آدرس کانال:
دسته بندی ها:
تحصیلات
زبان: فارسی
مشترکین:
1.81K
توضیحات از کانال
کەناڵی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حكومهتی ههرێمى کوردستان لە تێلیگڕام.
Ratings & Reviews
Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.
5 stars
2
4 stars
0
3 stars
0
2 stars
1
1 stars
0
آخرین پیام ها 5
2021-11-23 17:31:40
#بەپەلە #بەپەلە
بۆ ماوەی هەفتەیەڪ پشووی فەرمی لەزانڪۆ و پەیمانگاڪانی شاری سلێمانی ڕاگەیەنرا.
@zanyari_wazarati_parwarda
401 views14:31
2021-11-20 20:06:36
#ئالان_حەمە_سەعید وەک باوکێک بەشداری لە کۆبینەوەی دایک و باوکان دەکات.
سەرپەرشتیاری بەڕێزی قوتابی سڵاوتان لێبێت :
بەسوپاسەوە داوات لێدەکەم بەشداربن لە کۆبوونەوەی دایکان و باوکان کە لە قوتابخانە ئەنجامدەدرێت ، گوێگرتن لە بەرێوەبەر و مامۆستایان و بەهەند وەرگرتنی تێبینییەکانیان دەبێتە هۆکاری ئاگاداربوونت لە دۆخی منداڵەکەت لە قوتابخانە لە هەموو ڕوویەکەوە. گرنگ نییە لە چ پلە وپۆستێکیت ، گرنگ نییە بازاڕ و دوکان و شوێنی ئیشەکەت چییە، گرنگ منداڵەکەتە لێی بەئاگابیت و گوێبیستی مامۆستاکانی بیت کە بەدڵسۆزییەوە ئەرکی پەروەردە و فێرکاری منداڵەکەت دەگرنە ئەستۆ، سەرقاڵیت هەرچی بێت منداڵەکەت لەیاد مەکە .
ئەمڕۆ من چوومە کۆبوونەوەی بەخێوکاری قوتابیان، وەک باوک نەک وەک وەزیری پەروەردە، بەرێزیشتان بەگرنگییەوە بەشداربن.
ئالان حەمەسەعید
٢٠ ی ١١ ی ٢٠٢١
@zanyari_wazarati_parwarda
203 views17:06
2021-11-12 13:14:57
ڕۆژی یەڪ شەمــمە 14ی 11لە زانڪـۆی ســۆران و زانکۆی ڪۆیە دەوامی قـۆناغـی یەڪـەم دەســت پێــدەڪــات .
@zanyari_wazarati_parwarda
266 views10:14
2021-11-11 16:44:18
وەزیری پەروەردە پێشوازی لە کونسوڵى تازەی وڵاتی ئوردن لە هەولێر کرد
ئهمڕۆ پێنجشهممه رێکەوتی ١١ی ١١ی ٢٠٢١، "ئالان حەمەسەعید ساڵح"وهزيرى پهروهردهى حكومهتى ههرێمى كوردستان، پێشوازى له بەرێز"فواد خازر المجالی"کونسوڵى ئوردن و شاندی یاوەری له ههولێر كرد.
له دانيشتنهكهدا وهزيرى پهروهرده خۆشحاڵى خۆى دهربڕى به سهردانى کونسوڵى ئوردنى بۆ وهزارهتى پهروهرده، به مهبهستى زياتر ئاشنا بوون له ڕهوشى پهروهرده و پرۆگرامەکانی خوێندن له ههرێمى كوردستان به گرنگی باسى لێوه كرا. شاندهكه ئامانجیان دروستکردنى پەیوەندى زیاتر و سوودوەرگرتن لە ئەزموونى هەردوو وڵات بوو و ئامادەیی خۆیان دەربڕى لە هەر جۆرە پاڵپشتى و پەیوەندی و هاوکارییەکى فەرهەنگى و پەروەردەیی دەربڕى.
هەروەها کونسوڵى ئوردن باسى ئەو پەیوەندییە مێژووییەى وڵاتەکەى کرد لەگەڵ هەرێمى کوردستان و بە پێویستى زانى پەیوەندییەکان گەرموگڕتر بن.
لهكۆتاییدا وهزيرى پهروهرده خۆشحاڵى خۆى و ئامادەیی حکومەت و وەزارەتى دەربڕى لە دروستکردنى پەیوەندییە نیشتیمانى و پەروەردەییەکان.
439 views13:44
2021-11-11 16:26:15
نوێترین لێدوانی وەزیری پەروەردە لە بارەی داخستنی قوتابخانەکانەوە
د.ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەم کاتەدا ھیچ ئەگەرێک بۆ داخستنی قوتابخانەکان بەھۆی کۆرۆناوە نییە.
@zanyare_wazarati_parwarda
360 views13:26
2021-11-10 16:25:46
وەزیری پەروەردە پێشوازی لە کونسوڵی ئەڵمانیا لە هەولێر دەکات
ئهمڕۆ چوارشەممە ڕێكهوتى ١٠ی١١ی٢٠٢١، "ئالان حەمەسەعید ساڵح"وهزيرى پهروهردهى حكومهتى ههرێمى كوردستان، بەیاوەری راوێژکاری وەزارەت پێشوازى له بەڕێزان "كلمنتس زمنتر" کونسوڵی ئەڵمانیا و "ئەنەيس بيوليكی" بەرێوەبەری پەیمانگەی گۆتە ئەڵمانی لە هەرێمی کوردستان کرد.
لەدیدارەکەدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ھەردوولا کرا، بەتایبەتی لە بوارەکانی گەشەپێدانی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی قوتابخانە ئەڵمانییەکان، هەروەها زمانی ئەڵمانی بخرێتە ناو سیستەمی پلات فۆرمی(ewane) بۆ ئەوەی قوتابیان سودی لێ وەربگرن.
497 views13:25
2021-11-08 21:46:44
ھەموو ئەو ھەواڵانەی قوتابیان بە تایبەت قوتابیانی پۆلی ١٢ و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەم چەناڵە ببینە ھەواڵی راست و درووست لێرەیە https://t.me/zanyari_wazarati_parwarda
575 views18:46
2021-11-08 21:45:59
ھەموو ئەو ھەواڵانەی قوتابیان بە تایبەت قوتابیانی پۆلی ١٢ و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەم چەناڵە ببینە ھەواڵی راست و درووست لێرەیە
https://t.me/zanyari_wazarati_parwarda
567 views18:45
2021-11-07 23:00:09
بەوێنە: مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی (١٨) پۆلی لە گوندی کۆری شاری هەولێر، لە لایەن ڕێزدار "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
682 views20:00
2021-11-07 14:10:17
کابینەی نۆیەم، لە سێکتەری پەروەردە لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوو، 50 قوتابخانەی نوێی بۆ 25 ھەزار قوتابی دروستکردووە. بڕیاریشە لە داھاتوودا؛ 23 قوتابخانە و باخچەی ساوایانی نوێ، دروستبکرێن.
608 views11:10