Get Mystery Box with random crypto!

مامۆستا شێرکۆ بێکەس

لوگوی کانال تلگرام sherkoofayagh — مامۆستا شێرکۆ بێکەس م
لوگوی کانال تلگرام sherkoofayagh — مامۆستا شێرکۆ بێکەس
آدرس کانال: @sherkoofayagh
دسته بندی ها: دستهبندی نشده
زبان: فارسی
مشترکین: 3.32K
توضیحات از کانال

هەتا شەوگار درێژتر بێ
"رۆژ" خۆشەویستر ئەبێ لام
بێ دەنگ نابم
❤️☀️💚
شکۆی شێعر و ئەدەبی کوردی✌️

Ratings & Reviews

5.00

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

3

4 stars

0

3 stars

0

2 stars

0

1 stars

0


آخرین پیام ها 3

2022-05-11 23:33:30
بووکی کوردستان #لەیلا_قاسم کێ بو ؟


ئەمڕۆ ١٢ی مەی (٢٢ی گوڵان) هاوکاتە لەگەڵ ٤٨مین ساڵیادی لەسێدارەدانی #لەیلا_قاسم و هاوڕێیانی بە دەستی سەدام حسەینی گۆڕبەگۆڕ. یادیان هەرمان


مامۆستا شێرکۆ بێکەس بۆ شەهید لەیلا قاسم :

"نــاو"
گۆمێ شووی کرد بە ئاسۆیەک
لە باوەشی
سێیەم وەرزا
لە ناو شەبقی
دەم کەلا کچێکیان بــوو
بــۆ ناو گەڕان
هەر چـــی شــــاخــە ،کــۆبـوونەوە
هەر چــی باڵندە و درەختــە
گردبــوونەوە و
بە هــەموویـان
کچەکەیان ناونــا : "لـــەیـلا"!
@sherkoofayagh
1.0K views20:33
باز کردن / نظر دهید
2022-05-10 12:57:42
دڵنیا بە
هەتا زامی لەشی مێژووم جێی قوڵتر بێ
هەتا کسپەی پڕ زریکەی
قایمتر بێ
هەتا شەوگار درێژتر بێ
"رۆژ" خۆشەویستر ئەبێ لام
بێ دەنگ نابم

@sherkoofayagh

شێرکۆ بێکەس
988 views09:57
باز کردن / نظر دهید
2022-05-09 00:29:32
خۆت لێره نیت و بزریت
بەڵام هێشتا زەردەخەنەت هەر لێرەیه و
لە سەر کورسیی بەرامبەرم دانیشتووه
خۆت لێره نیت
بەڵام دوای خۆت، ڕەنگی قژت و
تۆنی دەنگت و
بۆنی لەشت
بۆ تەنیاییم و ژوورەکەم جێ هێشتووە
خۆت لێره نیت و بزریت
بەڵام ئەوەی که بەردەوام
لەو ماڵەودا و لە سەر چرپا و له جێگەدا و
له خەویشدا لەگەڵمایه و
جێم ناهێڵێ
دیمانەی خۆشەویستیته...

"شێرکۆ بێکەس"
@sherkoofayagh
1.3K views21:29
باز کردن / نظر دهید
2022-05-03 01:17:10
ئاوێزانم بە
مەرگ ئەڵێ درەنگە
عەدەم ئەڵێ درەنگە
بەھەشت و دۆزەخ ئەڵێن درەنگە
فەنابوون یەک ساتە و ھەموو سات
ئەی کچی مەرگەسات!
ئەی ژنی بەفری ڕەش!
ئەی کچی وڵاتی تاعوون و کارەسات!
ئاوێزانم بە، تێکەڵم بە...
تۆ گەردەلوول و من پێدەشت،
تێکەڵم بە...
تۆ دڵنیایی و منیش ترس،
تێکەڵم بە...
لە کەڵەموستی پێمەوە تا تەوقی سەر
تێکەڵم بە...
موو بە موو، دەمار بە دەمار،
تێکەڵم بە...

"شێرکۆ بێکەس"
@sherkoofayagh
736 views22:17
باز کردن / نظر دهید
2022-02-14 15:26:23
"ڤالنتاین"

نووسین و خوێندنەوە "شێرکۆ بێکەس "
@sherkoofayagh
543 views12:26
باز کردن / نظر دهید
2022-02-10 02:20:36 هەندێ لەو شیعرە ورد و بچووکانەی کە لە شەوانی پاسەوانیدا لە عەمباری کتێبەکاندا و لەو دە شەوەدا نووسیمن!

یەکەم شەو
زەوییەک بووم
سخار.. سخار
ڕەش و بەدبەخت
وام دانابوو لە دواییدا
یان کونده‌پەپوو بمکڕێ
یان گۆڕستان!
وەلێ ڕۆژێ عەشقی کیژۆڵەیەک هات و
ڕەشی کردەوە بە سپی و
کچیش خۆی کرد بە ڕێژنە و
گوڵی باران!

دووەم شەو
کە بانگت کرد شیعر نایەت
با سەد دەرگایش لەبەردەمیا بکەیتەوە
ئەو وەختێ دێ بانگ نەکراوە و
چی دەرگایشە داخراوە و
بەسەر حەساردا بازئەدا و
لە درزێکی باریکەوە
دێتە ژوورێ!

سێیەم شەو
هەزار ماچی نیشتمانەکەی خۆم کرد و
ئەو یەک ماچی نەکردمەوە.
بە زۆر نییە
خۆشەویستی ئاڵا نییه دروستی کەم
یان تابلۆیەک بیکڕمەوە.

چوارەم شەو
ئەو وەختەی کە بووی بە عاشق
عەشق ئەتکا به شمشاڵ و
ئەتنێ بە لێوی خۆیەوە
ئەوسا ئیتر تۆ دڵۆپی حەسرەتیت و
لە بەردەمی ماشقەدا
وردە وردە ئەتوێیتەوە!
بە بێ ئەوەی پێبزانێ
عاشق سەری خۆی داوەتە
دەست نادیارێ
جارێک ئەبێ بە گەواڵەی
شێت و وێتی کەنار زەریا و
جارێکی دی بە باگژەی نیوەشەوی
جادەی شارێ!
من ئەوەندە بەسەر عەشقی
ڕۆزانادا نووشتامەوە
ئەوەندە سەیری چاویم کرد
تا تەنیاییم بووە بە هەڵم و
هەڵم بە گۆمی ئیلهامی و
لە دواییشدا بە ئیجگاری
خۆم و شیعرم تیا توانیەوە!

پێنجەم شەو
شەوانی تر بە دەم درۆی
سەوز و سوور و
بەڵێنی ترش و شیرینی
ئەو نیشتمانەی خۆمەوە
نیگاکانم ئەچوونە خەو.
کە ئەنووستم خەوەکانم لەناو خەودا
ئەهاتنە دی.
بەڵام وەختێ کە بەیانیان هەڵئەسام و
چاوەکانم ئەکردەوە
جگە لە تراویلکەیەک
ئیتر من هیچم نەئەدی.!

"شێرکۆ بێکەس"
@sherkoofayagh
404 views23:20
باز کردن / نظر دهید
2022-02-10 02:19:55
هەندێ لەو شیعرە ورد و بچووکانەی کە لە شەوانی پاسەوانیدا لە عەمباری کتێبەکاندا و لەو دە شەوەدا نووسیمن!
.
.
.
"شێرکۆ بێکەس"
@sherkoofayagh
392 views23:19
باز کردن / نظر دهید
2022-02-06 01:29:27 #گۆرانی : "دەلالۆ"
شیعری : مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس
بە دەنگی:
مامۆستا #ناسر_ڕەزازی

#مامۆستا_ناسر_ڕەزازی_ناسنامەی_گەلی_کوردە
@sherkoofayagh
687 views22:29
باز کردن / نظر دهید
2022-02-06 01:25:18
دەلاڵو.. دەلاڵو.. دەلاڵو.. هەستەوە
تۆ زریانی و سواری ئەسپە شێکەت بەوە
هەستەوە بە بەن سامۆتەی زینەوە
تفەنگەکەت.. قەڵەمەکەت
گوارەی سووری گوێچکەی مێژوون
هێشتا ئەلەرێنەوە
دە ... هەستەوە
دەلالۆ.. لالۆ.. لالۆ.. هەستەوە

هەموو هاتووین بەسەر سەری ئەم هەوارە نوێیەتەوە
وەک شۆرابەی برژانگ هەڵوەری پاییز
گڵمتکی ئاڵ هەڵگەڕاوی سەر مەزارەکەت ماچ ئەکەین
دەلالۆ.. دەلالۆ.. هەستەوە

بەفر بیستی.. هات لە دوو ڕا له شاخەوە
بەرەو "ژیلوان" کلوو کلوو واکەوتنە ڕێ.
گوڵان بیستیان ها لە دوو ڕا
لە هەولێر و سابڵاخەوە
لە قامیشلی و بۆتانەوە بەرەو گوڵوانی دڵەکەت
چەپک، چەپک وا کەوتنە ڕێ
دەلالۆ، دەلالۆ، لالۆ هەستەوە
سواری ئەسپە شێکەت بەوە

دە هەستەوە ئەستێران جڵەوت ئەگرن
ئارەقەی زەنگوڵ زەنگوڵی
لامل و نێو چاوت ئەسڕن.
دە لالۆ.. لالۆ.. لالۆ.. هەستەوە
هێشتا زوو بوو... زوو بوو... زوو
وادەی ئەم کۆچە کوا هەبوو؟
دە لالۆ.. لالۆ.. هەستەوە
سواری ئەسپە شێکەت بەوە

سەر بەرەوە... وا وەرەوە
هۆبە هۆیە و زایەڵەیە
ڕێبنەندان و بەفرانبارە
دە لالۆ.. لالۆ.. لالۆ.. هەستەوە
سواری ئەسپە شێکەت بەوە.

"شێرکۆ بێکەس"
@sherkoofayagh
782 views22:25
باز کردن / نظر دهید
2022-02-01 22:44:26
"عاشق"

یەکەم جار بوو قامیشەڵان،
قامیشێکی عاشقی خۆی لێ یاخی بێ
ئەم عاشقه باریکەڵه ڕەنگ‌زەردەمان،
دڵی به بای وەشتا چوبوو.
قامیشەڵان وتیان نابێ و نەیاندایه.
عاشقی شێتی بێ‌هەناو،
وتی ئەو تەنیا له لایه،
ئێوەش هەمووتان له لایه،
ئەوەش دڵم.
قامیشەڵانی ڕق هەڵساو،
بۆ سزادانی دڵداری چاو به شەونم،
دارکونکەرەیان بۆ بانگ کرد،
دار کونکەرەی دەنووک زۆر تیژ،
پێنج شەش کونی کرده دڵ و
لەشی قامیش
لەو ڕۆژەوه،
ئەو عاشقه بوو به شمشاڵ
لەو ڕۆژەوه زامی دڵدار،
به پەنجەی با،
دێته قسه و
گۆرانی بۆ دنیا ئەڵێ
هەتا ئێستا...

"شێرکۆ بێکەس"
@sherkoofayagh
1.3K views19:44
باز کردن / نظر دهید