آدرس کانال:
دسته بندی ها:
اخبار
زبان: فارسی
مشترکین:
11.48K
توضیحات از کانال
Dear @durov
This news channel belongs to all Iranian activists against Islamic Republic oppression and corruption with no pornographic and rough posts.
بۆ پەیوەندی و ناردنی هەواڵ:
@avakurdiadmin
Ratings & Reviews
Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.
5 stars
1
4 stars
0
3 stars
0
2 stars
1
1 stars
0
آخرین پیام ها 682
2021-04-20 21:03:10
مامۆستا سونەکانی ئێران، دژی ڕۆحانی سکاڵایان تۆمار کرد
مامۆستا سونەکانی ئێران به هۆی وادەی پوچ و درۆی حەسەن ڕۆحانی لە بواری دابینکردنی مافی شوێنکەوتووانی دینگەل و ئایینی جیاواز و هەروەتر دابین نەکردنی مافی کەمینە قەومی و زمانییەکان سکاڵایان لەدژی ڕۆحانی تۆمار کرد.
دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران نیز بەفەرمی، هەواڵی تۆمار کردنی سکاڵای مامۆستا ئایینیەکانیان، لە دژی حەسەن ڕۆحانیان پشتڕاست کردەوە.
حەسەن ڕۆحانی، کاتی بانگەشە بۆ دەنگدانی سەرکۆماری، بە وادەی دابینکردنی مافی دین و ئایین و قەومە جیاوازەکانی ئێران، زۆر لەو کەمینانەی هان دا دەنگی پێبەن.
@avatodaykurdi
2.2K views18:03
2021-04-20 11:53:20
بەریتانیا پاپۆڕێکی شەڕکەری ناردە دەریای ڕەش
دیپلۆماتێکی بەریتانیایی باسی لە ناردنی پاپۆڕێکی شەڕکەری بەریتانیا بۆ نێوان دەریای ڕەشی کرد.
دەوترێت دەوڵەتی بەریتانیا بەفەرمی ئەم بابەتەی ڕاگەیاندووەتە تورکیا و وتویەتی ئەم پاپۆڕە لە ڕێگەی ملەی بۆسفری تورکیا دەچێتە نێو ئاوەکانی دەریای ڕەش.
@avatodaykurdi
271 views08:53
2021-04-20 11:49:43
کۆرۆنا بەڕۆکی وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی گرت
پایگای خەبەری ٢٤ ڕایگەیاند، مەحموود عەلەوی، وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی تووشی کۆرۆنا بووە و لە ماڵەوە کەرەنتینە کراوە.
@avatodaykurdi
320 views08:49
2021-04-20 10:44:15
دابەزینی٢٥٪ نەوتی هەڵگیراوی کۆمپانیا زەبەلاحەکانه نەوت
کۆمپانیا گەورە نەوتییە نێونەتەوەییەکان لەم پێنج ساڵەی دواییدا شایەتی دابەزینی ۲۵%ی مامناوەندی خەزنی نەوتی خاوی خۆیانن که دەتوانێت ببێتە کێشەیەکی بەرهەمهێنان و داهاتی ئەم دێوەزمە نەوتییانە لە ساڵەکانی داهاتوو.
@avatodaykurdi
818 views07:44
2021-04-20 10:41:57
ئەمریکا دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ بەرجام
ئێنریکه مورا یاریدەدەری سەرۆکی سیاسەتی دەرەوەی ئەوروپا توویتی کرد و نووسی :
ئەمریکا سەرقاڵی گەڕانەوە بۆ بەرجام و جێبەجێکردنی تەواوی بەڵێنەکانی ئەو ڕێککەوتننامەیە.
پاش دانووستانە چڕوپڕەکان کە لەوە دەچوو بێئەنجام بێت گەیشتینە هەندێک پێشکەوتن کە بە هیچ شێوەیەک ئاسان نەبوو.
بەم وەسفەدا ئێستا سەرقاڵی وردەکاریی ڕێککەوتنەکەداین.
بابەتی سەرەکی و گرینگ لەم بوارەدا بەڵێنێکە که هەموو لایەنێک بۆ گەیشتن به ئەنجامێکی هاوبەش تێیدا بەشدارن. ئەمریکا سەرقاڵی گەڕانەوە بۆ بەرجام و جێبەجێکردنی تەواوی بەڵێنەکانی ئەو ڕێککەوتننامەیە.
@avatodaykurdi
822 views07:41
2021-04-20 10:04:37
ئێران یەکەمین وڵاتە که تیایدا ڤاکسێنی کۆرۆنا دەفرۆشرێتە خەڵک
بارودۆخی زۆربەی پارێزگاکانی ئێران سوور و تەنانەت هەندێکیان وەکوو تاران «ڕەشە». زۆربەی هەرە زۆری نەخۆشخانەکان جێگە و قەرەوێڵەیان بۆ نەخۆشەکانی دیکە نییە . فەرمانبەرانی تەندروستی ماندوون و خەڵکی بێکەس و تووڕەن. دەوڵەت لە دابینکردنی ڤاکسێن لەکاتی خۆی و بە ڕێژەی پێویستی شێکەستی هێناوە و بارودۆخەکە لە کۆنترۆڵ نەماوە.
لەم بارودۆخەدا هەواڵێک بڵاو بووەتەوە کە دراوی بیانی(ئەرز) نیمایی دەدرێتە هەندێک کۆمپانیای کەرتی«تایبەت» تا ڤاکسێن هاوردە بکەن، ڤاکسێنگەلێک که خۆڕایی نییە و لە بەرامبەر پارەدایە. ڕۆژنامەی بەهار ۳۰ی خاکەلێوە (۱۹ی ئێپریل) لە ڕاپۆرتێکدا هەر لەم بوارەدا لە زاری ڕێکخراوەی خاچی سوور نووسیویەتی : «ئەم کۆمپانیای کەرتی تایبەتە لە ڕۆژانی داهاتوو ڤاکسێنی کۆرۆنا هاوردە دەکەن، بەڵام ئەم ڤاکسێنانە بەخۆڕایی نییە».
@avatodaykurdi
972 views07:04
2021-04-20 10:01:26
محەمەد فەلاح زادە، بۆ پۆستی جێگری فەرماندەی فەیلەقی قودس هەڵبژێردرا
هەواڵدەرییەکانی کۆماری ئیسلامی ڕایانگەیاند بە پێشنیاری فەرماندەی گشتی سپا و پەسەندکردنی عەلی خامنهای، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، سەردار سەرتیپ پاسدار محەمەدڕەزا فەلاحزاده به مەقامی جێگری فەرماندەی فەیڵەقی قودس هەڵبژێردرا.
فەلاحزاده جێگری محەمەد حسێنزاده حیجازیە که ڕۆژی یەکشەممە ۲۹ی خاکەلێوە بە دەستوری خامنەیی کوژرا و سڕییانەوە.
@avatodaykurdi
932 views07:01
2021-04-20 09:38:40
دەستبەسەرکردنی وەرزشکارێکی دێهلوڕانی
ڕۆژی هەینی٢٧ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، دکتور ئەکبەر (هیوا) حەیدەرپور، وەرزشوانی دیاریی دێهلوڕان سەر بە پارێزگای ئیلام لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەوە.
هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە ماڵی ئەکبەر(هیوا) حەیدەرپور و بەبێ بەڵگەی قەزایی و بە زۆر و لێدان دەستبەسەریان کرد.
"هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە دژبەرە کوردەکانی کۆماری ئیسلامی" ئەو تۆمەتەیە کە خستوویانەتە پاڵی ئەم وەرزشوانە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ باتەتی هیوا تا ئێستا بێ ئەنجام بووە.
هیوا حەیدەرپوور بروانامەی دوکتۆرای نێودەوڵەتی هونەرە جەنگییەکانی لە فێدراسۆنی جیهانیی WFSF وەرگرتووە و ئەندامی کۆڕی ئولەمپیکی خویندکاریی ئاسیا و کۆڕی وەرزشی پۆلیسی نیودەوڵەتی( ئێنترپۆل) و مامۆستای پلە یەکی فێدراسۆنی وشۆی ئێران و دامەزرێنەری وشۆی شاری دێهلوڕانە.
@avatodaykurdi
1.1K views06:38
2021-04-20 08:45:21
کورتەی هەواڵە گرینگەکانی ئاڤاتودەی - دوو شەممە ٣٠ـی خاکەلێوەی ٢٧٢١
@avatodaykurdi
1.2K views05:45
2021-04-20 08:01:56
لەم وێنەیە دوو کەسیان بە ئەنجامی کارە قێزەونەکانیان گەیشتن و یەکیان ماوە، ئێوە پێتانوایە خامنەیی کەی و چۆن و بەدەستی کێ دەمرێ؟
@avatodaykurdi
1.5K views05:01