2022-07-02 23:48:34
"ئەوینی سپی"
من وامزانی تەوقەیەکە ڕاگوزاری و
ئیتر دەستم دەستەکانت بەجێ دێڵێ.
من وامزانی سەرنجێکە ڕێبوارانە و
ئیتر چاوت چاوەکانم بەجێ دیڵێ.
من نەمزانی و بەختەوەر بووم کە نەمزانی...
ئەوا ئێستەیش؛
دەستەکانت بوونە ھێلانەی ھۆنراوەم.
من نەمزانی و بەختەوەر بووم کە نەمزانی....
ئەوا ئێستەیش؛
چاوەکانت بوونە پرشنگی سەرچاوم...
ئاھ.. گیانەکەم!
لە ڕێ و بانی ئەم ئەوینە سپییەدا
ئێمە ئێستە بووین بە دەستێک
ئێمە ئێستە بووین بە چاوێک
ئێمە ئێستە بووین بە دڵێک
ئاھ.. گیانەکەم!
دوو کەس بووین و
لە جیهانی ئەم عەشقەدا
بووین بە کەسێک!
" شێرکۆ بێکەس "
@sherkoofayagh
3.5K views20:48