آدرس کانال:
دسته بندی ها:
وبلاگ ها
زبان: فارسی
مشترکین:
56.36K
توضیحات از کانال
من کە باشم ، نزاکانی دایکمە..
https://linktr.ee/rebaribrahim0
Ratings & Reviews
Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.
5 stars
0
4 stars
2
3 stars
1
2 stars
0
1 stars
0
آخرین پیام ها 3
2024-02-21 22:45:33
مەبە هۆکار بۆ توڕەکردنی ئەو کەسانەی ؛
کە نایانەوێت ڕووی توڕەبوونی خۆیانت نیشان بدەن ، وایان لێ مەکە خۆیانت لێ بڕەنجێنن ، ناچاریان مەکە ئەو شتانەت بەرامبەر بکەن کە نایانەوێت و لەدڵەوە پێیان خۆش نییە ، دڵنیابە ئەوان زیاتر ئازار ئەچێژن چونکە کارەکانت وایکردوە شتانێک بکەن کە هەرگیز نەیانویستووە بیکەن ، بیرت بێت توڕەبوون ئەبێتە هۆی دوورکەوتنەوە لەیەکتر و غرور زیاد ئەکات
«غروریش» هۆکارێکە بۆ
لەدەستدانی یەکتر..
。
14.5K views19:45
2024-02-18 20:19:51
لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ؛
ساڵێک یان دوو ساڵ لەمەوبەر ، ئەو تەنگانەت لەبیرە کە بۆ تۆ کۆتایی دوونیا بوو؟ نەماوە.. تەنانەت بەزەحمەت بیرت دێتەوە .! وە ئەم تاقیکردنەوەی کە ئێستا تێی دایت بەهەمان شێوە تێدەپەڕێت..
(الحمد لله على كل حال)
14.7K views17:19
2024-02-15 18:41:04
کاتێک دەنگۆیەک ، قسەیەک ، تەنانەت ؛وشەیەکی بچوکیش لەسەر کەسێک کە بەرگوێت ئەکەوێت ڕاستەوخۆ بیوەستێنە ، مەپرسە بۆ .. تەنها بیوەستێنە ، چونکە کە تۆ وەستاندت و نەتگەیاند بەکەسی دواتر ئەوا ڕێگایەک دادەخەیت بۆ ئەوەی نەبێته دەنگۆ و نەگاتەوە گوێی ئەوکەسە چونکە ئەکرێت ئەو قسە سادەیە ببێتە ئازارێکی درێژخایەن بۆ ئەو ، وە کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی داهاتووی بەجێبێڵێت ، دواتریش بۆ هەر بڕیارێکی خراپ کە ئەیدات تۆ ئەبیته هاوبەشی بڕیارەکەی چونکە هاوکار بوویت لەوەی ئەو
قسانە بگەنەوە پێی.
。
15.3K viewsedited 15:41
2024-02-12 21:26:42
وشەکان ئەکرێت زۆر شت بگۆڕن ؛
وشەکان بەهێزن ، ئەکرێت دووبارە هێز و توانا بگەڕێننەوە بۆ کەسێکی بێ هیوا ، ئەکرێت دڵی تۆراوی کەسێک لەگەڵ دوونیا ئاشت بکەنەوە ، چی لەوە جوانتر کە ئەتوانن خەندە بخەنە سەر لێوی کەسی بەرامبەر ، جوانتر لەوە ئەبێت چی بێت کە ئەتوانن دڵی شکاوی مرۆڤێک تیمار بکەن ، وشەکان جوانن بەو مەرجەی بەجوانی دەریان بڕین ، خۆزگە هەمووان لە ئەفسوون و ناوازەیی وشەکان تێگەیشتبان ئەوکات هیچ کەسێک بەخراپی بەکاری نەدەهێنا ، ئەوکات ئەکرا ژمارەی مرۆڤە دڵشکاوەکان کەمتر بوونایە ، بەڵام ئێستا تەنانەت ئەوانەشی غەمبار نین ناتوانن دڵخۆش بن ، چونکە لەکۆتایدا هەمووان قوربانی
کۆمەڵە وشەیەکن..
16.0K views18:26
2024-02-11 19:57:00
زۆرێک لەمرۆڤەکان بەبێ دەنگی ؛خەفەت ئەخۆن کاتێک کە ئازارێکیان هەیە باسی ناکەن زۆرجار لەگۆرانییەکدا خۆیان ئەبیننەوە ، لەشانۆیەکدا ، لەفیلمێکدا ، لەدێڕی کتێبێک و لەشیعری شاعیرێکدا خۆیان ئەبیننەوە ، لەبینینی کەسێکی تر کە بەهەمان ئازاری خۆیدا تێپەڕ ئەبێت خۆیان ئەبیننەوە ، هەموو کەس ناتوانێت کێشەکانی خۆی باس بکات هەرخۆی سروشتی مرۆڤ بەو جۆرەیە
باشیەکانی دەردەخات بەڵام باش نەبوونەکانی ئەشارێتەوە..
。
15.2K viewsedited 16:57
2024-02-07 20:14:19
«این زن حقش را می خواهد»یەکێک لە تایبەتترین فیلمە فارسیەکان..
بۆ زیاتر چێژ وەرگرتن لە چیرۆکەکە پێشنیار ئەکەم بینەری فیلمەکە ببن دڵنیابن شایەنی
کات بۆ تەرخان کردنە.
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی فیلمەکە
22.3K views17:14
2024-02-05 20:12:53
حەیفە سەیر نەکرێت ئەو شاکارە ؛«جەیران» یەکێکە لەو زنجیرە جوانانەی کە بینیومە ، زۆر تایبەتە تەنها پێشنیار ئەکەم هەموو لایەک بینەری بن ، هەر چەندە ئەم درامایە زۆر لەوە گەورەترە من قسەی لەسەر بکەم بەڵام ویستم باس لەو چێژە ڕۆحی و هونەریە بکەم کە بەمنی بەخشی.
سهركهوتنی فیلم و درامای ئێرانی و سینهمای ئێرانی كه سهركهوتنی دراما و فیلمی عاشقانهش بەتایبهت ئهوهمان بۆ دهردهخات خۆشهویستی پاك پێویستی به ماچ و جلی ڕووت و دهست لێدان نییه ، بهڵكو ئهم خۆشهویستیه لهناخهوه
بهرجهسته ئهبێت.
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی دراماکە
22.4K views17:12
2024-02-03 20:47:45
درامای "شەھرەزاد" ئەگەر سەیرت نەکردووە سەیری بکە ، ئەگەر جارێکت بینیوە بیکە بە دوو ، ئەگەر دوو جارە بیکە بە سێ ، من
عاشقی فیلم و زنجیرەی فارسیم ، زۆر جار فیلمێکی فارسی بەندازەی کتێبێك یان چەند کتێبێك سوودم لێ بینیووە ، زۆربەی ساڵ لە فیستیڤاڵی كان و ئۆسکار پشکیان ھەیە «شەھرەزاد» ئەو درامایەیە کە تەنانەت وشەیەکی ، دیمەنێکی رۆڵێکی زیادە نییە ، گەر دووبارە یان چەند بارەشی بکەیتەوە ھێشتا پەیت بەھەموو ئەوەی لەھزردانی دەرھێنەر ھەبووە نەبردووە..
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی دراماکە
12.8K viewsedited 17:47
2024-02-01 18:34:57
«دار گوێز» فیلمێک کە بەمانای کەلیمە هەستت ئەجوڵێنێ ، لەهەموو ژیانم نەگریاوم بۆ فیلم بەڵام ئەمە زۆری گریاندم ، هیوام وایە هەموو کوردێک سەیری بکات و بزانێت کورد چەند نەهامەتی بینیووە..
ئەم فیلمە لەڕووداوێکی
ڕاستییەوە وەرگیراوە ، چیرۆکی ڕاستەقینەی ژیانی تاڵ و پڕ لە نەهامەتی پیاوێکی ناوچەی سەردەشت بەناوی 'قادر مەولان پوور' دەگێڕێتەوە کە بنەماڵەکەی لە کارەساتی کیمیا بارانی سەردەشتدا دەبنە قوربانی چەکی کیمیایی.
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی فیلمەکە
13.8K views15:34
2024-01-31 19:44:49
لەکۆتایدا تەنھا ئەو کەسانە ؛ئەمێننەوە کە جوانی تۆیان لە ڕۆحدا بینیووە نەک
ڕووخسارت..
。
12.9K views16:44