Get Mystery Box with random crypto!

Rebar Ibrahim

لوگوی کانال تلگرام rebar0 — Rebar Ibrahim
آدرس کانال: @rebar0
دسته بندی ها: وبلاگ ها
زبان: فارسی
مشترکین: 56.36K
توضیحات از کانال

من کە باشم ، نزاکانی دایکمە..
https://linktr.ee/rebaribrahim0

Ratings & Reviews

3.67

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

2

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

0


آخرین پیام ها 4

2024-01-29 21:01:02 ڕێک پێچەوانەکەی ڕوودەدات ، کاتێک زۆر سادەیت لەبری ڕێزت بگرن بەکەم سەیرت ئەکەن ، کاتێک دڵی هەمووانت بۆ گرنگە دڵت ئەشکێنن ، کاتێک مرۆڤێکی باشیت هەموو شتێک ئەکەن بۆ ئەوەی ڕووە خراپەکەت نیشان بدەیت ، کاتێک هەموو هەوڵێکت داوە بۆ ئەوەی بەردەوام بیت و گەشبین بیت حەسودیت پێ ئەبەن بەوەی کەسێکی دوور لە کێشەیت و ژیانت زۆر ئاسانە ، کاتێک هەموو ئەوانەش بەلاوە ئەنێیت و دوای «خەونێک» «مرۆڤێک» «دڵخۆشییەکی سادە» ئەکەویت و پێت وایە کە ئەو ئومێدە ئەتوانێت جێگەی هەموو شتە لەدەست چووەکانت بگرێتەوە ئەویش زۆر بەسادەیی پشتت تێ ئەکات وەک ئەوەی تەنانەت شایەنی ئەو دڵخۆشییە بچووکەش نەبیت..
14.0K views18:01
باز کردن / نظر دهید
2024-01-28 21:24:23 ئەزانم ئازاری ھەیە ، ھەستێکی سەیرە ؛
کە چۆن کەسێک لە ناکاو ئەگۆڕێت و چیتر ئەو کەسەی جاران نەبێت ، ئاساییە کە نەتوانی بەئاسانی لەیادی بکەی ، وە دڵنیاش بە ناتوانی کەسێک لەیاد بکەی کە بەشێکی ژیانتی ڕەنگ کردووە ، بەڵام لەیادت بێت ئەوکەسە تەنھا بەشێکی ژیانت بووە نەک ھەموو کـتێبەکە ، بەشێکە لەچیرۆکی ژیانت بەڵام ھەمووی نــا ، ئەوەی گرنگە بزانیت کە چی فێربوویت لەم پەیوەندییە ، بۆ ئەوەی ببێت بەوانەیەک و لەپەیوەندییەکانی داھاتوتدا وریاتر مامەڵە بکەی ، لەڕابردوودا مەمێنەرەوە ، ھیچ شتێک تێیدا ناگۆڕێ ، ئەوەی ئەگۆڕێت داھاتووە کە لەژێر ھێز و دەسەڵاتی تۆدایە ، دەی وریابە ئەویش نەبێت بەو ڕابردووە..
14.0K views18:24
باز کردن / نظر دهید
2024-01-26 20:12:50
ئەگەر تەنها وێنەی دەستە چەپم دانابا ؛
گشتان باسی دڕەندەیی سەگتان ئەکرد ، بەڵام کە وێنەی دەستە ڕاست ئەبینن هەمووتان ئەکەونە وەسفی وەفای «سەگ»

هەموو بارودۆخێکی ژیان وەهایە لای ئێمە پێش ئەوەی ڕووداوەکان لەبنەڕەتەوە بزانین ئەکەوینە زەم و بوختان و پیسکردنی ئینسانەکان بێ ئەوەی لەپێشینەو کۆتایی ڕووداوەکان بزانین ، ئینسانی ئەم سەردەمە سروشتی وایە بۆ بڵاوکردنەوە و زەمی ناشرینەکانت زۆر ئازان بەڵام لەبەر حەسادەت هەرگیز ستایشی جوانیەکانت ناکەن.
13.7K views17:12
باز کردن / نظر دهید
2024-01-24 20:24:23
ئەڵێن کات وا لەمرۆڤەکان ئەکات شتەکان لەبیر بکات وە وای لێ ئەکات بەهێز ببێتەوە بەڵام نا نەخێر وانییە ، کاتێک کەسێکی ئازیزت لەدەست ئەدەیت ئەوا پارچەیەکی تۆ لەگەڵ خۆی ئەبات پارچەیەک لەڕۆحت ، لەدڵت ، لەکەسایەتیت ، لەپێکەنینت ، لەهێزت ، ڕاستییەکەی تۆ ناتوانی هیچ شتێک لەبیر بکەیت ، تۆ تەنها کاتت پێویستە بۆ ئەوەی ڕابێیت بەنەمانی کەسەکە ، بەنەمانی ئەو ژیانەی کە لەگەڵ ئەو هەتبووە ، هەر کەسێک کە بەبارودۆخێکی لەناکاو تێپەڕی بێت بەلەدەستدانی کەسێکی ، بەمردنی کەسێکی ئازیزی ئەوا هەرگیز وەک خۆی لێ نایەتەوە چونکە ئەو پارچەیەک لەڕۆحی نەماوە وە ژیانیش لای زۆر قورس ئەبێت لەبەرئەوەی هەوڵ ئەدات ڕابێت بەدووری کەسەکە ، بەنەمانی ، بەڵام لەکۆتایی ڕادێت بەڵێ ، ڕادێت و ژیانی بەردەوام ئەکات...
13.1K views17:24
باز کردن / نظر دهید
2024-01-23 20:36:50
هەتا زیاتر گەورە بیت و تێکەڵ بە مرۆڤەکانی دەرەوە بیت زیاتر درک بەنرخی خێزانەکەت ئەکەیت ، مرۆڤ هەرچەند ژیانێکی گران و زەحمەتی هەبێت بەڵام کە ئێوارە داهات و خێزان لەسەر سفرە دانیشتن و پێکەنین کەواتە هەموو شتێک باش و بێ کێشەیە..

‌"خێزان هەموو شتێکە"
13.0K views17:36
باز کردن / نظر دهید
2024-01-22 18:45:39
منەت بەسەر کەسدا مەکە و مەهێڵە کەس منەتت بەسەردا بکات ، هەمیشە بێ باکانە بژی ، دڵتەنگیەکانت بشارەوە و با قاقای پێکەنینت دۆستەکانت دڵخۆش و دوژمنانت توشی گومان بکات ، بیرت نەچێت ئەوەی بۆ خۆت ناتەوێ ئاواتە خوازی مەبە بۆ هیچ کەسێکی تر ، جار جار دەرگای دڵت بکەوە با هەموو ئەوانە بڕۆن لەدڵتا کە ئەو شوێنە شایەنی ئەوان نییە..
13.3K views15:45
باز کردن / نظر دهید
2024-01-21 18:02:24 ڕەخنە ، پێشنیار ، داواکاری
چیت ھەیە بۆم ، لەم یوزەرەی خوارەوە بە مەسجێک بۆم بنووسە..

- ئەتوانن نوسینە جوانەکانیشتان بنێرن

@rebar01
13.6K views15:02
باز کردن / نظر دهید
2024-01-19 21:09:51 ئێمە لە خەیاڵەکانماندا زیاتر ئازار ئەچێژین وەک لەڕاستیدا..

https://www.instagram.com/_rebar.ibrahim/
13.9K views18:09
باز کردن / نظر دهید
2024-01-17 17:46:39 دڵتەنگ مەبە ، لێرە ھیچ شتێک تا سەر نییە..
13.3K views14:46
باز کردن / نظر دهید
2024-01-14 20:12:05 پێویستە لەوە تێ بگەیت هەندێک شت هی تۆ نەبێت جوانترە ، کە گوڵێکت خوشدەوێت وازی لێ بهێنە با بەلقەکەیەوە بێت جوانترە لەوەی لەلای تۆ بێت و وشک بێت ، کە بولبولێکت خوشدەوێت وازی لێبهێنە با لەناو باغا غەزەل خوێنی بکات نەوەک لەقەفەسی تۆدا بێت ، پێویستە فێر ببیت هەموو ئەوانەی خۆشت دەوێن مەرج نییە لەلات بن هەندێک کەس یان هەندێک شت هەن ئەگەر دوور بن جوانتر ئەمێننەوە ، ئەتوانن باشتر بن..

وەکـــ «شەریعەتـی» ئەڵــێ :
هەندێک جـوانی وەکو خـۆرە ،
ئەبێت لە دوورەوە چێژی لێ وەربگریت
لێی نزیک ببیتەوە ئەتسوتێنێت !
14.4K views17:12
باز کردن / نظر دهید