آدرس کانال:
دسته بندی ها:
تحصیلات
زبان: فارسی
مشترکین:
1.81K
توضیحات از کانال
کەناڵی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێمى کوردستان لە تێلیگڕام.
Ratings & Reviews
Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.
5 stars
2
4 stars
0
3 stars
0
2 stars
1
1 stars
0
آخرین پیام ها 6
2021-11-02 22:01:15
وەزیری پەروەردە بەشداری لە دیداری دەستەی دەستپاكی توێژینەوەی ئەكادیمی لە هەولێر كرد
ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی، ٢ی١١ی٢٠٢١، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی د. ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان و پارێزگاری هەولێر و وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بریكاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سەرۆكی زانكۆیەكان و مامۆستایانی زانكۆ، بەشداری لە دیداری دەستەی دەستپاكی توێژینەوەی ئەكادیمی لە هەولێر كرد.
هەر لە دیدارەكەدا لەلایەن سەرۆكی دەستەی دەستپاكی و بریكاری وەزارەتی خوێندنی باڵا وتەیان پێشكەش بە ئامادەبووان كرد سەبارەت بە كوالیتی خوێندن و بابەتی دەستپاكی زانستییەكانی خوێندن و بەرەوپێشبردنی ڕەوشی خوێندن لە زانكۆیەكانی هەرێمی كوردستان.
شایانی باسە بۆ یەكەم جارە ئەم جۆرە دیدارە لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت و تێیدا باس لە دەسپاکی ئەکادیمی بکرێ. بڕیارە ئەو جۆرە دیدارانە لەگەڵ دامەزراوەی تریش بەڕێوە بچێت.
464 views19:01
2021-11-01 17:35:23
الى معالي وزير التربية
الدكتور علي حميد مخلف الدليمي المحترم
يطيب لي أن أهنئكم على بدء العام الدراسي الجديد ٢٠٢١ -٢٠٢٢ و الدوام الحضوري في المدارس ، متمنيا لشخصكم الكريم وللكوادر التدريسيةو لطلبتنا الاعزاء الصحة والسلامة والنجاح الدائم وأن يكون هذا العام الجديد بادرة الخير والتوفيق لكل مراحل التعليمية، و نطلب من العلي القدير ان يحفظكم من تبعات الجائحة ( كورونا ) التي لا تزال تحصد المزيد من الضحايا، و اتمنى ان تتوسع افق التعاون المشترك في سبيل نجاح العملية التربوية و دمتم برعاية الله وحفظه .
أخوكم
ئالان حمەسعيد صالح
وزير التربية في حكومة اقليم كوردستان / العراق
548 viewsedited 14:35
2021-10-31 17:24:26
621 views14:24
2021-10-31 17:24:26
کۆبوونەوەی ھاوبەشمان لەگەڵ تیمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و پێشوازی کردنمان لە بەشێکی قوتابیانی ناڕازی لە ئەنجامی زانکۆلاین.
خۆشبەختانە گەیشتین بەو ئەنجامەی کەوا لە ٢٤ کاتژمێری داھاتوودا بڕیاری وەرگرتنی تەواوی قوتابیان و خوێندکارانی ئازیز بدرێت لە زانکۆ‌و پەیمانگاکان بە پێی ڕێزبەندی نمرەکانیان ، ئەمەش بە زیاد کردنی کورسی خوێندن لە زانکۆ حکومیەکان ، بەخۆڕایی و کەمکردنەوەی کورسی خوێندن بە پاڕالێل.
ھیوادارم توانیبێتمان خزمەتێک بەو توێژە ھەستیارە بکەین و ئەوانیش بگەن بە ئامانجەکانیان.
عبدالسلام دۆلەمەری
سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی-پەرلەمانی کوردستان
604 views14:24
2021-10-29 13:05:49
سەرجەم ئەو قوتابیانەی کە نمرەکانیان لە ٩٩ بەسەرەوە بو ، بەھۆی کەمی ژمارەی پلانەوە لە کۆلیژی پزیشکی گشتی ناویان نەھاتبوەوە چارەسەر کران و دابەش دەکرێن بەسەر کۆلیژە پزیشکییەکانی کوردستان دا...
لە ئێستادا لەپەیوەندیداین و کۆبوونەوەکانمان بەردەوامن لە گەڵ بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا بۆ چارەسەری تەواوی گرفتەکانی بەردەم وەرگرتنی قوتابیان لەزانکۆوپەیمانگاکان.
بەھیواین ھەموو قوتابیان و خوێندکارانی ئازیز بگەن بە مافە ڕەواکانتان، پەنا بەخوا ھەواڵی خۆشتر دەبیستن.
عبدالسلام دۆلەمەری
سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا-پەرلەمانی کوردستان
https://t.me/zanyari_wazarati_parwarda
289 views10:05
2021-10-26 20:14:51
گشتاندنێكی گرنگ تایبەت بە پەیڕەوكردنی ڕێنماییە تەندروستیەكان.
619 views17:14
2021-10-26 20:14:22
ئەمڕۆ لە تەلاری پەرلەمان پێشوازیمان کرد لە بەشێکی ماموستایانی وانەبێژ ی ئازیز.
416 views17:14
2021-10-25 20:42:22
541 views17:42
2021-10-25 20:42:18
لیژنه‌ی په‌روه‌ده و خوێندنی باڵا ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر گرفتی مامۆستایانی وانه‌بێژ و سێ یه‌كه‌مه‌كانی هه‌رێم و فەرمانبەرانی گرێبەست ئاماده ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن و ئاماده كردنی ڕاپۆرت ,نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 25/10/2021,لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌سه‌ر په‌رشتی عبدالسلام دۆڵه‌مه‌ڕی سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژ و هه‌نگاوه‌كانی لیژنه بۆ دۆیزنه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌ی گونجاو كه‌له‌ئاست داخوازیه‌كانی ئه‌وان بێت,هه‌روه‌ها بابه‌تی سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێم و فەرمانبەرانی گرێبەست قسه‌ی له‌سه‌ر كرا ,بڕیاردرا كه ڕاپۆرتێكی گشتگیر ئاماده‌بكرێت و هه‌نگاوه‌كانی لیژنه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م گرفتانه وئاماژه به نه‌خشه ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كان بكرێت و له دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مان له ڕۆژی سێ شه‌ممه 26/10/2021 بخرێته ڕوو.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو و یاداشتانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه كرابوون خوێندرانه‌وه و دوای وه‌رگرتنی ڕاو سه‌رنجی ئه‌ندامان كاری پێویستیان له‌سه‌ر كرا و ئاراسته‌ی لاه‌ینی په‌یوه‌ندیدار كران به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن و كاری پێویست.
542 views17:42
2021-10-24 20:23:21
ڕوونکردنەوە:
بۆ دەرچووانی ئازیزی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی ،
وێڕای دەستخۆشی زۆرمان بۆ ماندووبوون و شەونخوونی فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی ھەرێم ،
لە ئەنجامی بەدواداچوونمان بۆ ھۆکاری دواکەوتنی ئەنجامی وەرگرتنتان لە زانکۆ‌و پەیمانگاکان ، لە پێنج شەممەی ڕابردوویەوە لە ناوەندی وەرگرتن ، ڕێکارەکان تەواو ببوون بەڵام ھەندێ گرفت لە وانەی کەوا ڕاستەوخۆ مامەڵەی وەرگرتنیان پێشکەش کردبوو، ھاتنە پێش ، جا لە ئێستادا کاری ووردتر و دەقیقتری پێویستە بۆیە ئەمڕۆ ئەنجامەکانی زانکۆلاین ڕانەگەیەندرا و دواخرا تا دیراسەیەکی باشتر بکرێت و ھەڵەکانی ساڵی پار دووبارە نەبنەوە،
ھیودارین قوتابیان و خوێندکارانی ماندوو نەناس پشوو درێژتر بن ،
پەنا بەخوا کارەکان بەرەو تەواو بوون دەچێت و لە کاتێکی نزیکدا ڕادەگەیەندرێت.
عبدالسلام دۆڵەمەڕی
898 views17:23