Get Mystery Box with random crypto!

AVA TODAY

لوگوی کانال تلگرام avatodaykurdi — AVA TODAY A
لوگوی کانال تلگرام avatodaykurdi — AVA TODAY
آدرس کانال: @avatodaykurdi
دسته بندی ها: اخبار
زبان: فارسی
مشترکین: 11.48K
توضیحات از کانال

Dear @durov
This news channel belongs to all Iranian activists against Islamic Republic oppression and corruption with no pornographic and rough posts.
بۆ پەیوەندی و ناردنی هەواڵ:
@avakurdiadmin

Ratings & Reviews

3.50

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

1

4 stars

0

3 stars

0

2 stars

1

1 stars

0


آخرین پیام ها 8

2023-05-11 13:23:10
سەراسەرى ئێران.. بە گەورە و بچووک... دژى ئاخوندەکان و دەسەڵاتى کۆمارى ئیسلامین!!!



ئاڤاتودەی ـ پێنجشەممە ـ ٢١ی بانەمەڕ ١٤٠٢
٢٣٩ ڕۆژ ڕاپەڕین

@avatodaykurdi
787 views10:23
باز کردن / نظر دهید
2023-05-11 13:04:11 گەڵاڵەی بەتیرۆریست‌ناساندنی سوپای پاسداران لە لایەن پەرلەمانی سوید


ئامادەکردن: ئیدریس هاشمی



پەرلەمانی سوید لە هەنگاوێکی دەگمەندا گەڵاڵەیەکی پەسەند کرد کە پێویستە حکوومەتی ئەو وڵاتە چالاکانە سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بخاتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکانی یەکێتیی ئەورووپاوە.

ئەم گەڵاڵەیە کە لەلایەن لیژنەی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی سویدەوە پێشکەش کرا، کاتژمێر ١٦:٠٠ی ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی مەی دەنگی لەسەر درا و پەسەند کرا و بەخێرایی وەڵامی جیهانیی وەرگرت.

هەر هەشت پارتە سیاسییە ئامادەبووەکەی پەرلەمانی سوید واتە هەموو لایەنە سیاسییەکانی پەرلەمانی سوید کە ٣٤٩ ئەندامن، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی مەی، دەنگیان بەو پلانە دا و سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێرانیان وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی لە چوارچێوەی یه‌كێتی ئه‌ورووپا ناساند.
ئێستا حکومەتی سوید ناچار دەبێت بڕیارەکەی پەرلەمان جێبەجێ بکات.

لە ئێستادا سوید سەرۆکایەتی دەورەییی یەکێتیی ئەورووپای بەدەستەوەیە. سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران لە ئێستادا لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییە دەرەکییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاشدایە.

ئەم بڕیارە مێژووییە لە حاڵێکدا ئیمڕۆ پەسەند کرا کە لە چەند مانگی ڕابردوو ئەندامانی پەرلەمانی سوید لە کۆبوونەوە جۆراوجۆرەکاندا کاردانەوەیان بەرانبەر بە پێشهاتەکانی ئێران هەبووە و پشتیوانییان لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ڕاپەڕینی ژینا دژی کۆماری ئیسلامی کردووە.

ئەم گەڵاڵەی پەرلەمانی سویدە، لە کاتێکدایە کە حکومەتی سوید، لە چوارچێوەی یەکێتی ئەورووپا، بەهۆی سەرکوتکردنی ڕاپەڕینی ژینا، گەمارۆکانی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران جێبەجێ کردووە.

لەم دواییانەدا لەسێدارەدانی حەبیب چەعەب (ئەسیود)یش بووە هۆی دروستبوونی گرژیی نێوان تاران و ستۆکهۆڵم و وەزارەتی دەرەوەی سوید وەک ناڕەزایەتییەک بۆ لەسێدارەدانی ئەم هاووڵاتییە ئێرانی-سویدییە، بەرپرسی کاروباری کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بانگهێشت کرد.
لە وەڵامی لەسێدارەدانی حەبیب چەعەب، تۆبیاس بیلسترۆم وەزیری دەرەوەی سوید لە تویتێکدا نووسیویەتی، لەسێدارەدانەکە "سزایەکی نامرۆڤانە و نەگەڕاوە"یە و سوید لەگەڵ وڵاتانی دیکەی یەکێتیی ئەورووپا "لە هەر بارودۆخێکدا لەسێدارەدانەکە ئیدانە دەکەن".
بڕووخێت کۆماری پەت و سێدارە و سپای تێروریستیی پاسداران.
سەرکەوتن بۆ ڕاپەڕینی ژینا و گەلانی ئێران.


ئاڤاتودەی ـ پێنجشەممە ـ ٢١ی بانەمەڕ ١٤٠٢
٢٣٩ ڕۆژ ڕاپەڕین

https://t.me/avatodaykurdi/103805

@avatodaykurdi
801 views10:04
باز کردن / نظر دهید
2023-05-11 13:04:06
گەڵاڵەی بەتیرۆریست‌ناساندنی سوپای پاسداران لە لایەن پەرلەمانی سوید


ئامادەکردن: ئیدریس هاشمی
@avatodaykurdi
667 views10:04
باز کردن / نظر دهید
2023-05-11 12:59:01
لاوانى سنەى قارەمان، توماج ساڵحى لەبیر ناکەن و بە تراکت بیرى خەڵک دەخەنەوە کە ئەم هونەرمەندە بە ناحەق گیراوە و سزا دراوە

٢٣٩ ڕۆژ ڕاپەڕین
ئاڤاتودەی ـ پێنجشەممە ـ ٢١ی بانەمەڕ ١٤٠


@avatodaykurdi
654 views09:59
باز کردن / نظر دهید
2023-05-11 12:57:36
وریا غەفوورى ... کاپیتانە خۆشەویستەکەى ئێران و رۆژهەڵاتى کوردستان: لە شوێنێک کە مافێک خورا، بەرگریکردن لە زوڵملێکراوان ئەرکى ئێمەیە

٢٣٩ ڕۆژ ڕاپەڕین
ئاڤاتودەی ـ پێنجشەممە ـ ٢١ی بانەمەڕ ١٤٠


@avatodaykurdi
630 views09:57
باز کردن / نظر دهید
2023-05-11 12:56:26
درووشمگوتن دژى دیکتاتۆر لە میترۆى تاران



٢٣٩ ڕۆژ ڕاپەڕین
ئاڤاتودەی ـ پێنجشەممە ـ ٢١ی بانەمەڕ ١٤٠


@avatodaykurdi
647 views09:56
باز کردن / نظر دهید
2023-05-11 12:56:03
درووشمنووسین لە مەشهەد دژ بە دیکتاتۆر

٢٣٩ ڕۆژ ڕاپەڕین
ئاڤاتودەی ـ پێنجشەممە ـ ٢١ی بانەمەڕ ١٤٠


@avatodaykurdi
679 views09:56
باز کردن / نظر دهید
2023-05-11 11:08:59
فەرماندەی پاسگای ئینتزامیی بەندەر چارک کوژرا


محەمەدڕەزا ئەسەدوڵاه، فەرماندهی پاسگای ئینتزامیی بەندەر چارک لە شاری بەنەدرلەنگه بەگانی ئەمڕۆ پێنجشەممه لە لە شەڕێک لەگەڵ کەسانی نەناسراو کوژرا و چەند بەکرێگیراوی تریش بریندار بوون!

٢٣٩ ڕۆژ ڕاپەڕین
ئاڤاتودەی ـ پێنجشەممە ـ ٢١ی بانەمەڕ ١٤٠


@avatodaykurdi
851 viewsedited  08:08
باز کردن / نظر دهید
2023-05-11 11:05:31
یەکێک لە سەرکردەکانی سەرایای قودس لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل کوژرا


دوای هێرشی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی خان یونس، عەلی حەسەن غالی ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی تاقمی تیرۆریستی سەرایای قودس و مەحمود غالی برای، کوژران.

میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند: عەلی غالی یەکێک بوو لە فەرماندەکانی هێزی مووشەکی ڕێکخراوی تیرۆریستی جیهادی ئیسلامی، کە ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە هەڵدانی موشەک بەرەو ئیسرائیل.

٢٣٩ ڕۆژ ڕاپەڕین
ئاڤاتودەی ـ پێنجشەممە ـ ٢١ی بانەمەڕ ١٤٠


@avatodaykurdi
871 views08:05
باز کردن / نظر دهید
2023-05-03 23:07:31
هێرشی بەکرێگیراوانی کۆماری ئاخوندی بۆ سەر مامۆستایان و فەرهەنگییانی ناڕآزی لە تاران

ئاڤاتودەی ـ چوارشەممە ـ ١٣ی بانەمەڕ ١٤٠٢
٢٣٠ ڕۆژ ڕاپەڕین


@avatodaykurdi
1.3K views20:07
باز کردن / نظر دهید