Get Mystery Box with random crypto!

مامۆستا شێرکۆ بێکەس

لوگوی کانال تلگرام sherkoofayagh — مامۆستا شێرکۆ بێکەس م
لوگوی کانال تلگرام sherkoofayagh — مامۆستا شێرکۆ بێکەس
آدرس کانال: @sherkoofayagh
دسته بندی ها: دستهبندی نشده
زبان: فارسی
مشترکین: 3.32K
توضیحات از کانال

هەتا شەوگار درێژتر بێ
"رۆژ" خۆشەویستر ئەبێ لام
بێ دەنگ نابم
❤️☀️💚
شکۆی شێعر و ئەدەبی کوردی✌️

Ratings & Reviews

5.00

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

3

4 stars

0

3 stars

0

2 stars

0

1 stars

0


آخرین پیام ها 6

2021-05-29 00:54:11
ئەی تەمە ژن!
من واهاتووم...
ئیتر چراوگی سەری خۆم
بدەمە دەست شەقامێکی
شەوگاری تۆ
من واهاتووم کە
گمەگمی تەنیاییت لە
چوار چێوەی هێلانەیەک
بێنمە دەرێ و ئیتر
بیسپێرم بە ئاسمان،
ئیتر بیسپێرم به چریی دارستان و
بە گۆرانییە میللیەکانی،
ناو گەڕەکی هەژارەکان.

من وا هاتووم
چارەنووست ئیتر،
بسپێرم بە مەرگم،
وەختێ مەرگم
پەنجەرەیەک لە ساماڵدا
بکاتەوە و لەسەر
باخچەی گوڵی ڕەشت،
من ئەمەوێ لەم
شەڕی عەشقە نوێیەمدا...
وەکوو بارانی سەر ئاگر
دابکەم و ئینجا بمرم.

من وا هاتووم...
ڕۆحم بە پرچتا هەڵواسم
بەهەردووکمان جۆلانەیەک
لە شەفەق و
جۆلانەیەک لە خەونەکانی ئایندە
دروست بکەین،
بۆ ئەو چرا و گوڵ مێخەک و
پیاڵەی شەراب و کتێب و کەمانچانەی
سبەی ڕۆژ ئەبنه منداڵمان.

"شێرکۆ بێکەس"
@sherkoofayagh
2.7K views21:54
باز کردن / نظر دهید
2021-05-26 01:15:11 هەندێ لەو شیعرە ورد و بچووکانەی کە لە شەوانی پاسەوانیدا لە عەمباری کتێبەکاندا و لەو دە شەوەدا نووسیمن!

"شێرکۆ بێکەس"
@sherkoofayagh
2.1K views22:15
باز کردن / نظر دهید
2021-05-09 21:03:51
لە یادتاندا بێت..
پشت نەکەنە شیعر و گۆرانی و لەیلاکان و خەونەکانتان...
منداڵەکانتان فێر بکەن بۆ نیشتمان، بۆ ئەمڕۆیان و بۆ بەیانی منداڵێک بن لە جنسی شیعر و باران...
ئەتان‌سپێرمە دەستی بـــــــا و خـــــــۆر، تا بەیانییەکی نەفرە دوور..
وانەی عەشـــق و ڕاستی بۆ نیشتمانمان بهۆننەوە...!!!

#فەرزاد_کەمانگەر

@sherkoofayagh
3.4K views18:03
باز کردن / نظر دهید
2021-05-09 08:45:55
19 گوڵان ڕۆژی مامۆستا پیرۆز بێ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئەوەی کە هەرگیز پێتان ناکرێ،
سڕینەوەی ئازادییە لە ڕوحمانا...!!!!


#شێرکۆ_بێکـەس
ــــــــــــــــــــــــــــ
#فەرزاد_کەمانگەر
#شیرین_عەلەمهولی
#عەلی_حەیدەریان
#مێهدی_ئیسلامیان
#فەرهاد_وەکیلی

@sherkoofayagh
2.7K viewsedited  05:45
باز کردن / نظر دهید
2021-05-07 10:17:34
ئەمڕۆ حەڤدەی بانەمەڕ ڕێکەوتە لەگەڵ ڕۆژی کۆچی دوایی بلیمەت و زانای کورد "مامۆستا قانع" شاعێری چەوساوەکانی کوردستان لە ساڵی ۲٦٦٥ی کوردی(۱۹٦٥ی زایینی)، یادی بەرز و هەتایی، ڕۆحی شاد.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کچ ئەگەر وەک کوڕ نەکا سینگی بە قەڵخانی گولـلە

زەحمەتە تەنیا بە کوڕ ئیشی گەلت بۆ سەرکەوێ!

#قانع

@sherkoofayagh
2.5K views07:17
باز کردن / نظر دهید
2021-05-02 15:35:43
ئەمڕۆ ٢ی ئایار(مەی) هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ئمپراتۆری شێعری دنیا مامۆستا شێرکۆ بێکەس ی نەمر. گەلەک پیرۆزە لە هەمووان و بەتایبەت خوێنەران و هۆگرانی مامۆستا شێرکۆی مەزن

@sherkooFayagh
2.6K viewsedited  12:35
باز کردن / نظر دهید
2021-04-23 19:44:39
ئەمڕۆ 23/4 ڕۆژی جیهانی کتێب لەهەموو ئەویندارانی کتێب و خوێندنەوە پیرۆز بێت
بە هیوای سەرکەوتنی تیشکی زانست و مەعریفەت بەسەر ڕەشایی جەهل و نەزانیندا و هەروەها هەنگاونان بەرەو کۆمەڵگایەکی کراوە و پێشکەوتوو
@sherkooFayagh
3.1K views16:44
باز کردن / نظر دهید
2021-04-21 00:49:48
تۆ ...!؟
ڕه‌نگ و بۆنی هه‌موو گوڵه‌کانت بردووه‌ بۆیه.
..په‌پوله‌کان پرچت بۆ شانه‌ ده‌که‌ن...!


" شێرکۆ بێکەس "
@sherkooFayagh
3.2K views21:49
باز کردن / نظر دهید
2021-04-16 09:38:17
من هێندە نابێ زانیومە
وەختێ کە #خۆشەویستی هات
وەختێ کە #ئاوێتە ئەبێ
لە خۆتەوە نازانی چۆن!
زمانی دار، زمانی بەرد، زمانی ئاو،
زمانی زەریا فێر ئەبی و لە دواییشدا
باڵداریت و بۆ خۆت ئەفڕی

#شێرکۆ_بێکەس

@sherkooFayagh
3.2K views06:38
باز کردن / نظر دهید
2021-04-16 09:38:08
ئەمشەو نۆرەی ئێشک گرتن
هاتە سەر من
ئەستێرە ویستی بمنوێنێ
بێ هوودە بوو
کە بەربەیان تەماشام کرد
ئەو نووستبوو

"شێرکۆ بێکەس"

@sherkooFayagh
2.7K views06:38
باز کردن / نظر دهید