آدرس کانال:
دسته بندی ها:
وبلاگ ها
زبان: فارسی
مشترکین:
56.36K
توضیحات از کانال
من کە باشم ، نزاکانی دایکمە..
https://linktr.ee/rebaribrahim0
Ratings & Reviews
Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.
5 stars
0
4 stars
2
3 stars
1
2 stars
0
1 stars
0
آخرین پیام ها 5
2024-01-11 18:05:07
ئاسودەیی ئەدۆزیتەوە کاتێک تێدەگەیت کە هەموو شتێک شایەنی کاردانەوە نییە ، هەموو شتێک شایەنی بیر لێکردنەوە نییە ، هەموو قسەیەک شایەنی وەڵام دانەوە نییە ، ئەوکاتە تێدەگەیت تۆ کەست پێ ناگۆڕدرێت بێدەنگ ئەبیت تەنها
بەزەردەخەنەیەک تێی ئەپەڕێنیت…
。
13.9K views15:05
2024-01-08 19:22:39
ئەکرێت ئەو ماڵە کەلاوەیەی کە تیای ئەژی ؛
وردە وردە بیگۆڕی بۆ ماڵێکی خنجیلانەی جوان بەڵام بەبەردەوام بوون لەگەڵی ، بەڵام ناکرێ بەجێی بهێڵیت و بشتەوێت وەک و خۆی بمێنێتەوە ، وەرە کۆشکێک بۆ ماوەیەک جێ بهێڵە ئەبێتە کەلاوە ، پەیوەندیەکانیش وان وردە وردە جێگاکەی ئەبێتە کەلاوە ، بۆیە ئەوەنە جوڵە جوڵ مەکەو مەیەو مەڕۆ با هەر
ئازیزەکەی جاران بی..
。
13.5K views16:22
2024-01-05 14:12:32
لەهەر شوێنێکی ژیاندا کە حاڵت ؛لەگەڵ کەسێک یان شتێک باش نەبوو تەرکی بکە ، گرنگ نییە تا کوێ ڕۆشتووە گرنگ نییە چەندی خایاندووە ، هیچ کات بۆ تەرک کردنی ڕێگای هەڵە و مرۆڤی هەڵە درەنگ نییە ، هیچ شتێک لە ژیاندا بەقەد ئەوە گرنگ نییە کە حاڵت باش بێت ، هیچ شتێک و هیچ کەسێک شایەنی ئەوەی نییە خۆتی بۆ دڵتەنگ بکەیت ، هەڵبژاردنی یەکەمی ژیان ئەوەیە کە حاڵت باش بێت چونکە له شوێنێکدا سەیری ڕابردوو ئەکەیت و ئەبینی لەسەر هەندێ مرۆڤ و هەندێ ڕووداو ئازارت کێشاوە کە ئێستا هیچ
نەخشێکیان لە ژیانی تۆدا نییە..
。
12.7K views11:12
2023-12-31 20:17:27
اللهم آمين
14.0K views17:17
2023-12-30 21:51:45
ڕەنگە زۆربەمان ئێستا لە دۆخێکی ؛ناخۆشدا بین ، شتەکان بەو شێوەیە نەبن کە دڵی ئێمە ئەیەوێت ، بەڵام با هەمیشە «ئەرێنیانە» بیر بکەینەوە و پشت بەخودا ببەستین ئەوەمان لەبیر بێت کە هیچ خەم و ناخۆشییەک و نەخۆشیەک تاهەتایی نییە و ڕۆژێک دێت بەجۆرێک دڵخۆش ئەبین باوەڕ ناکەین کە ڕاستەقینە بێت ،
ئومێدم وایە وە داوا لە خودای گەورە ئەکەم کە هەموو ناخۆشی و نەخۆشی و سەختییەکانمان بەسەلامەت تێپەڕێنین..
。
13.6K views18:51
2023-12-28 19:35:52
هەنێ کەس سورن لەسەر ئەوەی ؛هەمیشە غەمبار بن و کێشەیەک بۆ خۆیان بدۆزنەوە تا خەمی پێ بخۆن ، وەک بڵێی لەسەر زەمینێکین دڵخۆش بوون تاوان بێت و غەمباری شانازی کەمێک وەرە دەرەوە لەم دوونیا ئاڵۆزەت شاد بە ، پێبکەنە ، هەوڵبدە تۆ بەهێزی ، هیچ شتێک
بیانوو نییە بۆ ئەوەی تۆ کەسێکی غەمبار و بێ دەسەڵات بیت ، نە ژیانت ، نە نیشتیمانت ،نە دەوروبەر ، ئەوەی دیاری ئەکات ژیانت بە چ ئاڕاستەیەک ئەڕوات تەنها خۆتی بڕیار بدە و هەوڵ بدە با چیتر لەم ژیانەتدا نەمێنیتەوە ، هەمیشە بیرت بێت تۆ بەهێزی..
。
13.3K views16:35
2023-12-26 20:27:43
ھەندێک جار ئەگەر دەرفەتەکەش ھەبێتئارەزووەکەی کۆتایی ھاتووە ، ھەندێک شت ئەگەر لەکاتی خۆیدا ڕوونەدات ، زۆربەی ماناکانیان لەدەست ئەدەن..
لە یووتوب سەبسکرایبی کەناڵەکەم بکەن و بینەری
کارەکانم بن ، لەڕێگەی ئەم لینکەوە: https://youtube.com/@rebaribrahim4649?si=6H_w6lTLbCs8HNek
14.1K views17:27
2023-12-25 19:08:51
"پیاوێکتان تیا نییە بڵێ بوەستن"
فیلمی (بەرد بارانکردنی سورەیا) باس لە ئافرەتێک دەکات کە چۆن بەهۆی دواکەوتوویی کۆمەڵگاو بیرو باوەڕی پیاو سالاری تووشی چەندین بەڵاو ناخۆشی دەبێت و بوختانی بۆ ئەکرێت و هەڵدەستن بەبەرد بارانکردنی بەدڕندانەترین شێوە ،
دەگمەنە مرۆڤ سەیری بکات و کاریگەری سەدا سەدی لەسەر دروست نەبێت فیلمێکی پڕاو پڕ لەماناو بەدەرخستنی بارودۆخی ناخۆشی ئافرەت..
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی فیلمەکە
14.9K views16:08
2023-12-24 17:36:26
من کە سەیری فیلمێک یان درامایەک ئەکەم زۆر بەدڵم بێت و چێژی لێ ببینم ، حەز ئەکەم ئەوانەی کە خۆم مەبەستمە و ئەزانم حەزیان لەسەیرکردنی فیلم و زنجیرەیە ھەیە یەکسەر سێری بکەنەوە ، ئەم فیلمەش یەکێکە لە فیلمە جوانەکان پێشنیارم بۆ ھاوڕێیان لەدەستی مەدەن ، شایستەی بینینە..
بۆ زیاتر چێژ وەرگرتن لە چیرۆکەکە پێشنیار ئەکەم بینەری فیلمەکە ببن دڵنیابن شایەنی کات بۆ تەرخان کردنە...
https://kurdsubtitle.net/movie/272893
14.4K views14:36
2023-12-22 13:38:43
یەکەمین ئەڵقەی نوێترین زنجیرەی شەهاب حوسێنی «گناە فریشتە»..
ئێستا دوای کەمترین ماوە لەبڵاوبوونەوەی ئەتوانن بینەری ئەڵقەی یەکەمی نوێترین زنجیرەی فارسی «تاوانی فریشتە» ببن بەژێرنووسی کوردی ، زنجیرەکە لەدەرھێنانی حامد عنقایە نووسەر و بەرھەمێنەری زنجیرەکانی ئاغازادە و باوکە...
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی ئەڵقەی یەکەم
14.8K views10:38