آدرس کانال:
دسته بندی ها:
وبلاگ ها
زبان: فارسی
مشترکین:
56.36K
توضیحات از کانال
من کە باشم ، نزاکانی دایکمە..
https://linktr.ee/rebaribrahim0
Ratings & Reviews
Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.
5 stars
0
4 stars
2
3 stars
1
2 stars
0
1 stars
0
آخرین پیام ها 6
2023-12-21 22:59:05
سوپاسگوزاری ھەموو چرکە ساتێک بە ؛کاتێک بابەتەکە بە ئامانجی خۆتەوە پەیوەستە ھیچ کات ترسنۆک مەبە ، واز لەوە بێنە کاتەکانت بە بابەتی بێ سوود بەفیڕۆ بدەیت ، کاری پێشینەت ئەوە بێت توانای داھێنان و پەرۆشی و توانا خامۆش و شاراوەکانی ناخت بگێڕیتەوە ، زۆر گرینگە ئەو کارە ئەنجام بدەیت بۆ ئەوەی چالاک و ئارام و
بەھادار بژین..
。
13.7K views19:59
2023-12-20 22:17:42
مەزنترین خۆشییەکانی ژیان ؛
لە سادەترینی
ساتەکاندایە ، لەو بۆنە ڕۆژانە ساکارانەدایە کە زۆرینەمان تا لەدەستیان نەدەین بایەخیان پێ نادەین و
نرخیان نازانین..
。
12.6K views19:17
2023-12-16 18:20:36
چەندە قورسە خەمێک هەڵبگریت ؛کە لە تـەمـەنی
خـۆت گەورەتر بێت…
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی فیلمەکە
。
14.6K viewsedited 15:20
2023-12-15 13:37:21
چەند غەریبین بەم ژیانە ؛گەورەترین شت کە ھەتبێ ڕێزگرتن و مرۆڤ بوونە ، کۆتا شت شەھادەیە کە بۆ شەخسی مرۆڤەکە خۆیەتی نەک بۆ لووت بەرزی بەسەر
خەڵکیدا..
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی دراماکە
。
12.8K views10:37
2023-12-12 18:30:00
ئەو ڕۆژەی دڵت ئەشکێنن ؛جـگە لە
خـودا کەسێکی ترت نییە..
。
13.4K views15:30
2023-12-10 22:17:47
هیوام وایە خۆتت خۆش بوێت ؛وە ئەوەشت بۆ ڕوون ببێتەوە کاتێک کەسێک تۆ ڕەت ئەکاتەوە مانای ئەوە نییە تۆش خۆت ڕەت بکەیتەوە ، هیوام وایە کەسێک هەڵبژێریت کە تۆ هەڵدەبژێرێت وە نرخت بزانێت نەک کەسێک بێت تەنها سوودت لێ وەربگرێت ، هیوام وایە بهێڵی ئەو شتانەی کە مانایان بۆت نییە بڕواتە دەرەوە لە ژیانت وە کەسێک نەیەت و وات لێ بکات هەست بکەیت کە چیتر بە کەڵکی هیچ نایەیت ، زیرەک نیت وە جوان نیت چونکە تۆ هەموو ئەوانەیت هیوام وایە کە خەڵک لە حاڵت ئەپرسێت تۆش بەخەندەوە بڵێیت
باشم..
。
14.7K views19:17
2023-12-08 21:17:18
دەنگە پڕ لە سۆزەکەی بۆکان هەورامی ؛دەنگێک ڕۆحی کردووە بەبەر هونەری ڕەسەنی کوردی ، بۆکان ھەورامی یەکێکە لەو گەنجانەی بە تەواوی ھەست بە
ڕەسەنایەتی ئەکرێت لە دەنگیدا..
。
14.6K views18:17
2023-12-07 18:15:10
بەهێز بوون ئەوە نییە تۆ قەت نەگریت ؛
نەڕوخێیت ، نەشکێیت ، نا هەرگیز ئەوە نییە بەڵکو بەهێزی ئەوەیە هەموو ئەوانە ببینی و پێیدا تێپەڕیت کەچی تۆ لەجاران جوانتر دەرکەوی ، گەشتر ببینرێیت ، ئەزانم
کۆمەڵگا ڕۆژانە بەردت تێدەگرێ ، بەڵام تۆ ئاگات لەخۆت بێ هەمیشە وەک گوڵ جوان و بەهێزبە باوەرت بەخۆت بێت ئەزیزم..
。
16.0K views15:15
2023-12-05 12:41:15
ھەمووان مردنێک قەرزارین ؛ لەگەڵ ڕۆشتنی ھەر
ئازیزێکماندا بەشێک لە خۆشییەکانی دڵی ئێمەش لەگەڵ خۆیدا ئەبات..
。
16.1K views09:41
2023-12-01 21:45:08
ھەموو مرۆڤێک بەشی خۆی ؛ ھەر نقوم ئەبێت و ئەخنکێ ، ئیتر لە
ئاودا بێ یان لە
خەیاڵ..
。
19.9K views18:45