Get Mystery Box with random crypto!

شێعر و هۆنراوە

لوگوی کانال تلگرام sher_kordi — شێعر و هۆنراوە ش
لوگوی کانال تلگرام sher_kordi — شێعر و هۆنراوە
آدرس کانال: @sher_kordi
دسته بندی ها: دستهبندی نشده
زبان: فارسی
کشور: ایران
مشترکین: 723
توضیحات از کانال

کاناڵی شێعر و هۆنراوە کاناڵێک بۆ ئاوڕ دانەوە لە شاعیرانی کورد✌
🗣 وتەی ناوداران
📚شیعر
🖼وێنە
🎤گۆرانی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەر چەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن بەم ئەدمینەوە:
@Nadermostafazadeh

Ratings & Reviews

2.00

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

1


آخرین پیام ها 12

2021-06-17 07:02:25
جامێک بـگێڕەو لێدە بۆم سازێ
با گوێم بژنەوێ نەغمەی ئاوازێ

بە نۆشینی جام تێک چـوە بیرم
دڵیش دەخوازێ بـۆت بڵی ڕازێ
#زەمان
#بزەےلێو

شێعر هۆنراوە

@sher_kordi
23 viewsedited  04:02
باز کردن / نظر دهید
2021-06-17 06:57:55 ماست ماڵ کردن یەنی چی ؟!

کاتی زەماوەندی محەممەد ڕەزا شا پەهلەوی دەگەڵ فەوزیەی کچە میسری لە ساڵی 1317 هەتاوی دا بە هۆی ئەوەی بڕیار بوو میوانە میسریەکانی هاوڕێی بووک بە شەمەندە فەڕ لە ڕێگا ئاسنی باشوورەوە بێن بۆ تاران , بەو بۆنەیەوە بەرپرسان و شارەوانی پایتەخت دەستووریان بە بەخشدار و فەرماندارەکان دابوو کە دیواری حەوشە و ماڵی تەواوی ئەو دێ هاتانەی کە وا لە سەر ڕێگای شەمەندەفەڕەکەن دەبێ سپی کاری بکرێن !!
لە یەکێ لە ئاواییەکان گەچ گیر ناکەوێ , بەخشدار دەستوور دەدا بە کەشک و ماست کە لەو ئاواییە زۆر بوو دەبێ بە چەشنی کاتی دیوارەکان سۆاخ دەن
بۆ ئەو مەبەستەش پووڵێکی زۆریان دابوو بە کوێخای ئاوەدانی کە پووڵی کەشک و ماستەکانیان داتێ بەو جۆرە بە کڕینی ماست و کەشکیەکی زۆر تەواوی دیوارکانیان ماست ماڵی کرد و سۆاغیان دا !!!
بەو پێیە ڕیشەی مێژوویی پەندی (ماست ماڵی ) ناگاتە شەست ساڵ ـ
نەقڵی ئەو ماست ماڵ کردنە تا ماوەیەکی زۆر لە کۆڕ و قاوەخانەکان دا ببوو بە قسەی سەر زاران و گاڵتە و پێکەنین !!!
ئیستاش بۆ کەسانی دوو ڕوو و ڕیایی کار کەڵکی لێ وەر دەگرن و دەڵێن فڵان کەس ماست ماڵی دەکا واتە ڕیایی کارە ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

وەرگێڕانی : نادرمستەفازادە
////// ڕەحیم خان //////


شێعر هۆنراوە

@sher_kordi
24 viewsedited  03:57
باز کردن / نظر دهید
2021-06-17 06:57:02 نوێنەر

هەواڵنێرێک لە سەر شەقام لە نەفەرێ موعتاد دەپرسێ : کاکە تۆ چ پێشنیارێکت هەیە بۆ بەر پرسانی شار کە بتوانن پتر خزمەت بە هاووڵاتیان و ئاوەدانی شارەکەمان بکەن ,,
ئەویش دەمی لە میکڕۆفۆن دەباتە پێش و فوویەکی پێ دا دەکا ۆ دەڵێ : بە نێوی خودا
بەخودای کاکە گیان کاریەکمان بە کار و باری شار نەداوە , بەڵام ئێمە جەماعەتی موعتاد نزیک دوو میلیون کەسین و دەمهەوێ بە بەرپرسانی بەڕێز ڕاگەیەنم کە ئیزنمان بدەن نوێنەرێک بنێرینە مەجلیس و لەوێ پشتیوانیمان لێ بکا تا بەس زوڵممان لێ بکەن و مافمان بخۆن !!!!!"

نادرمستەفازادە

شێعر هۆنراوە

@sher_kordi
24 viewsedited  03:57
باز کردن / نظر دهید
2021-06-17 06:55:51 سەگ و شێر

ڕۆژێ سەگێک بە کەنار شێریەکی خەوتوو دا دەڕوا وکاتێ دەبینێ شێر خەوتۆ تەنافێ دێنێ و توند بە داریەکەوە دەیبەستێ !!!!
شێر کە وە خەبەر دێ و ئەو وەزعە دەبینێ هەوڵ دەدا تا بیکاتەوە بەڵام نەیتوانی
لەو دەمەدا کەرێک بە زەڕە زەڕ پەیدا دەبێ
شێر بانگی کرد کوتی : هۆی کاکی کەر وەرە ئەگەر ئەو پەت و گوریسەم لێ کەیەوە نیوەی جەنگەڵت پێشکێش دەکەم!!!
کەر ئەوەڵ دوو دڵ بوو باوەڕی پێ نەکرد شێر سوێندی بۆ خۆارد و ئەویش چوو تەنافی لە دەست و لاقی کردەوە ,,,,,,,,,
کاتێ ڕزگار بوو خۆی تەکاند تۆز وپ خۆڵی لە خۆی کردەوە و ڕووی لە کەر کرد و کوتی : من نیوەی جەنگەڵ بە تۆ نادەم !!!
کەر بە سەر سوڕمانەوە کوتی : ئاخر تۆ بەڵێنیت دا !!!؟
کوتی : بڕیارم داوە تەواوی جەنگەڵت بدەمێ !!
لە بەر ئەوەی لە جەنگەڵێک کە سەگ شێر پەت کا و بیبەستیەتەوە و سەر ڕای ئەوە کەر ڕزگاری ئیتر بایەخی ژیانی لێ نامێنێ
بۆ ئەوە نابێ دڵی پێ خۆش کەی !!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وەرگێڕانی
نادر مستەفازادە ـ ـ ـ رەحیم خان


شێعر هۆنراوە

@sher_kordi
26 viewsedited  03:55
باز کردن / نظر دهید
2021-06-17 06:44:34
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆپێنج شەممە
27/جۆزەردانی/2721کوردی
1400/3/27هەتاوی

سەروەری بەیانی
بوونت لە دڵی زەوی
تێ‌پەڕبوونمان لە گۆلاوە
وە هەتاوت
شا جوانی دنیا

بەیانیتان بە جوانی هەتاو

#پروین_صفرنژاد_چوبری
وە ـ نادرمستەفازادە

ـــ

حضرت صبح !
هستی ات بر قلب زمین
گذر ما در برکه است
و خورشیدت
ملکه دنیاست

#پروین_صفرنژاد_چوبری

صبحتان به زیبایی افتاب

https://t.me/joinchat/LdtgqzKAQJk5OGZk
31 views03:44
باز کردن / نظر دهید
2021-06-16 09:58:53 منداڵێکی
داماو بۆ نان
بەبێ پێڵاو
بەپێ پەتی
دەسووڕاوە کز و پەرۆش
کار پەیدا کا
بۆ دەرمانی دایکی نەخۆش

چەند گەڕاو دای لەدەرکان
بەڵام هەر لە بەختی ڕەشی
نەکار پەیدا بوو لەلایە
نە خێر خوایە
پاروێ نانی
بەخێردایە
نەپارەیەکی
خرا گیرفان
کە بۆ دایکی
بکڕێ دەرمان

هەناسە سارد
زۆر شەکەت و هیوا بڕاو
دانیشت خەمبار
بە برسێتی
لە سەر بەردێ
دەمێک بە خەیاڵ کڕی نان
ساتێکیش بۆ دایکی دەرمان

بە خەیاڵەوە کەوتە ڕێ
تاکو گەیشتە بەر دەرکێ
دیتی کەوا
کۆمەڵێک خەڵک
لەحەوشەیان ڕاوەستاون
هێندێک ڕەشپۆش
تاقمێ فرمێسک لە چاون

پەشۆکاو کەوتەناو جەماوەر
پرسی خەبەر
کە وەزع وحاڵی زانی
نەمابوو دایکی میهرەبانی


نادرمستەفا زادە ــــ رەحیم خان


شێعر هۆنراوە

@sher_kordi
51 viewsedited  06:58
باز کردن / نظر دهید
2021-06-16 09:53:05 با قسەی خۆش ون نەبێ

دۆستێک گێڕایەوە کوتی لە مەجلیسێک بووم کابرایەک کە قسەی ڕاستی بەزاریدا نەدەهات هەژدەر هەژدەر درۆی دەکرد و نۆرەی کەسی نەدەدا لە یەکێک لە بیرەوەریە درۆیینەکانیدا کوتی جارێکی چوومە ڕاوێ بەفر تا چۆکان باریبوو کارمامزێک دەهات و دەچوو بەڵام لە بەر قورسایی بەفرەکە نەیدەتوانی هەڵێ هەر دای هاتمێ و بێ تەقە گرتم لە باوەشم کرد بەرەو ماڵ بەڵام گورگ پێیان زانیبوو لە ڕێگایە دەورەیان دام ئەگەر بژاردمن شێست گورگ بوون و هەر یەکەو لە لایەکڕا پەلاماریان دەدامێ بەڵام هەرچۆنێک بێ بە چەنگە پرچە گورگەکانم دوور کردنەوە و نەمهێشت ئازار بە کارمامز بگا کوتی برادەرێک لەو سەری دیوەخانێ دەنگی هەڵێنا کوتی جا کاکە بەو قسەی تو بیرەوەرییەکی خۆم کەوتەوە یاد زستان بوو مینی بووسم پڕ لە فەعلە بوو دوور و نیزیکی خورینجی ماشێن پەنچەر بوو ئەگەر سەرم هەڵێنا زەویەک لە پشت ڕێیە گوڵه بەڕۆژەی هێنابوون دەتکوت بۆ سەغیرانیان داچاندووە داهاتمە سەلکێکی گەورە و بردم دە جێی تەکەری ماشێنم هاویشت خودا وەت حەسێنی تا خورینجی پێی ڕۆیشتم دەو دەمەدا کابرای درۆزن قسەکەی پێ بڕی کوتی بابم خۆ خەڵکت پێ شێت نیە ئاخر ماشێن چۆن بە گوڵە بەڕۆژەی دەڕوا؟
کابرای دیکە کوتی وەڵڵاهی سەگی سەگباب ئەو گورگانە کەم دەکەیەوە چاکە دەنا هەر بەو گوڵەبەڕۆژەی پێی دەچمەوە خانێش!


شێعر هۆنراوە

@sher_kordi
39 viewsedited  06:53
باز کردن / نظر دهید
2021-06-16 09:51:58
اجرایی زیبا از( سارنگ سیفی زاده) هنرمند کرد زبان


شێعر هۆنراوە

@sher_kordi
39 viewsedited  06:51
باز کردن / نظر دهید
2021-06-16 09:49:48 دوو دۆستی قەدیمی کاتی تێ‌پەڕ بوون بەدەشت و بیابانێک دا دەڕۆیشتن،کەلە سەر بابەتێکی چکۆلە کێشە دەکەن، تا کار بە جێگایەک دەگا کە یەکیان دەسەڵاتی خۆی لە دەست دەدا و تووڕە دەبێ و تا دەتوانێ زللەیەکی تووند لە ڕومەتی ئەوی تر دەدا، دۆستی دووهەم کە بە تاو ئێش و دەردی زللە تاسا بوو، بێ ئەوەی قسەیەک بکا، لە سەر خیزەکانی دەشتێ نووسی، ئەوڕۆ باشترین دۆستی ژیانم زللەیەکی تووندی لە ڕوومەتم دا...
ئەوان درێژەیان بەڕێگاکەیان دا، تا ئەوەی گەیشتنە گۆلاوێک، بڕیاریان دا لەوێ کەمێک مەلێ بکەن تا هەم لە تین و گەرمای بیابان ڕزگار بن و هەم بابەتی زللەکە لە بیر بەرنەوە.
هەر وا خەریکی مەلێ کردن بوون، لە ناکاو هەر ئەو دۆستەی کە زللەی خواردبوو هەستی کرد گیری زۆنگاو بۆ و قوڕ و لیتە بەرەو خوارێی دەکێشن.
دەست کرد بە هاوار کردن، بەکورتی دۆستەکەی بە هەزار زەحمەت لەو کێشەیە ڕزگاری کرد.
کابرا کە خۆی لە مردنی حەتمی بە ڕزگار دیبوو، خێرا دەستی پێ‌کرد و لە سەر بەردی قەراغ ئاوەکە بە زەحمەت هەڵی‌کەند و نووسی :ئەمڕۆ باشترین دۆستی ژیانم لە مردنی ڕزگار کردم...
دۆستێک کە ڕزگاری کردبوو، کاتێ هەوڵی ئەوی بۆ هەڵ‌کەندنی ئەو نووسراوەیە دیت، بە سەر سوڕمانەوە لێی پرسی:کاتێ بە زللە لێم دای، لە سەر خیز نووسیت،بەڵام بۆچی ئێستا کە ڕزگارم کردووی لە سەر بەرد هەڵی دەکەنی؟"
کابرا لە وەڵام‌دا کوتی: کاتێ دۆستێک ئەزێتت دەکا، لە سەر خیز بینووسە تا بە هاتنی کزەبایەک ئارام پاک بێتەوە و لە دڵت بێتە دەرێ...
بەڵام کاتێ کەسێک کارێکی باشی بۆ کردی دەبێ ئەو لە بەرد هەڵکەنی، تاکوو هیچ‌شتێک لە ناوی نەبات و دایمە خۆت بە قەرزداری بزانی."


وەرگێڕان

نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان

شێعر هۆنراوە

@sher_kordi
35 viewsedited  06:49
باز کردن / نظر دهید
2021-06-16 09:47:12 یەک نا هەر هەزار ماچ بڵێ تا بیدەم
گیانت لە منی شێت بوێ تابیدەم
تۆجارێ بڵێی هەناسەم بۆت دەمرم
دوا هەناسە ژینمت دەوێ تا بیدەم

وەرگێڕ ـ نادرمستەفازادە

یک نه که هـزار بوسه گو تا بدهم
جان از من دیوانه بجـو تا بدهم

یک بار بگویی نفسم ؛؛؛ میمـیرم
یک عمر نفس خـواه ،، بگو تا بدهم


#به_قلم_شاهرخ_صفرنژاد
#بااجرای_پروین_صفرنژاد_چوبری
36 views06:47
باز کردن / نظر دهید