Get Mystery Box with random crypto!

AVA TODAY

لوگوی کانال تلگرام avatodaykurdi — AVA TODAY A
لوگوی کانال تلگرام avatodaykurdi — AVA TODAY
آدرس کانال: @avatodaykurdi
دسته بندی ها: اخبار
زبان: فارسی
مشترکین: 11.48K
توضیحات از کانال

Dear @durov
This news channel belongs to all Iranian activists against Islamic Republic oppression and corruption with no pornographic and rough posts.
بۆ پەیوەندی و ناردنی هەواڵ:
@avakurdiadmin

Ratings & Reviews

3.50

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

1

4 stars

0

3 stars

0

2 stars

1

1 stars

0


آخرین پیام ها 2

2023-06-11 09:43:37
ژن، ژیان، ئازادی


٢٧٠ ڕۆژ ڕاپەڕین
ئاڤاتودەی ـ یەكشەممە، ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٢


‏@avatodaykurdi
311 views06:43
باز کردن / نظر دهید
2023-06-10 23:24:48
ئامادەباشی سەربازی لە شاری مەریوان، هاوسنوور لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق

بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، بە پشتبەستن بە سەرچاوەی ئاگادار، هەموو یەکە سەربازییەکانی شاری مەریوان سەر بە پارێزگای سنە، ئەمشەو شەممە، ٢٠ی جۆزەردان لە ئامادەباشیدان.

دەوترێت هەموو هێزەکانی تیرۆریستی پاسداران و بەکرێگیراوان و بەسیج لە ناوچەکە بانگ کراون.



٢٦٩ ڕۆژ ڕاپەڕین
ئاڤاتودەی ـ شەممە، ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠٢


‏@avatodaykurdi
1.4K views20:24
باز کردن / نظر دهید
2023-06-10 22:30:56
كۆڵن_ ئاڵمانیا
ستۆكهۆلم_ سوئێد
كۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی ئێرانیانی ئازادیخواز بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانی خەڵك لە ئێران



٢٦٩ ڕۆژ ڕاپەڕین
ئاڤاتودەی ـ شەممە، ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠٢


‏@avatodaykurdi
1.4K views19:30
باز کردن / نظر دهید
2023-06-10 21:56:01
گردبوونەوەی ناڕەزاییی خانەنشینانی کارگەی مسی تەورێز لە بەردەم دامەزراوەی کۆماری ئیسلامی

ژمارەیەک لە خانەنشینانی کارگەی مسی تەورێز لە ناڕەزایەتی بە چارەسەرنەکردنی کێشەکانی بژیوی ژیانیان لە لایەن دەسەڵاتداران لە بەردەم بینای کۆماری ئیسلامی ئێران لە شەقامی پاستوری تاران گردبوونەوەیەکیان ئەنجام دا.

خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی پسپۆڕان بۆ گواستنەوەی سندوقی خانەنشینی مس بۆ وەزارەتی خۆشگوزەرانی دەكەن٠



٢٦٩ ڕۆژ ڕاپەڕین
ئاڤاتودەی ـ شەممە، ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠٢


‏@avatodaykurdi
1.2K views18:56
باز کردن / نظر دهید
2023-06-10 21:19:11
دوو بەندكراو لە گرتنگەی ناوەندیی ئیتلاعاتی ئیلام مانیان لە خواردن گرت

بەپێی هەواڵی سەرچاوەكانی مافی مرۆڤ، محەممەد دانیالی، تەمەن ٢٣ ساڵ، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "بنار"ی ئاودانان و ناسر ڕەزایی، هاووڵاتیی ٤٣ ساڵەی خەڵکی شاری سەراوباخ سەر بە ئاودانان لە ڕۆژی هەینی، ١٩ی جۆزەردانەوە لە گرتنگەی ناوەندیی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام  مانیان لە خواردن گرتووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە لە ناڕەزایەتیدەبڕین بە ئەشکەنجەکران و پێڕانەگەیشتن بە دۆسییەکەیان مانیان لە خواردن گرتووە.
ڕۆژی ٢٤ی بانەمەڕ، محەممەد دانیالی بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە دێهلۆڕان دەسبەسەر کراوە و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام ڕاگوێزراوە.
ڕۆژی دووشەممە، یەکی جۆزەردانیش، ناسر ڕەزایی بە بێ بەڵگەی یاسایی لە ترمیناڵی شاری ئەهواز دەسبەسەر کرابوو



٢٦٩ ڕۆژ ڕاپەڕین
ئاڤاتودەی ـ شەممە، ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠٢


‏@avatodaykurdi
1.1K views18:19
باز کردن / نظر دهید
2023-06-10 20:55:22
نێرگس محەممەدی بۆ جارێكی تر دادگایی دەكرێتەوە

بەهۆی "چالاکییەکانی لە نێو زیندان" جارێکی دیکە نێرگس محەمەدی دادگایی دەکرێتەوە!

نێرگس محەممەدی، چالاكی مافەكانی مرۆڤ، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردان لە لقی ٢٩ی دادگای ئینقلاب، دادگایی دەکرێت.

پەیجی نێرگس محەممەدی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، دادگایی کردنەكەی بە چالاکییەکانی ئەم داکۆکیکارەی مافی مرۆڤ لەنێو زیندان زانیوە٠

هۆكارەكانی دەسبەسەركردنی نێرگس محەمەدی دەگەڕێتەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە "کوشتن" و "ئیعدام"، دەرکردنی بەیاننامەیەک دژی "ئیعدام"، ناڕەزایەتی دەربڕین بە "دەستدرێژیکردنە سەر ژنان" لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن و ناڕەزایەتی دەربڕین بە "ئەشکەنجەدان"ی تۆمەتباران لە "شانە تاکەکەسییەکان"



٢٦٩ ڕۆژ ڕاپەڕین
ئاڤاتودەی ـ شەممە، ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠٢


‏@avatodaykurdi
987 views17:55
باز کردن / نظر دهید
2023-06-06 11:15:01
ژینگەپارێزانی نۆدشە چالاكییەكی ژینگەیییان بەڕێوە برد

کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی "ویر"ی نۆدشە بە هاوکاریی لایەنگرانی ژینگە لە گوندی "دزاوەر"و چەند دامەزراوەی دیکە، لە هەڵمەتێکی ژینگەپارێزیدا، سەیرانگای "داڵان"یان خاوێن کردەوە.

لەو هەڵمەتەدا، ژینگەپارێزان پاشماوە فڕێدراوەکان لەلایەن خەڵک و گەشتیارانەوەیان كۆ كردەوە٠

شایانی باسە ئەو كارانەی كە ئەركی حكوومەتن لە پاككردنەوەی ژینگە و كوژاندنەوەی ئاگر و سەوزكردنی ژینگەی كوردستان; لە لایەن كۆمەڵێك كەسی ژینگەدۆست لە ڕێكخراوەكان دەكرێن و حكوومەتیش نەك بە هانایانەوە ناچێ، بەڵكوو زۆربەی كات خۆی هۆكاری تێكدانی ئەو ژینگەیەیە٠


٢٦٥ ڕۆژ ڕاپەڕین
ئاڤاتودەی ـ سێشەممە، ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٢


‏@avatodaykurdi
78 views08:15
باز کردن / نظر دهید
2023-06-06 11:01:09
سووتاندن و دڕاندنی بەنێرەكانی خومەیمی دیكتاتۆر لە لایەن ئازادیخوازانەوە



٢٦٥ ڕۆژ ڕاپەڕین
ئاڤاتودەی ـ سێشەممە، ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٢


‏@avatodaykurdi
159 views08:01
باز کردن / نظر دهید
2023-06-06 11:00:48
لاوێكی خەڵکی سەقز لەلایەن زرێپۆشێکی ڕێژیمەوە کرایە ژێرەوە

بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، ڕۆژی شەممە ١٣ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی، زرێپۆشێکی ڕێژیم (کامیۆن ڕیو) ڕێگای گۆڕیوە و لە کاروانە نیزامییەکەی جیا بووەتەوە و لە شەقامی سیلۆی شاری سەقز هاووڵاتییەکی بە ناوی بێهزاد قەیسەریی کردووەتە ژێرەوە و کوشتوویەتی.

بە وتەی شایەتحەڵان، ئەم لاوە لە کاتێکدا کراوە بە ژێرەوە کە لەسەر ماتۆڕەکەی لە پاڵ بەنزینخانەیەکدا لە شەقامی سیلۆ ڕاوەستابوو.

چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاندووە کە ئەم زرێپۆشەی بێهزادی کردووەتە ژێرەوە، پێش ئەوەی بەرەو شاری سەقز ڕێگا بگۆڕێت، لەگەڵ ستوونێکی نیزامی لە ورمێوە بەرەو سنووری باشماخ لە مەریوان لە ڕێگادا بووە و لە کەمەربەندیی شاری سەقزەوە تێدەپەڕین.

پاش کوژرانی بێهزاد قەیسەری، شۆفێری ئەم زرێپۆشە لەلایەن چەند هاووڵاتییەکەوە گیراوە، بەڵام بەهۆی دەستێوەردانی هێزەکانی ئیتلاعات لەو شوێنە دوور خراوەتەوە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە. تا ئێستا ناسنامەی ئەو شۆفێرە نەزانراوە و ناوەندە حکوومەتییەکان زانیاریی ناڕاست لەمبارەوە بڵاو دەکەنەوە.


٢٦٥ڕۆژ ڕاپەڕین
ئاڤاتودەی ـ سێشەممە،١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٢

‏@avatodaykurdi
121 views08:00
باز کردن / نظر دهید
2023-06-06 10:40:09
تەورێز
لە کوێ گلەیی بکەین؟
لە درێژەی بارودۆخی دڵتەزێنی نان لە تەورێز و دەوروبەری و ناڕەزایەتیی گشتی بەرامبەر بە کوالێتیی نان و نۆرەی درێژ و نرخە جۆراوجۆرەکان.



٢٦٥ ڕۆژ ڕاپەڕین
ئاڤاتودەی ـ سێشەممە، ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٢


‏@avatodaykurdi
220 views07:40
باز کردن / نظر دهید