Get Mystery Box with random crypto!

دڵترپەکانی بێدەنگی

لوگوی کانال تلگرام perejal — دڵترپەکانی بێدەنگی د
لوگوی کانال تلگرام perejal — دڵترپەکانی بێدەنگی
آدرس کانال: @perejal
دسته بندی ها: دستهبندی نشده
زبان: فارسی
کشور: ایران
مشترکین: 163
توضیحات از کانال

شێعری نوێ و کلاسیکی سۆران حوسێنی- بانە
هاوڕێیەتی و بانگهێشتی دۆستانتان سەرفرازیمانی پێوەیە.

Ratings & Reviews

1.50

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

0

2 stars

1

1 stars

1


آخرین پیام ها 2

2022-07-05 17:45:48 وەکوو من کەس نەکا ئەمشۆ لە تۆ یاد
دڵی هەرگیز نەبێ وەک من بە تۆ شاد
نەبا جێگەی لە ماڵی هیچ دڵێ بێ
بە یادت دڵ کە ئاوایە پەریزاد
لە لەرزین و خزینی دڵ بە یادت
مەگەر خوا وا زەوی ڕاگرێ بە ئەوتاد
ئەبێ تێر ئەم خەیاڵستانە پێتان
نەبێ با قەت لە قەیدی ئێوە ئازاد
بە دادی ئەم هەناوەی ئێمە ئەوهات
دەنا دەیکرد پەژارەی ئێوە بێداد
دڵی با خۆش نەکا وەک من بە تۆ کەس
وەکوو من کەس نەکا ئەمشۆ لە تۆ یاد
#سۆران_حوسێنی
@Honrave
75 views14:45
باز کردن / نظر دهید
2022-07-05 16:04:13 وەکوو من کەس نەکا ئەمشۆ لە تۆ یاد
دڵی هەرگیز نەبێ وەک من بە تۆ شاد
نەبا جێگەی لە ماڵی هیچ دڵێ بێ
بە یادت دڵ کە ئاوایە پەریزاد
لە لەرزین و خزینی دڵ بە یادت
مەگەر خوا وا زەوی ڕاگرێ بە ئەوتاد
ئەبێ تێر ئەم خەیاڵستانە پێتان
نەبێ با قەت لە قەیدی ئێوە ئازاد
بە دادی ئەم هەناوەی ئێمە ئەوهات
دەنا دەیکرد پەژارەی ئێوە بێداد
دڵی با خۆش نەکا وەک من بە تۆ کەس
وەکوو من کەس نەکا ئەمشۆ لە تۆ یاد
سۆران حوسێنی
55 views13:04
باز کردن / نظر دهید
2022-06-29 10:15:10
77 views07:15
باز کردن / نظر دهید
2022-06-29 09:04:52 بە پەردەی پێڵووتەوە
ژیان ئەچێتە سەر شاشە و
ڕۆژ
واتە چاو هەڵێنانی بەیانیت
کات
خۆی بە ترپەی دڵتەوە گرێ ئەدات
جێژوان
چاوەڕێی وەڕێکەوتنت دەکات
هیچ وەرزێک نییە
چاو لە دەستی جوانیت نەبێت و خۆی نەخاتە بەرپێت
پاییز، کە بەدارەکان هەڵدەگەڕێ
بیر لە سڕینەوەی ڕەنگەکان دەکاتەوە
تا تۆ ڕەنگ بدەی بە ژیان
لادە پێڵووت
با جارێکی دیکەش ژیان دەست پێ بکاتەوە.

سۆران حوسێنی

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌@yekdiluhezar_xozge
@yekdiluhezar_xozge
59 views06:04
باز کردن / نظر دهید
2022-06-29 08:55:18
56 views05:55
باز کردن / نظر دهید
2022-06-24 10:22:46 حه سه ن ده رزى / خۆزگە بە و ڕۆژە
77 views07:22
باز کردن / نظر دهید
2022-06-24 10:18:32 مامۆستا محەمەد ماملی

دڵشکاوم ئەزیزم
70 views07:18
باز کردن / نظر دهید
2022-06-24 10:15:27 لە ئەشقت خۆزگە شێعرم پێگەییبا
گەییبا پێت و جێگەی ئیرەیی با
دڵت تا نەرم و دیدەت پێ وەکا ڕوون
زوڵاڵ و شێوە ئاو و شیشەیی با
هەواڵی حاڵی ئێمەی پێ بدایەی
پەژارە نوێنی چەندین ساڵەیی با
کوڵی مەی پێوە بریا دادەمرکا
گڕی ئێوەی بەڵام پێ گرپەیی با
لە خۆزگەی خۆزگە هێور دادەماڵیم
لە لات بێ عەیب و شەرم و شوورەیی با
بە تۆ خۆران، بسووتێ باشە، سۆران
خەم و چیرۆکی کورت و ناوچەیی با؟
بەری شێعرێکی دابا خۆزگە عەشقت
جیهانیی با، گەییبا، بانەیی با
69 viewsedited  07:15
باز کردن / نظر دهید
2022-06-17 07:45:58 پێشکەشە بە شێعری "سێوی میخەک ڕێژ" ی کاک سەلاح کوردی

بە دەسی من من و پای تۆ تۆیی
پەل ئەبێ ئەشق و دەگا ڕۆڕۆیی
نە منێ ئەودەمی دەیبێ چ دەماخ
نە دەبێ بۆ تۆ بە هۆی دوو پۆیی
هەڕەتی خۆشی دەبێ تێپەڕ زوو
سەرەتی دەردە بەرەو نێوخۆیی
مەیە سەر باری تەبایی تا هەر
سەبەبی خەم بێ کەشی نامۆیی
نەڕەوێ بۆ لە سەر ئەو چاوەت تەم
چ نەبێ شەوقی نیگات ئاسۆیی
مەیە نا هەر مەیە هەنگاوێکیش
نەوەکوو دەرچی لە خووی زارۆیی
چەنە ئەم دۆخە وەمێنێ تاریک
چەنە ئەو ژوانە بڤە و تابۆیی
وەرە دەر قاوخی خەم بشکێنە
وەرە جێژنێکە دەسەو کادۆیی
گەلەکت کەیفە بە تۆران و ناز
بەسە ڕێی من من و ڕای تۆتۆیی

سۆران حوسێنی
91 views04:45
باز کردن / نظر دهید
2022-06-16 08:45:21 نە تۆ شێعرت دا بە من و
نە شێعر منی لە تۆ سەندبێت
ئێمەی جاویدانە کردووە بە هەیکەلێک
کە شێعر سازی کردووە لێمان
سەلارتر لە غەزەل
دڵگرتر لە کۆپلە و
سپیتر لە بەفری یەک شەوە
هێشتا ئەم تەمەنەت پێ خەوە
خەیاڵە پێت ئەم ژینە
ناتوانی نا ناتوانی بژیت ئەبەدی
و
خۆش هەیکەل
و شێعرینە!
72 views05:45
باز کردن / نظر دهید