٢٠٢١/١٠/١١) بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئاماەیی درێژبکرێتەوە.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیگەیاند: لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوان، کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتەو فۆرمى زانکۆلاین تەواوبکەن.

عەباس ئەکرەم راشیگەیاند: ئەمە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی دەکەین، کە تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە، پێویستە لەماوەى ئەو ٤٨ سەعاتەدا پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکردنەوەو تەواوکردنى فۆرمى زانکۆلاین.
@zanyari_wazarati_parwarda
103 views19:38
باز کردن / نظر دهید
2021-10-06 17:11:09
557 views14:11
باز کردن / نظر دهید