2021-04-19 22:45:02
زانیاریی نوێ لەسەر چۆنییەتی کوشتنی جێگری فەیلەقی قودس
عەڵی جەوانمەردی مودیری ماڵپەڕی ئاڤاتودەی، لە ڕۆژی کوشتنی حیجازی ڕوونکردنەوەی بڵاو کردەوە و مردنی حیجازی بد قەتڵێکی سیاسی و سڕینەوەی مۆرەیەکی سووتاوی نیزام ناو برد و ئەمڕۆ لە زاری شرۆڤەکارانی ناوخۆی کۆماری ئیسلامی دڕدۆنگی و ناکۆکی لەسەر چونیەتی کوژرانی ئەم سەردارە و پشتڕاستکردنەوەی هەواڵ و شرۆڤەکاری ئاڤاتودەی بخوێننەوە .
لە کاتێکدا سوپای پاسدارانی دەسەڵاتی ئێران مردنی جێگری فەیلەقی قودسی بە جەڵتەی دڵ ڕاگەیاندووە، وتەبێژی ئەو هێزە ڕەتیدەکاتەوە کە حیجازی بە جەڵتەی دڵ مردبێت.
شەوی ڕابردوو، لە ڕاگەیەندراوەێکی فەرمیدا، سوپای پاسدارانی دەسەڵاتی ئێران، ڕایگەیاند: محەمەد حسێن زادە حیجازی، جێگری فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە ئەنجامی جەڵتەی دڵ مردووە.
هەر کەمێک دوای ئەوەش کەسایەتییەک بەناوی محەمەد مەهدی هیمەت کە کوڕی یەکێک لە فەرماندە ناسراوە کوژراوەکانی ئێرانە لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق، لە تویتێکدا نووسیویەتی: “هۆکاری مردنی حیجازی بێگومان جەڵتەی دڵ نەبووە “، هیمەت بە بەکارهێنانی هاشتاگی ‘شەهید’، ڕوو لە عەلی خامنەیی نووسیویەتی: “ڕێبەرم ئەم سەربازەشتان بووە فیدای ئێوە، سەرتان ساق بێت”.
تویتی هیمەت
هەواڵی مردنی حیجازی و ئەم تویتە لە میدیاکانی ئێران و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها میدیاکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران، ڕەنگدانەوەی هەبوو و بەگومانەوە شرۆڤەی لەسەر دەکرێت.
هەر ئەمڕۆش هەواڵێکی دیکە بڵاوکرایەوە کە گومانەکان لەسەر چونییەتیی مردنی جێگری فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران زیاد دەکات، ئەوەش قسەکانی وتەبێژی سوپای پاسدارانە.
ڕەمەزان شەریف وتەبێژی سوپای پاسداران ڕایگەیاند: حیجازی پێشتر تووشی کۆرۆنا ببو بەڵام چاکبووەوە، کۆمیسیۆنێکی پزیشکی دوای مردنی گەیشتنە ئەم کۆدەنگییە کە حیجاری بەهۆی بەرکەوتنی گازە کیمیاوییەکان لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق کیمیاوی بووە و هەر بەو هۆیەشەوە مردووە.
خەبەر ئۆنلاین (کە ئاژانسێکی نیمچە فەرمیی ئێرانە) بەڵام، ڕەستەیەکی سەرنجڕاکێشی دیکەشی لە زاری شەریف بڵاودەکاتەوە و کە وتوویەتی: ئیسرائیلییەکان بەهۆی کارەکانی حیجازیی و هاوکارییەکانی لەگەڵ قاسم سولەیمانی لە سوریا و لوبنان، لە هەوڵی کوشتنی حیجازی-دا بوون.
حیجازی و سولەیمانی
ناکۆکیی ننێوان ڕاگەیەندراوی فەرمیی سوپای پاسداران و قسەکانی وتەبێژی ئەو هێزە و هەروەها تویتەکەی هیمەت، گومانەکان لەسەر چونییەتیی مردنی جێگری فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران زیاتر دەکات، بەڵام هێشیتا هیچ ڕوونکردنەوەیک لەسەر ئەو ناکۆکییانە بڵاونکەراوەتەوە.
@avatodaykurdi
2.8K views19:45