Get Mystery Box with random crypto!

AVA TODAY

لوگوی کانال تلگرام avatodaykurdi — AVA TODAY A
لوگوی کانال تلگرام avatodaykurdi — AVA TODAY
آدرس کانال: @avatodaykurdi
دسته بندی ها: اخبار
زبان: فارسی
مشترکین: 11.48K
توضیحات از کانال

Dear @durov
This news channel belongs to all Iranian activists against Islamic Republic oppression and corruption with no pornographic and rough posts.
بۆ پەیوەندی و ناردنی هەواڵ:
@avakurdiadmin

Ratings & Reviews

3.50

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

1

4 stars

0

3 stars

0

2 stars

1

1 stars

0


آخرین پیام ها 676

2021-04-24 19:39:01
فرانس ٢٤؛ مانۆڕی هاوبەشی فەرانسە، ژاپۆن و ئامریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی چین

مانۆڕێکی گەورەی سەربازی لە کەناراوەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ژاپۆن بەڕێوە دەچێ.

بەپێی ڕاپۆرتی فرانس ٢٤، حەوتووی داهاتوو مانۆڕێکی سەربازیی گەورە بەشێوەی هاوبەش لەنێوان سێ وڵاتی ژاپۆن، فەرانسە و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا بەڕێوە دەچێ.

هێزی وشکانیی ژاپۆن (JGSDF) لە ڕاگەیەندراوێکدا، لەو بارەوە وتوویە، ئەم مانۆڕە لە ڕۆژی ١١ تاکوو ١٧ی مانگە و بۆ یەکەم جار هێزی هەر سێ وڵاتەکە تێیدا بەشدار دەبن.

تۆکیۆ لەم ماوەیەدا، بۆ پێشپێگرتن لە پێشڕەوییەکانی چین لە دەریاکانی ڕۆژهەڵات و باشووری ئەو وڵاتە، پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی وەکوو هاوبەرژەوەندی دەناسرێن؛ پتەوتر کردووەتەوە.


@avatodaykurdi
1.5K views16:39
باز کردن / نظر دهید
2021-04-24 19:26:10 سووپاى پاسداران لاوێکى ماکۆیی دەکوژن و تەرمەکەی نادەنەوە



ڕۆژی چوارشەممە بیست و پێنجەمی خاکەلێوە ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، شارومەندێکی کورد به ناوی "ئەحمەد ئارسن" کۆڕی حەسەن خەڵکی گوندی "مولیک" سەر بە پارێزگای ماکو بە هۆی تەقەی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد.

هێزەکانی سوپای پاسداران ماڵی "ئەحمەد ئارسن"یان گەمارۆ دا و بە چەکی نیوە قورس و سوک هێرشیان کردە سەری و بە توندی برینداریان کرد،پاشان بە برینداری لە بەتانییەک ئاڵاندوویانە و پاش دوو ڕۆژ هەواڵی مردنی دەدەنە بنەماڵەکەی.

بنەماڵەکەی لە ژێر هەڕەشە و گوشاری هێزە ئەمنییەکانی ماکوو ناچار دەبن بێ ئەوە تەرمی "ئەحمەد ئارسن" ڕادەستیان بکرێت، مەراسمی سەرەخۆشی بۆ بگرن. تا ئێستا هیچ بەرپرسێکی قەزایی لەسەر هۆکاری ئەو ڕووداوە یان تۆمەتەکانی ناوبراو لێدوانی نەداوە.
پاش کوژرانی"ئەحمەد ئارسن" هێزە ئەمنییەکانی ماکوو خۆشکەزای ناوبراو بە هۆی درکاندنی ڕووداوەکە دەستبەسەر دەکەن و پاش لێپرسینەوە ئازادی دەکەن.

لینکى درێژەى هەواڵ لە ماڵپەڕى ئاڤاتودەى:
https://www.avatoday.net/ku/node/14298

@avatodaykurdi
1.5K views16:26
باز کردن / نظر دهید
2021-04-24 19:26:10
سووپاى پاسداران لاوێکى ماکۆیی دەکوژن و تەرمەکەی نادەنەوە


لینکى درێژەى هەواڵ لە ماڵپەڕى ئاڤاتودەى:
https://www.avatoday.net/ku/node/14298

@avatodaykurdi
1.4K views16:26
باز کردن / نظر دهید
2021-04-24 19:01:13
دەرکردنی حوکمی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بۆ سومەیه کارگەر


ڕۆژی هەینی ۳ی گۆڵانی ١٤٠٠ى هەتاوی، دادگای ئێڤین پاش تێپەڕبوونی شەش مانگ لە دەستبەسەرکردنی سومەیه کارگەر حوکمی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بۆی دەرکردووە.

بەپێ ڕاپۆرتەکان تا ئێستا بنەماڵەی سومەیە ئەو پارەیان بۆ کۆ نەکراوەتەوە و سومەیە کارگەر لە زیندان، بە ناچاری ماوەتەوە.

سومەیه کارگەر خەڵکی ئیلام و دەرچووی فەلسەفه لە زانکۆی تەورێزە.

ناوبراو لە ڕێکەوتی ۲۵ی ڕەزبەری ساڵی ۹۹ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، لە ماڵەکەی خۆی لە تاران دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئێڤین گوازرایەوە.

@avatodaykurdi
1.5K views16:01
باز کردن / نظر دهید
2021-04-24 18:44:02
خاوەران شەرمێکی دیکە بۆ کۆماری ئیسلامی

بنەماڵەی لەسێدارەدراوانی دەیەی ٦٠ى هەتاوی بە هەوڵدانێکی زۆر و سەرەڕای مەترسی زۆرەوە، گۆڕە بەکۆمەڵەکانی خاوەرانیان دۆزییەوە. بەڵام ئێستا کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بەهاییان ڕاگەیێندراوێکیان بڵاو کردەوە که بەرپرسانی ئاسایش بەوان گوتویانە گۆڕە بەکۆمەڵەکان چۆڵ کراون و ناچاریان کردوون تا تەرمی مردووەکانیان لەو گۆڕانە بنێژن تا جینایەتی دەیەی شەستیان بشارنەوە.

@avatodaykurdi
1.5K views15:44
باز کردن / نظر دهید
2021-04-24 18:32:01
سووکایەتیکردن بە کەمئەندامان، لە بەرنامەی ڕاستەوخۆی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی

بوودجەی ئەمساڵی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی ٢ هەزار و ٦١٩ملیار تمەن بووە، ئەمە جگە لە پارە زەبەڵاحە بێڕکابەرە رێکلامەکان لەو دەزگایە دایە، کەچی سەرەڕای ئەو سەرمایە و داهاتە زۆرە بەهۆی ئەمنییەتی بوونی ئەو دەزگایە و دامەزرانی مەسڵەحەتی، ڕۆژ دوای ڕۆژ، پێشکەشکار و بێژەری پسپۆر و پرۆفشنال کەم دەبێت و جێگە بۆ دادڕێژی کەمزانەکان زۆر دەبێت.

@avatodaykurdi
1.5K views15:32
باز کردن / نظر دهید
2021-04-24 18:18:01
ئەو دیمەنەی کەدەیبینن گوندی خاپور کراوی سوغانلوی پیرانشارە کە لەبەر گەڵاڵەی ژیانەوەی گولێ ورمێ و بەنداوی کانی سێو، گوندەکە هەمووی کەوتووەتە ژێر ئاو و ئاسەوارێکی لێ نەماوە



سیاسەتە بوغزاوییەکانی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە ناوچە کوردستانییەکانی ڕۆژهەڵات بووەتە هۆی گۆڕینی جوگرافیا و ناوچە، دیمۆگرافی و کاولکردنی کوردستان.

@avatodaykurdi
1.5K views15:18
باز کردن / نظر دهید
2021-04-24 17:56:15
دووپاتبوونەوەی سێناریۆی ٩٦ بە هێنانی پاسدارێک بۆسەر شانۆى سەندووقەکانى دەنگدان


لینکى درێژەى ڕاپۆرت لە ماڵپەڕى ئاڤاتودەى:
https://www.avatoday.net/ku/node/14297

@avatodaykurdi
1.4K views14:56
باز کردن / نظر دهید
2021-04-24 17:56:14 دووپاتبوونەوەی سێناریۆی ٩٦ بە هێنانی پاسدارێک بۆسەر شانۆى سەندووقەکانى دەنگدان



ڕاگەیاندنەکانی سەر بە سوپای پاسداران بەشێوەی بەربڵاو دەستیان داوەتە ڕووماڵی خۆبەربژێرکردنی پاسدار دێهقان. لێکچوونی ڕابردووی ئەو پاسدارە لەڕووی تەندوتیژی و هەڕەشەوە ئەوە دەردەخات کە سیناریۆی بەناو هەڵبژاردنەکانی چوار ساڵ لەمەوپێشی ئێران دووپات دەبێتەوە.


لە هەڵبژاردنەکانی چوار ساڵ بەر لە ئێستەی ئێراندا، ڕاگەیاندنەکانی سەر بە سپای پاسداران لەلایەک و ڕاگەیاندنە فارسی‌زمانەکانی دەروە، بەشێوەی جیاواز بەڵام هاوئامانج، دەستیان دایە پاڵپێوەنانی خەڵک بۆسەر سندووقە پووچەڵەکانی دەنگ دان.

بەدەستکەوت ناساندنی پێشپێگرتن لە سەرکەوتنی بەناو کاندیدای سەر بە سپای پاسداران، ئەو ڕێوشوێنە بوو کە هەواڵدەرییە فارسی‌زمانەکانی دەرەوەی ئێران گرتیانەپێش و ئەوەش وەکوو تەواوکەری هەوڵەکانی میدیاکانی ڕێژیمی ئێران دەهاتە بەرچاو.

لەو کاتەدا، ئەم ڕاگەیاندنانە بە بانگهێشتی کۆمەڵێک مۆرەی ماوەبەسەرچووی ڕێژیمی ئێران، هەوڵیان دا تا بە بۆڵدکردنی پێشینەی ڕەشی ئیبراهیمی ڕەئیسی، هۆکارێک بۆ هاتنەسەر سندووقی خەڵک دروست بکەن. ئەم میدیاگەلە لەژێر ناوی پاراستنی بێلایەنی، هەموو مۆرە ڕزیوەکانی ڕێژیمیان هێنایە سەرشانۆ و وەکوو کارناس و چاوەدێر ڕاوبۆچوونیان لێ وەردەگرتن.

ڕووماڵی بەربڵاوی کاندیداتۆریی پاسدار دێهقان و بەردەوامبوونی ئەو ڕاگەیاندنانە لەسەر ڕێوشوێنی ڕابردوویان، ئەوە دەسەلمێنێ کە خەڵکی ئێران جارێکیتر لە بەردەم تاقیکارییەکی گەورەدان. تاقیکارییەک کە دەتوانێ هەموو هەوڵە نەزۆکان بۆ سەرکەوتوو نواندنی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم؛ پەک پێ بخات.



لینکى درێژەى ڕاپۆرت لە ماڵپەڕى ئاڤاتودەى:
https://www.avatoday.net/ku/node/14297

@avatodaykurdi
1.4K views14:56
باز کردن / نظر دهید
2021-04-24 17:41:32 کۆبوونەوەی پزیشکە گشتییەکان و ڕێزیدێنتەکانی کرماشان



کۆمەڵێک ڕێزیدێنت و پزیشکی گشتیی کرماشانی بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە بێوەڵام‌مانەوەی داواکارییەکانیان کۆبوونەوەیەکیان بەڕێوە برد

ئەمڕۆ ٤ی گۆڵان، ئەو کۆبوونەوەیە لە بەردەم بینای ژمارە چوارە ٢ی زانستە پزیشکییەکانی کرماشاندا، بەڕێوە چوو.
لەم ناڕەزایەتی دەربڕینەدا، ژمارەیەکی زۆری پلاکارد بەدەستی ناڕەزایان بەرز ببوونەوە کە تێیاندا باس لە کۆمەڵێک کێشە وەکوو ئاستی کەمی مووچە، کێشکچییەتیی دوورودرێژ و تاقەتپڕووکێنی ٣٠ تا ٣٦ کاتژمێری کرابوو.

هەروها باس لە کەمیی مووچەی دەرمانگاکان لەڕێگەی دەستێوەردانی ئامانجداری دەڵاڵەکان، نەبوونی ژێرخانی ئینتەرنێتی و ئەلەکترۆنی بۆ تۆمارکردنی زانیارییە پێویستەکان و هەروەها دواکەوتنی پێدانی مووچەی ئورژانسەکان بەشێکیتر لە هۆکارەکانی ئەم ناڕەزایەتییە بوون.

لەو گردبوونەوەیەدا جیا لەم بابەتانە کە پەیوەندیی بە پرسە گشتییەکانی پزیشکی لە ئێراندا هەیە، کۆمەڵێک کێشەی خۆجێیی وەکوو خۆتێهەڵقورتانی کەسانی ناشارەزا لە بواری شارەزایانە و گۆڕین و جێگۆڕکێی بەردەوامی بەڕێوەبەرانی ئاست‌بەرزی تەندروستیش خرانە ڕوو.



لینکى درێژەى ڕاپۆرتە هەواڵ لە ماڵپەڕى ئاڤاتودەى:
https://www.avatoday.net/ku/node/14299

@avatodaykurdi
1.4K views14:41
باز کردن / نظر دهید